(سبه‌ی):
له‌میانی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه به‌كۆمه‌ڵه‌ی كه له دوێنێ (هه‌ینی)ه‌وه له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردوه، مامۆستایه‌كی ئاماده‌یی سه‌ڵاحه‌دین به‌ناوی مامۆستا رزگار سابیر ده‌ستگیر كراوه و خوێندكارانی ئه‌و ئاماده‌ییه‌ش مۆڵه‌تی 48 سه‌عاتیان بۆ ئازادكردنی مامۆستاكه‌یان داوه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتن و هاتنه ریزی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی ئاماده‌یی سه‌ڵاحه‌دین به (سبه‌ی) راگه‌یاند: دوێنێ (هه‌ینی) پاش ئه‌وه‌ی مامۆستا رزگار له مه‌یدانی سه‌رای ئازادی وتاری خوێنده‌وه، دواتر له میانی پێكدادانه‌كانی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانیدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
ئه‌و خوێندكاره وتیشی: تاوه‌كو ئێستا مامۆستا رزگار ئازاد نه‌كراوه و ئێمه‌ش وه‌ك خوێندكارانی ئاماده‌یی سه‌ڵاحه‌دین مۆڵه‌تی 48 سه‌عاتمان بۆ ده‌سه‌ڵات داناوه كه مامۆستاكه‌مان ئازاد بكات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا مان ده‌گرین له ده‌وامی خوێندن و ده‌چینه ریزی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی.
بێستون محه‌مه‌د به‌شداری له ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا كردوه