|
سلێمانی؛ به بیانوی ناله‌باری دۆخه‌كه، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ رێگه‌ی نه‌دا كۆڕێك بۆ نوسه‌ران و رۆشنبیران (ئاراس فه‌تاح و به‌ختیار عه‌لی و رێبین هه‌ردی) به‌ڕێوه‌بچێت |
Monday, April 4, 2011 |
(سبه‌ی):
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی رێگری كرد له به‌ستنی كۆڕێك بۆ هه‌ر سێ نوسه‌ر و رۆشنبیر (ئاراس فه‌تاح و به‌ختیار عه‌لی و رێبین هه‌ردی)، كه له‌لایه‌ن گروپی زانكۆوه له باره‌ی بارودۆخی ئێستای كوردستانه‌وه رێكخرابو.
رێبه‌ر نه‌جیم، یه‌كێك له رێكخه‌رانی كۆڕه‌كه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ترسناكه و ناله‌باره، رێگه‌یان پێنه‌داین كۆڕێك بۆ نوسه‌ران و رۆشنبیران (ئاراس فه‌تاح و به‌ختیار عه‌لی و رێبین هه‌ردی) سازبكه‌ین.
وتیشی: وه‌ك رێكخه‌رانی كۆڕه‌كه بڕیارمان داب‌و كه چالاكیه‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین و كۆڕه‌كه رێكبخه‌ین، به‌ڵام هه‌رسێ نوسه‌ر و رۆشنبیران داوای ئه‌وه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی یاسا شكێنی نه‌كرێت، كۆڕه‌كه رێكنه‌خه‌ین. |
|
|