(سبهی):
پهیامی گروپی شۆڕشی نێرگز بهبۆنهی یادی راپهڕینهوه..
لەشۆرشی نێرگزەوە بۆ سەرای ئازادی،
سڵاو
بەرلە ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری سلێمانی لە بەرەبەیانی ٧-٣ دا کۆتاییان بە دوا سیستەمی داگیرکەری باشووری کوردستان هێنا کە ناوی لە خۆی نابوو ( حیزبی بەعس) ، ئەو بەرەبەیانیە زەماوەندیی شادی گەل بوو، ڕۆحی شەهیدان شاد بوون، زەماوەندی نەوەی نوێی پاش ئەنفال و کیمیاباران بوو.
بەرەبەیانی ٧-٣ هاواری دانیستوانی شاری راپەرین ، شاری خۆپێشاندان بوو. ئەو هاوارو قیژەیە دەسەڵاتێکی ستەمکاری تێکشاندو شاربەدەری کرد. خۆشیان باوەڕیان بەوە نەبوو لە ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی لاشەی چڵکاوخۆرەکانیان لەسەریەک گرمۆڵە بکرێت. ئەو بەرەبەیانیەی خەڵک ڕابوون ، سیخوڕەکان و پیاوانی دەسەڵات کونە مشکیان لێ ببوو بەقەیسەری، زۆربەیان یا کوژران یا هەڵهاتن. ئەو خۆفۆشانەشی کەمانەوە، دواتر بوونە ئەندامی دوو زل حیزبەکەی کوردستان و دوترایش دەنگی ئەمانە لە هەڵبژاردنی پەڕلەماندا یەکسان کرد بەدەنگی( هاوڵاتیەک – گهنجێک. مامۆستیهکی ئاینی، ژنێک، پێشمەرگەیەکی دێرین، ڕێکخستنێکی دێرینو زیندانێکی سیاسی
پارتی و یەکێتی، بە پاساوی ئەمیان قوتابخانەی ئەسڵی کوردایەتیەوەو، ئەوەی تریشیان بە بیانووی ڕاماڵینی دەسەڵاتی خێڵەکی هەزاران گەنجی ئەم ووڵاتەیان کردە چەکدار و ڕەوانەی تەنووری شەڕی ناوخۆیان کردن. ٢٠ساڵە ئەم دوو حیزبە بە بیانووی هەڕەشەی دەرەکی و پاراستنی ئەزمووونێکی ساوا، کورسی دەسەڵاتیان بۆ خۆیان قۆرخ کردو سەروەت و سامانی گەلیان خستە خزمەت بنەماڵەو تاک سەرکردەو مشەخۆرو دەستوپێوەندەکانیان
ئەی هاوڵاتییە خۆڕاگرهکانی سەرای ئازادی، لە یادی ٢٠ ساڵەی ڕاپەڕینی شاری سلێمانیدا بڕیاربدەن، ئەوە ئێوەن، شەرعیەتی دەسەڵاتی گەل دەگێڕنەوە بۆ گەل، ئەوە ئێوەن مەدالیای راستەقینەی ئازادی لە بەرۆکی شاری سلێمانی و کوردستان دەدەن، ئەوە ئێوەن، پێناسەی ونبووی مێژوو دەخەنەوە سەر راستە ڕێگهی خۆی
ئەوە ئێوەن، بڕیار دەدەن کێ پێشمەرگەیە و کێش بەڵتەجی حیزبە
ئەوە ئێوەن، کۆتایی بەسەیفولئیسلامی قەزافی و جەمال موبارەکی کوردی دێنن
ئەوە ئێوەن، ڕێگە نادەن مولازم موحسینێکی کوردی زمان، گەمە بەشەرەفی کیژەکانی سلێمانیەوە بکات
ئەوە ئێوەن بە ڕەنگ و ئایدیای جیاوازەوە بڕیارتان داوە کۆمەڵگایەک دروست بکەن دروشمی سەرەکیتان ئەمە بێت: ( گەرانەوەی کەرامەت و ئازادی و دادپەروەری بۆ گەل)
ئهوه ئێوهن، سهرای ئازادی دهکهنه دوا ویستگهی ههڵتهکاندی ئهم سیستهمه گەندەڵو تۆتاریتالییە
ئهوه ئێوهن، دهبنه سهربازی گیان لهسهردەستی گهڕاندنهوهی کهرکوووک و خانهقین و شەنگال و باقی خاکه داگیرکراوهکان، نهک سهرکرده گەندەڵو ملەکچەکان
باپێکهوه هاواربکهین گەر مولازم موحسین، ئاسۆی دەلاکی شەهیدکردین ، ئەوا ئەمڕۆ ڕێژوان و سورکێوو گەرمیان و بیلال و ئومێد بەدەستی مولازم موحسینەکانی سەری ڕەش و قەڵاچوالان شەهید کران
بهردهوامبن ئهی نهوهی درێژهپێدهری ڕاپهڕین سهرکهوتنمان زۆرنزیکه
گروپی شۆڕشی نێرگز