|
له بازگه‌ی سلێمانی- عه‌ربه‌ت، رێ له هاتنه ناوه‌وه‌ی خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌گیرێت |
Monday, March 14, 2011 |
(سبه‌ی):
به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌رای ئازادی سلێمانی ده‌كه‌ن، له بازگه‌ی سلێمانی- عه‌ربه‌ت، رێ له هاتنه ناوه‌وه‌ی خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌گیرێت كه له زانكۆ و په‌یمانگاكانی ده‌خوێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو ئه‌و خوێندكارانه‌وه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌لایه‌ن بازگه‌ی سلێمانی – عه‌ربه‌ت، رێگه ناده‌ن ئه‌و خوێندكارانه‌ی هاتونه‌ته‌وه بۆ ده‌وامی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی، بێنه ناو شاره‌وه‌و له ئۆتۆمۆبێله‌كان داده‌به‌زێنرێن.
وتیشی: له‌لایه‌ن ئاسایشه‌كانی بازگه‌كه‌وه به خوێندكاران راده‌گه‌یه‌نرێت بڕۆنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی لێیه‌وه هاتون و ده‌وامی زانكۆ و په‌یمانگاكان نیه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له ئێستادا ئه‌و خوێندكارانه له بازگه‌كه‌دا وه‌ستێنراون و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بێنه ناو شاره‌وه‌و فریای ده‌وامی سبه‌ینێی زانكۆ و په‌یمانگاكان بكه‌ون.
|
|
|