|
گروپی زانكۆی سلێمانی: راگرتنی ده‌وامی زانکۆکان و داخستنی به‌شه ناوخۆییه‌کان بڕیارێکی سیاسییه |
Monday, March 14, 2011 |
(سبه‌ی):
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر راگرتنی ده‌وامی زانکۆ و هاوکات سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) له به‌رده‌م زانكۆدا كۆبونه‌وه‌و ئه‌مڕۆیان به (رۆژی سپی) ناساند.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیشدا، گروپی زانكۆی سلێمانی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد، راگرتنی ده‌وامی زانکۆکان و داخستنی به‌شه ناوخۆییه‌کان و رێگریکردنی خوێندکاران له هاتن بۆ سلێمانی له بازگه‌کاندا، بڕیارێکی سیاسییه نه‌وه‌ک ئیداریی.
گروپی زانكۆ ره‌خنه‌یان له داخستنی به‌شه ناوخۆییه‌کان و ناردنه‌وه‌ی به زۆری خوێندکاران گرت و ته‌ئكیدیان كرده‌وه، که به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن و چالاکییه‌کانیان، تا ئه‌وکاته‌ی ده‌سه‌ڵات گوێ بۆ داواکارییه‌کانیان ده‌گرێت و داوای خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ده‌کات.
هاوکات ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، ئه‌و بڕیاره بۆ سه‌ركوتكردن و بێده‌نگ كردنی خوێندكارانی زانكۆیه، له‌کاتێکدا ساڵانی رابوردو 5/3 نه‌کراوه‌ته پشو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به بڕایڕیکی سیاسی کرایه پشو، باسیان له‌وه‌شکرد، هیچ جیاوازی نییه له‌نێوان راگرتنی ده‌وامی زانکۆ و په‌یمانگاکان له هه‌ولێر و سلێمانی و ئه‌وه‌شیان وت: "هه‌رگیز خوێندکاران به‌و کارانه بێده‌نگ ناکرێن".
گروپی زانکۆ ئاشکرایان کرد، رۆژانی (سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه) به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن و چالاکییه‌کانیان و دا‌واشیان له خوێندكاران کرد، به گوڕوتینێكی باشتره‌وه به‌شداری خۆپیشاندانه‌کان بکه‌ن.
ئاكام ئه‌بوبه‌كر |
|
|