(سبه‌ی):
راگه‌یه‌ندراوێک له عه‌لی مه‌حموده‌وه..
مانگرتنێكی 4 كاتژمێری له یادی تاوانی هه‌ڵه‌بجه له به‌رده‌م پارله‌مانی كوردستان
له دوای ساڵی 1992ه‌وه، ساڵانه به شێوازێك له‌و یاده تاڵه چالاكیم بۆ تاوانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدراوه، له رێكخستنی خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌و ڤیستیڤاڵ و كۆر‌و سمینار ..... تا شێوازی دیكه، بۆ ئه‌مساڵ 16-3-2011 بڕیارم داوه له به‌رده‌م پارله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر مانگرتنی تاكه كه‌سی له كاتژمێر 10ی به‌یانییه‌وه بۆ 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجام بده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌می داواكاری قوربانیان بگه‌یه‌نمه لایه‌نه به‌رپرسه‌كان (( له پارله‌مان و حكوومه‌ت ))، داخوازییه‌كانم له‌م خاڵانه چڕ ده‌كه‌مه‌وه :
- باری گوزه‌رانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی وه قوربانیانی جینۆساید به گشتی باش بكرێت به‌وه‌ی موچه‌یان تا ئاستی 10% ی به‌رزترین موچه له كوردستان به‌رز بكرێته‌وه .
- گرنگی به بریندارانی چه‌كی كیمیاوی له كوردستان بدرێت ,بودجه‌ی تایبه‌تی و شایسته یان بۆ ته‌رخان بكرێت .
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی رۆڵیان هه‌بووه له هێنانی ئێران ((نه‌خشه داڕێژه‌ران، جێبه‌جێكه‌ران، تاڵان كه‌ران .....))، به لایه‌ن و تاكه‌وه داوای لێبوردن له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن و له داهاتوو به بودجه‌ی تایبه‌تی خۆیان قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی پسپۆری بێلایه‌ن پێك بهێنرێت و به دوای راستیه‌كاندا بگه‌ڕێت و ته‌واوی دۆكۆمێنته‌كانی تایبه‌ت كۆبكاته‌وه و بیخاته به‌ر ده‌ست رایگشتی .
- بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان له گرتن و دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسه‌كانی جینۆسایدی كورد به تایبه‌ت (ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ) جێبه‌جێبكرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یمان بدات هاوكاری دادگای باڵای تاوانه‌كان ده‌بێت له‌م ئاسته‌یا .
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
چالاكڤانی بواری پرسی جینۆساید
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن :07503714620