Print
 ده‌ستخۆشی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادیه‌وه‌
Wednesday, March 23, 2011
جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی‌ له‌ كاتژمێر یه‌كی‌ پاشنیوه‌ڕۆ بۆ شه‌شی‌ ئێواره‌ له‌ ئاپورایه‌كی‌ جه‌ماوه‌ریدا یادی‌ نه‌ورۆز و یادی‌ راپه‌ڕینی‌ شاری‌ كه‌ركوكیان له‌ ساڵی‌ 1991 به‌رز راگرت.              
 لێره‌وه‌ به‌ پێویستمان زانی‌  ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌مو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بكه‌ین كه‌ به‌ ده‌نگ داواكاریه‌كه‌مانه‌وه‌ هاتن بۆ یادكردنه‌وه‌ی‌ نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵ له‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ شاری‌  سلێمانی‌. ئێوه‌ی‌ دڵسۆزی‌ ئه‌م خاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ سه‌لمانتان كه‌ هاونیشتمانی‌ دڵسۆز و ئاشتیخوازن. پیرۆزبایی‌ له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان و ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ هه‌نده‌ران ده‌كه‌ین.
 هه‌روه‌ها به‌ پێویستی‌ ده‌زانین به‌ هه‌مو لایه‌كی‌ رابگه‌یه‌نین كه‌ سبه‌ینێ‌ 21/03/2011 له‌ پاش كاتژمێر یه‌كی‌ پاشنیوه‌ڕۆ خۆپیشاندانه‌كانمان درێژه‌یان ده‌بێت له‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌.
  ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌
20/03/2011 
Sbeiy.com © 2007