|
به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاح: پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین |
Monday, March 14, 2011 |
(سبه‌ی):
هه‌ردو نوسه‌ر و روناکبیری گه‌وره‌ی کورد به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاح به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) گه‌یشتنه‌وه سلێمانی و ته‌ئکیدیشیان کرده‌وه، پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن.
پاش گه‌یشتنه‌وه‌یان بۆ سلێمانی، ئاراس فه‌تاح و به‌ختیار عه‌لی له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد، که ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئاگادار بونه له ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان، پاش روداوه‌کانی 17ی شوبات که بوه هۆی کوژران و برینداربونی ده‌یان هاوڵاتی.
هاوکات پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی سلێمانی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان دوپات کرده‌وه‌و به داوای شایسته‌و ره‌وا له‌قه‌ڵه‌میان دا. |
|
|