Print
 په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
Tuesday, May 24, 2011

به‌شی‌ یه‌كه‌م : داهات - Revenues
1- دیارنه‌بونی‌ 5 ترلیۆن دینار له‌ داهات به‌ گوێره‌ی‌ خه‌مڵاندنی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌.
2- نادروستی‌ له‌ داهاتی‌ ده‌سته‌به‌ركراو و خه‌مڵێنراوی‌ هه‌رێم.
3- داهاتی‌ فرۆشتنی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با له‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ 2011 / لاپه‌ره‌ :2، به‌ 151 ملیار دینار خه‌مڵێنراو دیاریكراوه‌، نارونی‌ تێدایه‌، چونكه‌ ئه‌و بڕه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان داویانه‌ به‌ حكومه‌ت وه‌كو كرێی‌ كاره‌با له‌ ساڵی‌ 2010 بڕه‌كه‌ی‌ 392 ملیاره‌.
- له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، داهاتی‌ وه‌ده‌سهاتو له‌ ده‌روازه‌ی‌ سنوره‌كانی‌ هه‌رێم بڕی‌ 400 ملیار دینار خه‌مڵێنراوه‌، كه‌چی‌ له‌ لیستی‌ خه‌مڵاندنی‌ داهاته‌كانی‌ یه‌كگرتوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ 2011،كۆی‌ گشتی‌ داهاتی‌ هه‌رێم به‌ بڕی‌ (400،507) ملیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌، كه‌واته‌ داهاتی‌ ناوخۆ بێجگه‌ له‌ گومرگه‌كان (507) ملیۆن دیناره‌.

- ده‌بینرێ‌ داهاتی‌ هه‌رێم له‌ لیست و ده‌رخسته‌كانی‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ 2011 به‌ جۆره‌ها ره‌نوس ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم پاساوی‌ هه‌بێت بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ گوژمه‌كانی‌ داهات و ره‌نوسه‌كانی‌ ناودژ به‌یه‌ك ده‌كات و تێكیده‌شوێنێ‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند به‌ ره‌شنوسه‌ بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ نه‌زانێ‌، ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئه‌و شاردنه‌وه‌یه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و په‌رله‌مان به‌ راستی‌ نازانین و هه‌ڵگری‌ گومانی‌ راشكاوانه‌ن بۆ ئێمه‌ له‌ سپیكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ و سامانی‌ دارایی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان.

- كاتێ‌ شیرینی‌ كۆمپانیاكانی‌ نه‌وت 5 ملیار دۆلاره‌، كه‌چی‌ له‌ نێو هیچ لیست و ده‌رخسته‌كانی‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ 2011 دیار نیه‌ و پێویسته‌ به‌ رونی‌ ئاماژه‌ی‌ پێبكرێ‌، له‌ كاتێكدا ده‌بینرێ‌ یه‌ده‌گی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم تاكو 30/6/2010به‌ ساڵب به‌بڕی‌ (- 1،011،603) تۆمار كراوه‌، واته‌ بۆ ته‌واوی‌ ساڵی‌ 2010 ره‌سیدی‌ كاش به‌ نزیكی‌ بۆته‌ (- 2،023،206) ملیۆن دینار، واته‌ حكومه‌ت پاش هه‌مو ئه‌و بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌ی‌ دێته‌ كوردستان ( ره‌یعی‌ نه‌وت) و ئه‌و گوژمه‌ زۆره‌ی‌ له‌ شیرینی‌ گرێبه‌سته‌كان و داهاته‌كان كه‌ له‌ فرۆشتنی‌ به‌روبومه‌كانی‌ سوته‌مه‌نی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاسا و رێسا كارپێكراوه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر ده‌بن، كه‌چی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێگه‌ی‌ له‌ نێو هه‌ردو هاوكێشه‌ی‌ (كورتهێنان له‌ پلانی‌ بودجه‌دا – عجز الموازنه‌) كه‌ تێیدا خه‌رجی‌ خه‌مڵێنراوی‌ بۆ ساڵی‌ دارایی‌ 2011 زیاتره‌ له‌ داهات، تێیدا كورتهێنانی‌ بۆ ئه‌مساڵه‌ بریتیه‌ له‌ 1 ترلیۆن 554 ملیار دینار، كه‌چی‌ كورتهێنانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ش له‌و ره‌نوسه‌ زیاتره‌،و هه‌روه‌ها پێگه‌ی‌ له‌ هاوكێشه‌ی‌ (كورتهێنانی‌ بودجه‌دا – عجز المیزانیه‌) به‌و لۆژیكه‌ی‌ كه‌ زێده‌رۆیی‌ هه‌بوه‌ له‌ بودجه‌ی‌ په‌سندكراوی‌ ساڵی‌ پاردا 2010، كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ به‌ نزیكی‌ بریتیه‌ له‌ 1 ترلیۆن و 66 ملیار و 660 ملیۆن دینار، ره‌وشێكی‌ ناله‌باری‌ هه‌یه‌. ئه‌م ره‌وشه‌ به‌ دوره‌ له‌ هه‌موپێوه‌ره‌كانی‌ هه‌ژماركردنێكی‌ لۆژیكانه‌ی‌ حیساباتی‌ قه‌ومی‌ له‌ ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.

4- بودجه‌ی‌ ته‌واوكاری‌ ساڵی‌ 2010 كه‌ بڕی‌ زیادكردنی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وته‌، له‌ لیست و ده‌رخسته‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011 دا ره‌نوسه‌كه‌ی‌ تۆمار نه‌كراوه‌ و به‌ پێویستی‌ ده‌زانین بچه‌سپێنرێت.
5- جیاكردنه‌وه‌ی‌ به‌شه‌ بوجه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان.
6-پاره‌ی‌ ماوه‌ و مدوری‌ ساڵی‌ رابردو له‌ پرۆژه‌كان كه‌ پاره‌كانیان خه‌رج نه‌كراوه‌ و له‌ گه‌نجینه‌ی‌ حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه‌، به‌ ره‌نوس ئاماژه‌ی‌ پێ بكرێت له‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ 2011دا.
7- هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ی‌ له‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیری‌ و سندوقی‌ نیشته‌جێبون كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت له‌ به‌شی‌ داهاتی‌ وه‌دسهاتو له‌ لیستی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ داهات له‌ بودجه‌ی‌ 2011 بچه‌سپێنرێ‌.
8- بوجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ گوێره‌ی‌ یاسای‌ بوجه‌ی‌ فیدراڵی‌ به‌ پێشینه‌ ده‌درێته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و نابێت وه‌ك كورتهێنان باس بكرێت له‌ نێو بودجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا.
به‌شی‌ دوه‌م: بودجه‌ی‌ به‌كاربردن - Operational budget
1- ئاشكراكردنی‌ لیستی‌ دامه‌زراندنی‌ موچه‌خۆرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ پێی‌: پارێزگا / رێكه‌وتی‌ دامه‌زراندن / شوێنی‌ نیشته‌جێ‌.
2- بڕینی‌ بودجه‌ی‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ حیزبه‌كان.
3-پێداچونه‌وه‌ به‌ ناوی‌ خانه‌نشین كراوان به‌ پله‌ی‌ وه‌زیر و ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌.
4- هاوتاكردنی‌ موچه‌ و ده‌ره‌ماڵه‌و پایه‌كانی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم به‌ ناوه‌ند.
5-لابردنی‌ بڕگه‌ی‌ (مخصصات أستثنائية و مخصصات خاصة) له‌ به‌شی‌ خه‌رجیه‌كان / فه‌سلی‌ یه‌كه‌م/ ئاستی‌ 1- 5/ ئاستی‌ 1 - 22.
6_كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ 50%ی‌ بودجه‌ی‌ به‌كاربردن و له‌م برگانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
- "كڕینی‌ شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری‌ چاككردنه‌وه‌" كه‌ به‌ فه‌سلی‌ 2، 3 ناوده‌برێ‌.
- "باربو " كه‌ به‌ فه‌سلی‌ 5 ناوده‌برێ‌.
- " به‌خشین " فه‌سلی‌ 6.
- " سوده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان " فه‌سلی‌ 7.
- " خه‌رجیه‌كانی‌ تر " فه‌سلی‌ 8.
- " هه‌بوه‌ نادارایه‌كان " كه‌ به‌ فه‌سلی‌ 31 - 1 ناوده‌برێ‌.

پاساوی‌ ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی‌ گۆڕان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ خه‌رجیه‌كان له‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵێنراوی‌ به‌كارخستنی‌ 2011 وه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ پێكرا، ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌ستبڵاوییه‌ی‌ حكومه‌ت كه‌ تێیدا پاساوی‌ لۆژیكانه‌ی‌ نیه‌، بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌كان وه‌ك چۆن له‌ ده‌رخسته‌كانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا هاتوه‌ وه‌ك خۆی‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاو:
أ – هه‌ڵكشانی‌ برگه‌ی‌ كڕینی‌ شمه‌ك له‌ بودجه‌ی‌ 2011 به‌راورد به‌ 2010 به‌رێژه‌ی‌ (52.14%) یه‌، كاتێ‌ بڕی‌ گوژمه‌كه‌ی‌ له‌ 2010 بریتی‌ بوه‌ له‌ 1 ترلیۆن و 116ملیار و 410 ملیۆن دینار، له‌ 2011 بۆ 1 ترلیۆن و 698 ملیار و 537 ملیۆن دینار به‌رزبۆته‌وه‌.
ب- هه‌ڵكشانی‌ برگه‌ی‌ به‌خشین له‌ بودجه‌ی‌ 2011 به‌راورد به‌ 2010 به‌ رێژه‌ی‌ (71.01%)، كاتێ‌ گوژمه‌كه‌ی‌ له‌ 2010 بریتی‌ بوه‌ له‌ 445 ملیار و 556 ملیۆن دینار، كه‌چی‌ ئه‌و گوژمه‌یه‌ له‌ 2011 بازێكی‌ گه‌وره‌ی‌ داوه‌ و بوه‌ به‌ 761 ملیار و 647 ملیۆن دینار.

بێگومان هه‌ڵكشانی‌ ئه‌و برگه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت و هه‌رێم ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌، بۆ نمونه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم رێژه‌ی‌ هه‌ڵكشانی‌ برگه‌ی‌ "به‌خشین" له‌ 2011 بره‌اورد به‌ 2010 بریتیه‌ له‌ (356.4%)، كاتێ‌ گوژمه‌ی‌ خه‌رجكراوی‌ له‌ 2010 نزیكه‌ی‌ 2000 ملیار دینار بوه‌، به‌ڵام بۆ 2011 بڕی‌ 7 ملیار و 128 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، ئێمه‌ ده‌پرسین پاساوی‌ته‌رخانكردن و هه‌ڵكشانی‌ گوژمه‌ی‌ ئه‌و برگه‌یه‌ بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتوه‌.

بۆیه‌ داواكارین ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ له‌ ته‌واوی‌ بودجه‌ی‌ به‌كارخستندا كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان لێوه‌كرد، له‌م كایانه‌ی‌ خواره‌وه‌ خه‌رج بكرێ‌:
• زیادكردنی‌ پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ بۆ 5 ملیۆن دینار .
• پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ بۆ 30 ملیۆن دینار، كه‌ هاوتای‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ بێت.
• زیادكردنی‌ موچه‌ی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ 150000 دینار و به‌ سیستمێكی‌ تازه‌ش به‌رێوه‌ببردرێ‌ كه‌ هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ستراتیجه‌كانی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ژاری‌.
• زیادكردنی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان
• خه‌رج كردنی‌ ده‌رماله‌ی‌ منداڵ بۆ خێزانی‌ شه‌هیدان
• چاككردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینان
• چاكردنه‌وه‌ی‌ بریندارانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌.
• دیاری‌ كردنی‌ بڕێكی‌ ته‌رخان كراو بۆ قه‌ربوكردنه‌وه‌ی‌ زیان لێكه‌وتوانی‌ شه‌ری‌ ناوخۆ( به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ موڵك ماڵ ‌و ده‌ستی‌ به‌سه‌ر داگیر كراوه‌.
• به‌پێی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق ماده‌ی‌ (26) له‌20% له‌ به‌های‌ نرخی‌ به‌رز بونه‌وه‌ی‌ نه‌وت ته‌رخان ده‌كرێت كه‌ پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ تێدایه‌ بۆ (پشتگیری‌ پرۆژه‌ی‌ بچوك، بێ‌ سه‌رپه‌رشتان، فه‌رمانگه‌ی‌ چاودێری‌ ژنان، فه‌رمانگه‌ی‌ چاودێری‌ نه‌وجه‌وانان كۆمه‌كی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ پله‌(9،10) خانه‌نشینان پێویسته‌ له‌ بودجه‌ی‌ ته‌واو كاری‌ بڕی‌ دیاری‌ كراو بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرا بكرێت.
• هاوتاكردنی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ به‌ هی‌ ناوه‌ند له‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2011، كاتێ‌ له‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2010 بڕیاڕدرابو كه‌ ئه‌و یه‌كسانیه‌ په‌یره‌و بكرێ‌ به‌ڵام جێبه‌جێ‌ نه‌كرا.
• دامه‌زراندنی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وده‌رونی‌ وه‌ك پێداویستیه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و زانستی‌ ‌و په‌روه‌رده‌یی‌ هه‌روه‌ها خه‌رج كردنی‌ ده‌رماله‌ به‌رێژی‌ 50% له‌ موچه‌ی‌ بنه‌ڕتیان
• ئه‌و بڕه‌یه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بخرێته‌ سه‌ر بوجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان.
• گه‌شه‌دان به‌ بواره‌كانی‌ كشتوكال َ و زێده‌كردنی‌ بودجه‌كه‌ی‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ناوه‌رۆكی‌ پلانی‌ ستراتیجی‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ (2009 – 2013)، كه‌ تێیدا ئه‌و پلانه‌ ستراتیجیه‌ ساڵ له‌ دوای‌ ساڵ له‌ رێژه‌ی‌ جێبه‌جێبونیدا له‌ پاشه‌كشێدایه‌ به‌ هۆی‌ ئه‌و گوژمه‌ كه‌مه‌ی‌ بۆ ته‌رخان ده‌كرێت به‌راورد به‌و گوژمه‌یه‌ی‌ كه‌ دانراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كانی‌ ساڵانه‌،هه‌روه‌ها گه‌شه‌دان به‌ به‌واری‌ پیشه‌سازی‌ و ته‌ندروستی‌ كه‌ ده‌توانێت هاوكارێكی‌ باش بێت بۆ چاره‌سه‌كردنی‌ كیِشه‌ی‌ بێكاری‌.
• پێدانی‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌ (سلفه‌ العقار) به‌ زه‌وییه‌ 100 مه‌ترییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ گرفتی‌ نیشته‌جێبون بێ‌ هیچ مه‌رجێكی‌ موسبه‌ق.
• دانانی‌ پلان‌و به‌رنامه‌و بڕه‌ بودجه‌یه‌كی‌ چه‌ند ساڵی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئاوه‌ڕۆی‌ هه‌ولێر
• دانانی‌ بودجه‌یه‌كی‌ دیاری‌ كراو بۆ دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌ جێبون بۆ خێزانه‌ كه‌م درامه‌ته‌كان به‌پێ‌ی‌ یاسای‌ ژماره‌ (7) ساڵی‌ (2008) په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

ورده‌كاری‌ زیاتر له‌ ده‌سبڵاوی‌ و ته‌خشانكردنی‌ سامانی‌ دارایی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌م برگانه‌ی‌ خواره‌وه‌ تێبینی‌ بكه‌ن:
• له‌ بودجه‌ی‌ 2009 بڕی‌ 12 ملیار دینار بۆ په‌راوگه‌ و چاپه‌مه‌نی‌ ته‌رخانكراوه‌، له‌ ساڵی‌ 2011 بوه‌ به‌ 21 ملیار دینار.
• له‌ بودجه‌ی‌ 2009دا بڕی‌ 471 ملیۆن دینار بۆ كرێی‌ ئاوه‌رۆ خه‌رجكراوه‌، كه‌چی‌ بۆ ساڵی‌ 2011 بڕی‌ 1 ملیار و 154 ملیۆن دیناری‌ بۆ دانراوه‌.
• له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پارساڵ 2010 بڕی‌ 29 ملیۆن دینار له‌ په‌خشی‌ راسته‌وخۆ له‌ رێگای‌ مانگی‌ ده‌ستكرده‌وه‌ خه‌رجكراوه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ 2011 بڕی‌ 2 ملیار و 127 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
• له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ پاردا 2010 بڕی‌ 1 ملیار و 893 ملیۆن دینار بۆ كرێی‌ ته‌له‌فۆن خه‌رجكراوه‌، كه‌چی‌ له‌ 2011 بڕی‌ 6 ملیار و 390 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
• له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ 2010 بڕی‌ 4 ملیۆن دینار دراوه‌ به‌ كرێی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدكردن، له‌ 2011 بڕی‌ 122 ملیۆنی‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌. ئایا ئامێری‌ په‌یوه‌ندیدكردن و ته‌له‌فۆن هه‌یه‌ به‌كرێ‌ بگیرێ‌.
• كات به‌سه‌ربردنی‌ فه‌رمی‌ – الترفیه الرسمی‌، له‌ بودجه‌ی‌ 2011 بڕی‌ 25 ملیار و 848 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
• گوژمه‌ی‌ بودجه‌ی‌ به‌كارخستنی‌ هه‌ردو فرۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ بڕی‌ 44 ملیار و 48 ملیۆن دیناریان له‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ ته‌رخانكراوه‌، كه‌چی‌ له‌ هیچ لیست و ده‌رخسته‌یه‌كی‌ داهاته‌اكنی‌ هه‌رێمدا ئاماژه‌ به‌ داهاتی‌ ئه‌و دو فرۆكه‌خانه‌یه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنه‌ له‌ ساڵانی‌ رابڕدودا.
• كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان بڕی‌ 65 ملیاری‌ له‌ بودجه‌ی‌ به‌كارخستنی‌ 2011 بۆ ته‌رخانكراوه‌، كه‌ هاوڵاتیان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ په‌یوه‌ندارن به‌م بابه‌ته‌ نازانن سیفه‌تی‌ مه‌عنه‌وی‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ چیه‌ و چ خزمه‌تێك به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌گه‌ینن.
• بۆ كڕینی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ – الاسلحه‌ و الاعتده‌ العسكریه‌، بڕی‌ 481 ملیۆن دینار له‌ بودجه‌ی‌ 2009 بۆی‌ خه‌رجكراوه‌، له‌ بودجه‌ی‌ 2011 بڕی‌ 6 ملیار و 556 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌و ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كڕینی‌ چه‌ك به‌ پێی‌ ده‌ستور و یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر ناوه‌نده‌.
7- چاكردنی‌ هه‌ڵه‌ی‌ ژماره‌یی و جیاوازی‌ له‌ نێوان ره‌نوسه‌كانی‌ حیساباتی‌ خیتامی‌ 2009 كه‌ خه‌رجی‌ فیعلی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رجه‌سته‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ستونه‌ی‌ كه‌ له‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ 2011 ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌ و ناكرێ‌ ئه‌م هه‌ڵانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ی‌ چاپ وازی‌ لێبهێنرێ‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌یڵێت، ئه‌و هه‌ڵانه‌ به‌ وردی‌ له‌ خشته‌ی‌ ژماره‌ (1) رونكراوه‌ته‌وه‌:

تێبینی‌: ستونی‌ خه‌رجی‌ چه‌سپێنراوی‌ حكومه‌ت له‌ حیساباتی‌ خیتامی‌ 2009 به‌ بنه‌ڕه‌ت دانراوه‌ بۆ زانینی‌ كه‌م و زیاده‌ی‌ ره‌نوسه‌ تۆماركرا وه‌كان له‌ستونی‌ هه‌مان خه‌رجی‌ فیعلی‌ حكومه‌ت له‌ ره‌ه‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ 2011
خشته‌ی‌ ژماره‌ (1): جیاوازی‌ نێوان خه‌رجی‌ فیعلی‌ حكومه‌ت له‌ نێوان حسیاباتی‌ خیتامی‌ 2009 و ستونی‌ خه‌رجه‌ فیعلی‌ حكومه‌ت له‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ 2011، له‌ خشته‌ی‌ ژماره‌ (29 ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌

ز
برگه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ به‌كارخستن
خه‌رجی‌ چه‌سپێنراوی‌ فیعلی‌ حكومه‌ت له‌حیساباتی‌ خیتامی‌ 2009 ملیۆن/دینار
خه‌رجی‌ فیعلی‌ تۆماركراوی‌ حكومه‌ت بۆ هه‌مان ساڵ له‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ 2011 ملیۆن/دینار
گوژمه‌ی‌ جیاوازی‌ ملیۆن/دینار
1
قه‌ره‌بوی‌ فه‌رمانبه‌ران
4،169،990
3،819،260
350،730 -
2
شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری‌ چاككردنه‌وه‌
1،069،181
980،236
88،945 -
3
باربو
276،590
737،777
 461،187 -+
4
به‌خشین
441،883
636،934
195،051-+
5
سوده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
144،814
160،838
16،024-
6
خه‌رجیه‌كانی‌ تر
429،305
217،266
212،039 -
7
هه‌بوه‌ ناداراییه‌كان
149،786
127،524
22،262-
 
كۆی‌ گشتی‌
6،681،549
6،679،835
1،714،000

9- چاكردنی‌ هه‌ڵه‌ی‌ ژمێریاری‌ له‌ نێوان حیساباتی‌ خیتامی‌ 30/6/2010 و بوجه‌ی‌ خه‌مڵێنراوی‌ 2011. كه‌ له‌ خشته‌ی‌ ژماره‌ (2) به‌ وردی‌ رونكراوه‌ته‌وه‌:

 


خشته‌ی‌ ژماره‌ (2) جیاوازی‌ ره‌نوسه‌كانی‌ له‌ نێوان حیساباتی‌ خیتامی‌ 30/6/2010 و ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ 2011

ز
برگه‌
ستونی‌ خه‌رجی‌ فیعلی‌ حیساباتی‌ خیتامی‌ 30/6/2010
ستونی‌ خه‌رجی‌ فیعلی‌ 30/6/2010 له‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ 2011
1
موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران
2،689،674
2،681،717
2
شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری‌
562،700
558،205
3
باربو (أعانات)
83،177
512،586
4
به‌خشین (منح)
88،373
227،678
5
سوده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
48،592
61،719
6
خه‌رجیه‌كانی‌ تر
150،210
336،737
7
هه‌بوه‌ ناداراییه‌كان
57،402
99،239
كۆی‌ گشتی‌
3،680،128
4،477،881

- كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و جیاوازییه‌ ته‌نها له‌ ره‌نوسی‌ بودجه‌ی‌ به‌كارخستندا له‌ نێوان ده‌قی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2010 و ئه‌وه‌ی‌ له‌ خشته‌ی‌ حیساباتی‌ خیتامی‌ 30/6/2010 تۆمار كراوه‌ بریتیه‌ له‌:
7،889،102- 7،240،760 = 648،342 شه‌ش سه‌د و چل و هه‌شت ملیار و سێ‌ سه‌د و چل و دو ملیۆن دینار،، ئه‌و هه‌له‌یه‌ش له‌ ئه‌نجامی‌ نه‌گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆ ره‌نوسه‌كانی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2010.
- له‌ مادده‌ی‌ یه‌كه‌م/برگه‌ی‌ یه‌كه‌م/ یاسای‌ ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2010 / یاسای‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان- عێراق، بودجه‌ی‌ خه‌رجی‌ به‌كارخستن كه‌ په‌رله‌مان په‌سندی‌ كردوه‌ بڕه‌كه‌ی‌ به‌ 7 ترلیۆن و 889 ملیار و 102 ملیۆن دینار چه‌سپێنراوه‌. كه‌چی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ خشته‌ی‌ حیساباتی‌ خیتامی‌ 30/6/ 2010 كردوه‌ كاتێ‌ ده‌بینرێ‌ ره‌نوسێكی‌ تری‌ تۆمار كردوه‌ ئه‌ویش: 7 ترلیۆن و 240 ملیار و 760 ملیۆن دیناره‌.
- له‌ مادده‌ی‌ یه‌كه‌م/ برگه‌ی‌ دوه‌م/یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2010 هاتوه‌/ بودجه‌ی‌ خه‌رجی‌ پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان بریتیه‌ له‌ 3 ترلیۆن و 543 ملیار و 74 ملیۆن دینار.
كه‌چی‌ له‌ خشته‌ی‌ حیساباتی‌ خیتامی‌ 30/6/2010 دا بڕی‌ 3 ترلیۆن 251 ملیار و 790 ملیۆن دینار تۆماركراوه‌.
جیاوازییه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ :
3،543،074 – 3،251،790 = 291،284 دو سه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك ملیار دینار و دو سه‌د و هه‌شتا و چوار ملیۆن دینار.

به‌شی‌ دوه‌م : به‌شی‌ وه‌به‌رهێنان – Investment
پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان بنێردێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ پلاندان بۆ چاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی‌ كه‌ تێیدایه‌ :
• ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ دوباره‌ن.
• ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان بڕه‌ پاره‌ی‌ دانراو له‌ ساڵی‌ پار و ئه‌مساڵ.
• گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان بۆ به‌هێزكردنی‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت .
• ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ پاره‌یان بۆ دانراوه‌ و بونیان نیه‌. ( كارگه‌ی‌ به‌ردی‌ مه‌ڕمه‌ڕی‌ ماوه‌ت ).
• ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ ئه‌مساڵ به‌رده‌وامن له‌ كاتێكدا ساڵی‌ پار له‌ پێشنیاركراوه‌كاندا نه‌بون وه‌ك (بینایه‌ بۆ گرتوخانه‌ی‌ گشتی‌ له‌ هه‌ولێر كه‌ ساڵی‌ پار و ئه‌مساڵیش پاره‌ی‌ بۆ خه‌رجكراوه‌ ).
• ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ پێشنیاری‌ 2010 یه‌ و ده‌ستبه‌كارنه‌بون له‌و ساڵه‌دا به‌ڵام له‌ لیستی‌ پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان جێی‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یان 114 پرۆژه‌یه‌، چۆن پرۆژه‌یه‌ك به‌ به‌رده‌وام داده‌نرێ‌ كاتێك ته‌نده‌رین و ئیحاله‌ نه‌كرابێت.

 

ورده‌كاری‌ تر له‌ كه‌له‌به‌ره‌كان له‌ پرۆژه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ 2011، به‌پێی‌ جۆریان:
پرۆژه‌ پێشنیاره‌كان/ كه‌لێنه‌كان:
گونجاو نه‌بونی‌ گوژمه‌ی‌ پرۆژه‌ به‌راورد به‌ جۆری‌ پرۆژه‌:
• لیستی‌ پرۆژه‌ پێشنیاركراوه‌كانی‌ 2011/ لاپه‌ره‌ 12- 16 - 22/ ژماره‌ی‌ پرۆژه‌ 10 – 17- 5 / كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كڕینی‌ مه‌واد و كه‌لوپه‌لی‌ ته‌عقیم بۆ ئاوی‌ ده‌وروبه‌ری‌ هه‌ولێر- سلێمانی‌ – دهۆك.
• پرۆژه‌ی‌ راوێژكاری‌ بۆ پرۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ بینای‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ بڕه‌كه‌ی‌ 3ملیار دیناره‌، ئه‌ی‌ ده‌بێت بودجه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ چه‌ند بێت !
• ده‌رخسته‌ بۆ گه‌یاندنی‌ تۆڕی‌ ئاو بۆ پرۆژه‌ی‌ 300 یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ له‌ناوچه‌ی‌ ایتوت (وه‌به‌رهێنان پێشنیار دهۆك 4) به‌بڕی‌ 750 ملیۆن دینار كه‌ بڕێكی‌ خه‌یاڵیه‌ بۆ ئاماده‌كردنی‌ ده‌رخسته‌ له‌كاتێكدا بودجه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ ته‌نها 126 ملیۆن دیناره‌.
دوباره‌ بونه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌كان:
- چاككردنه‌وه‌و قیرتاوكردنی‌ رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ (هیران-هیزۆب)، پرۆژه‌ پێشنیاره‌كانی‌ 2011 / ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، ژماره‌ی‌ پرۆژه‌ 17 و 18.
- وه‌گه‌ڕخستن و چاككردنه‌وه‌ی‌ به‌نداوی‌ دوكان، كه‌ له‌ پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان/ كشتوكاڵ به‌ ژماره‌ 24 هاتوه‌ و له‌ پێشنیاره‌كانی‌ 2011 به‌ ژماره‌ 17 هاتوه‌.
- وه‌گه‌ڕخستن و چاككردنه‌وه‌ی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌ پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان/ كشتوكاڵ به‌ ژماره‌ 18 هاتوه‌ و به‌ ژماره‌ 24 له‌ پێشنیاره‌كانی‌ 2011 دوباره‌ بۆته‌وه‌.
- پرۆژه‌ی‌ ئاوی‌ ناحیه‌ی‌ زه‌لان، له‌ پێشنیاركراوه‌كان/ شاره‌وانی‌ به‌ ژماره‌ 65 هاتوه‌ و له‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگا به‌ ژماره‌ 128 دوباره‌ بۆته‌وه‌.
- وه‌گه‌ڕخستن و چاككردنه‌وه‌ی‌ به‌نداوی‌ دهۆك له‌ لیستی‌ پرۆژه‌ پێشنیاره‌كان به‌ ژماره‌ 19 هاتوه‌ و له‌ به‌رده‌وامه‌كان به‌ ژماره‌ 9 دوباره‌ بۆته‌وه‌.

پرۆژه‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكان:
أ‌- دوباره‌ بونه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌كان:

 لیستی‌ پرۆژه‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگا/ لاپه‌ره‌ 3/ پرۆژه‌ی‌ ژماره‌ (70) كه‌ بۆ پارێزگا له‌ هه‌ولێر دانراوه‌، كه‌چی‌ هه‌مان پرۆژه‌ له‌ پشكی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌دا له‌ ژێر ژماره‌ (81) دوباره‌ بۆته‌وه‌.
- راكێشانی‌ هێڵی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئاو بۆ ده‌ربه‌ندیخان له‌ لیستی‌ پرۆژه‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگا به‌ ژماره‌ 139 هاتوه‌ و به‌ ژماره‌ 143 دوباره‌ بۆته‌وه‌.
- دروستكردنی‌ خه‌زانی‌ ئاو له‌ قازیاوا / په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگا/ شاره‌وانی‌ به‌ ژماره‌ 108 هاتوه‌ و له‌ ژماره‌ 117 دوباره‌ بۆته‌وه‌.
- تێكه‌ڵه‌ڕێژكردنی‌ ڕێگای‌ (مالومه‌ - چۆخماخ - پیركه‌ ) له‌ ناحیه‌ی‌ گاپیڵۆن/ له‌ لیستی‌ پرۆژه‌ه‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگا به‌ ژماره‌ 9 هاتوه‌ و له‌ به‌رده‌وامه‌كان به‌ ژماره‌ 37 دوباره‌ بۆته‌وه‌.
- ب - پاره‌داركردنی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت به‌ پاره‌ی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان:
وه‌كو:
- لیستی‌ پرۆژه‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكان/ لاپه‌ره‌ 3/ ژماره‌ی‌ پرۆژه‌ 77 / پرۆژه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ قوتابخانه‌ی‌ فاخیر مێرگه‌سۆری‌ بۆ ساڵی‌ (2010-2011). هه‌روه‌ها ژماره‌ی‌ پرۆژه‌ 64/ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ چایخانه‌ی‌ مه‌چكۆ.
- ج- نارونی‌ مه‌به‌ست له‌ دروستكردنی‌ پرۆژه‌:
- بۆ نمونه‌: دروستكردن و ته‌جهیزكردنی‌ هۆڵی‌ بۆنه‌كان، ئایا ئه‌و هۆڵانه‌ بۆ بۆنه‌ی‌ حیزبیه‌ یان نیشتمانیه‌ یان بۆ بۆنه‌ ئاینه‌كانه‌، دیار نیه‌، كه‌ له‌ ژماره‌ی‌ پرۆژه‌ 23، 24، 27، 28 / پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ هه‌ریه‌ك/ خورماڵ /هه‌له‌بجه‌/ قه‌ره‌ناو/ بازیان.
- پرۆژه‌ی‌ ژماره‌ 34/ پارێزگای‌ سلێمانی‌/نه‌خشه‌ی‌ دانانی‌ ئاوه‌دانی‌ سلێمانی‌، ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ كه‌ پێی‌ ده‌ڵێن (ماسته‌ر پلان) له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ دانراوه‌ و له‌ به‌رنامه‌كانیش گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر كراوه‌.
- پرۆژه‌ی‌ ژماره‌ی‌ 39/ پارێزگای‌ سلێمانی‌/ قه‌ڵادزێ‌/دروستكردنی‌ میوانخانه‌یه‌ك له‌ قه‌ڵادزێ‌، كه‌ كارگێری‌ و خۆجێیه‌تی‌ پێشنیاری‌ كردوه‌، میوانخانه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێكه‌، ئایا له‌ كوردستان شتێك هه‌یه‌ به‌ ناوی‌ میوانخانه‌ی‌ حكومی‌.
- ژماره‌ی‌ پرۆژه‌ 223/ پرۆژه‌كانی‌ هه‌ولێر/ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با/ هه‌ڵگرتنی‌ ستونی‌ روناكی‌ به‌ وزه‌ی‌ خۆر/ رێگای‌ شقلاوه‌ – هه‌ولیر، كه‌ گوژمه‌ی‌ (13،230،000)دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، پاساوه‌كان هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و ستونانه‌ نازانرێ‌ چیه‌ و هه‌ڵگرتنیشی‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بادا نیه‌، چونكه‌ دانانی‌ ئه‌و ستونانه‌ به‌پێی‌ ئاماژه‌ی‌ وه‌زیری‌ كاره‌بای‌ كابینه‌ی‌ پێنچه‌م (وشیار سوێلی‌)، به‌بێ‌ ئاگاداری‌ ئه‌و و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با ته‌نده‌رینه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و ستونانه‌ به‌مانای‌ شكستی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ دێت، بۆیه‌ ئه‌و لایه‌ن و به‌ڵێنده‌ره‌ی‌ جێبه‌جێی‌ كردوه‌، له‌ئه‌ستۆی‌ ئه‌وه‌ لایبات یان تێچوی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، نه‌وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با.
- خ- پرۆژه‌ی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ تۆڕی‌ ئاو لێدانی‌ بیری‌ قوڵ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ جوتیاران له‌ كه‌لار (پارێزگا)به‌بڕی‌ 6ملیار و 213ملیۆن و 570هه‌زار دینار دانراوه‌ له‌كاتێكدا ژماره‌كه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و ته‌نها 621 ملیۆن و 357هه‌زار دیناره‌ ( هه‌ڵه‌یه‌).
- ف- پرۆژه‌ی‌ گرتوخانه‌ی‌ گشتی‌ هه‌ولێر گوایه‌ ته‌نها اعلان كراوه‌ به‌ڵام بۆ ساڵی‌ 2010 بڕی‌ 8 ملیار و 400 ملیۆنی‌ بۆ خه‌رجكراوه‌ !

خشته‌ی‌ پرۆژه‌ دوباره‌كان له‌ هه‌مو جۆره‌ لیسته‌كانی‌ پرۆژه‌ی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ 2011:










سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر ره‌شنوسی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 2011
چه‌ندین مادده‌ی‌ له‌و پرۆژه‌ی‌ ره‌شنوسی‌ یاسایه‌ی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مایه‌ی‌ هه‌ڵوه‌ستكردنن له‌سه‌ریدا، كه‌ بریتی له‌و ماددانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
مادده‌ی‌ شه‌شه‌م/ برگه‌ی‌ دوه‌م، تێیدا هاتوه‌:
 ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆی‌ هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خه‌رجكردنی‌ راسته‌وخۆ له‌به‌ر رۆشنایی‌ پشتیوانه‌ی‌ ته‌رخانكراو له‌چوارچیوه‌ی‌ بودجه‌ی‌ ساڵانه‌یاندا، به‌ وه‌زیران و سه‌رۆكی‌ لایه‌نانی‌ گرێنه‌دراو به‌ وه‌زاره‌ت و بریكاری‌ وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رانی‌ گشتی‌ و به‌رێوه‌به‌ران و سه‌رۆك یه‌كه‌كانی‌ ئیداری‌ بدات، ئه‌وه‌ش به‌ بڕیاڕێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌ كه‌ بۆ ئه‌و بڕیاڕه‌ له‌ 2010 ده‌رچوه‌، ئه‌وه‌ش بۆ بره‌ودانه‌ به‌ سیستمی‌ لامه‌ركه‌زی‌........هتد.
بره‌ودان به‌ چه‌مكی‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت و شۆركردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خه‌رجكردن بۆ خواره‌وه‌ هه‌نگاوێكی‌ باشه‌، چونكه‌ ده‌ربازبونه‌ له‌ رۆتینی‌ خه‌رجكردن و دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ چڕكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌ك دامه‌زراوه‌دا، به‌ڵام نه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و نه‌ بڕیاڕه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن پابه‌ندبون به‌ شه‌فافییه‌ت و دانانی‌ میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی‌ چاودێكردن و دروستنه‌بونی‌ لادان، نه‌چه‌سپێنراوه‌ و لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ریش ده‌ستی‌ واڵاكراوه‌.
* مادده‌ی‌ چواره‌م/
 دوه‌م/ برگه‌ی‌ ب/ تێیدا هاتوه‌:
(ئه‌و بڕه‌ داهاتی‌ مانگانه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ده‌ستی‌ ده‌هێنێت، بخرێته‌ سه‌ر بودجه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌مه‌ستی‌ په‌ره‌پێدان و باشكردنی‌ تۆره‌كانی‌ كاره‌با و به‌گوێره‌ی‌ خواستی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با كه‌ خشته‌ی‌ داهاتی‌ فیعلی‌ له‌گه‌ڵدا بێت).
له‌ پرۆژه‌ پیشنیاركراوه‌كانی‌ 2011 دا، كه‌رتی‌ كاره‌با گرنگی‌ باشی‌ پێدراوه‌ و رێژه‌ی‌ 61.06% له‌ تێكڕای‌ رێژه‌ی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ پرۆژه‌ پێشنیاره‌كانی‌ به‌ركه‌وتوه‌، كه‌ گوژمه‌كه‌ی‌ بریتیه‌ له‌ 28،193،000،000ملیۆن دینار، بێجگه‌ له‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ به‌رده‌وامن، هه‌یه‌تی‌.

* به‌ڵام كاتێ‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با هه‌مو داهاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌خاته‌ سه‌ر بودجه‌ی‌ خۆی‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ كه‌رتی‌ كاره‌با و ته‌نها خشته‌یه‌ك بۆ قه‌باره‌ی‌ ئه‌و داهاته‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و ساڵه‌دا ده‌داته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌، چۆن ئه‌و داهاتی‌ ده‌سته‌به‌ركراوه‌ ملكه‌چی‌ شه‌فافییه‌ت و خه‌رجكردنی‌ دروستی‌ خۆی‌ ده‌بێت، بێئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت هیچ میكانیزمێكی‌ بۆ چاودێریكردنی‌ ئه‌و داهاتانه‌ دابنێت كه‌ گوژمه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ ده‌یان ملیار دینار، و له‌ كاتێكدا دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ كارا نیه‌ و نه‌مابینی‌ تاكو ئێستا لێپێچینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌ك بكات كه‌ گومانی‌ سپیكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ لێده‌كرێت. بۆیه‌:
1- پێویسته‌ جه‌خت له‌ داواكردنی‌ خشته‌ی‌ بڕی‌ داهاتی‌ راسته‌قینه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و گشت ده‌سته‌و ده‌زگاكان بكرێت بۆ ساڵانی‌ 2009 و 2010، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئاشكرا دیاره‌ ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی‌ كه‌ بۆ داهاته‌كان پێشكه‌شكراوه‌ زۆركه‌من و ناواقیعین و هه‌ڵه‌و ناڕونیشی‌ تیایه‌، بۆ نمونه‌ داهاتی‌ به‌ده‌ست هاتوی‌ سنوره‌كانی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 2010 (به‌پێی‌ خشته‌ی‌ ناو یاساكه‌)بریتیه‌ له‌ 305 ملیار دینار و خه‌مڵێندراوی‌ 2011 ش بریتیه‌ له‌400 ملیاردینار، له‌كاتێكدا له‌خشته‌ی‌ خه‌مڵاندنی‌ داهاته‌كاندا داهاتی‌ هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ساڵی‌ 2011 بریتیه‌ له‌ 400 ملیارو 507 ملیۆن و بڕی‌ داهاتی‌ فیعلی‌ هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كانیش بۆ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2010 بریتیه‌ له‌ 316ملیارو 798 ملیۆن دینار،بۆیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌بێت رون بكرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ژمارانه‌ له‌كوێوه‌ هاتون له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ به‌گشتی‌ ئه‌و بڕانه‌ زۆر كه‌من و ناگونجێت داهاتی‌ زیاتر له‌ 7 خاڵی‌ سنوری‌ فه‌رمیی‌ له‌گه‌ڵ توركیا وئێران و هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ كه‌م بێت.
مادده‌ی‌ حه‌فته‌م: برگه‌ی‌ یه‌كه‌م –دوه‌م:
ده‌كرێت هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ گوێزانه‌وه‌ له‌نێو پشتیوانه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیاندا بكه‌ن به‌مه‌رجێك گوێزانه‌وه‌ بۆ ( 5-2 و 6-2 و 7-2 نه‌بێت) واته‌ بۆ ( اعانات و منح و منافع اجتماعیه‌ )نه‌بێت.
 هه‌مان مادده‌ی‌ سه‌ره‌وه‌/ برگه‌ی‌ سێهه‌م:
( وه‌زیری‌ پلاندانان به‌ پشتبه‌ستن به‌ خواستی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌یوه‌ندیدار، بۆی‌ هه‌یه‌ گوێزانه‌وه‌ی‌ پێویست بكات بۆ پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ نێو بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ راستێندراو بۆ هه‌مان وه‌زاره‌ت و له‌ سنوری‌ یه‌ك پارێزگادا، له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

هه‌مان ماده‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ / برگه‌ی‌ چواره‌م تێیدا هاتوه‌:
(وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان و وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار، بۆی‌ هه‌یه‌ گوێزانه‌وه‌ی‌ پێویست بۆ پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ نێوانی‌ وه‌زاره‌ته‌كاندا بكات و له‌سنوری‌ یه‌ك پارێزگادا و له‌ نێو بودجه‌ی‌ راستێندراوی‌ وه‌به‌رهێنانیدا.
* وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و پلاندانان، ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌یوه‌ندیداریشدا گواستنه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ چ لۆژیكێك ده‌سكاری‌ پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن پاش راستاندنی‌ په‌رله‌مان، و پاشانیش راستاندنی‌ په‌رله‌مان چ به‌هایه‌كی‌ ده‌مێنێ‌ و بۆچی‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان بكات !

* ئه‌و گواستنه‌وانه‌ رێگای‌ بۆ میزاجی‌ كه‌سی‌ (شه‌خسی‌) و له‌نێو دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆشكردوه‌ كه‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌واویانی‌ پێداوه‌ بۆ ده‌سكاریكردنیان و به‌پراكتیكیش له‌ ساڵی‌ پار ئه‌نجامدراوه‌، له‌م نێوه‌دا گه‌ره‌گ و شار و ده‌وروبه‌ر و گونده‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ لێیه‌وه‌ زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت، چونكه‌ چاوه‌رێی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌یه‌كن، به‌ڵام نازانن ره‌شكراوه‌ته‌وه‌.

* بۆیه‌ پێشنیار ده‌كه‌ین ئه‌و برگانه‌ لاببردرێن، چونكه‌ پرۆژه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان گفتوگۆیه‌كی‌ زۆر له‌ هه‌مو ساڵه‌كاندا هه‌ڵده‌گرێت كه‌ پاشان ده‌بیته‌ یاسای‌ بودجه‌، پێویسته‌ به‌ ئاگاداری‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیداری‌ په‌رله‌مانیه‌وه‌ بێت به‌ پێی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ پرۆژه‌كه‌ كه‌ له‌ چ كه‌رتێكدایه‌، و رێگه‌شنه‌درێ‌ ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌ بكرێت پێش دانیشتن و ره‌زامه‌ندی‌ لیژنه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ په‌یوه‌ندیدار.
مادده‌ی‌ چواره‌م/ برگه‌ی‌ دوه‌م، تێیدا هاتوه‌:
(وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ پاره‌دانی‌ سه‌ندوقی‌ نیشته‌جێ‌ به‌ بڕی‌ (150) ملیار دینار، له‌پاڵ ئه‌وه‌ی‌ پێشینه‌ به‌و پرۆژانه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بدرێت كه‌ له‌ ناحیه‌ و گونده‌كاندا ده‌یانگرێته‌وه‌).

أ - بۆ هه‌موان ئاشكرایه‌ كه‌ ساڵانه‌ حكومه‌ت گوژمه‌یه‌كی‌ به‌رچاو بۆ پشتیوانه‌كردن له‌و پرۆژانه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ ته‌رخان ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێ‌، ئه‌و پشتیوانه‌یه‌ به‌ برگه‌ی‌ یاساییش له‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2010 و ته‌نانه‌ت له‌ ره‌شنوسی‌ 2011 چه‌سپێنراوه‌، له‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ (2010) بڕی‌ ( 200) ملیار دینار بۆ سه‌ندوقی‌ نیشته‌جێ‌ ته‌رخانكرابو، به‌ڵام ئایا حكومه‌ت (وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان) ئه‌و گوژمانه‌یان تاچه‌ند بۆ ئه‌و كۆمپانیاكانی‌ نیشته‌جێ‌ خه‌رجكردوه‌ كه‌ پاشان هاوڵاتیانی‌ خاوه‌ن خانوی‌ ئه‌و پرۆژانه‌ لێیه‌وه‌ سودمه‌ند ده‌بن.

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ له‌ هیچ لیست و ده‌رخسته‌یه‌كی‌ خۆیدا به‌ تایبه‌تی‌ له‌ حیساباتی‌ خیتامی‌ 2009 و له‌ خه‌رجییه‌ فیعلیه‌كانی‌ 2010 دا، ئاماژه‌ به‌ خه‌رجكردنی‌ بڕی‌ ئه‌و گوژمه‌یه‌ ناكات كه‌ له‌ ته‌رخانكراوی‌ سه‌ندوقی‌ نیشته‌جێدا داویه‌تی‌ به‌ پرۆژه‌كانی‌ نیشته‌جێ‌. ئه‌و نواندنه‌ش به‌پێی‌ خوێندنه‌وه‌كان بریتیه‌ له‌:
- بێ ئاگایی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی.
- نه‌بونی‌ شه‌فافییه‌ت.
- كارنه‌كردن به‌ یاسای‌ بودجه‌ كه‌ گوژمه‌ی‌ گونجاوی‌ بۆ سه‌ندوقی‌ نیشته‌جێ‌ ته‌رخانكردوه‌.

مادده‌ی‌ هه‌شته‌م/ برگه‌ی‌ یه‌كه‌م و دوه‌م:
ده‌كرێت وه‌زیری‌ دارایی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ گوێزانه‌وه‌ له‌نێوان پشته‌وانه‌كانی‌ یه‌ك ده‌روازه‌دا و پشته‌وانه‌ی‌ ده‌روازه‌كانی‌ بودجه‌دا بكات به‌مه‌رجێك گوێزانه‌وه‌ له‌ به‌شی‌ موچه‌ نه‌كرێت و هه‌روه‌ها بۆ ( 5-2 و 6-2 و 7-2 نه‌بێت) واته‌ بۆ ( اعانات و منح و منافع اجتماعیه‌ )نه‌بێت.

مادده‌ی‌ چوارده‌هه‌م/ برگه‌ی‌ پێنجه‌م تێدا هاتوه‌:
 بڕی‌ 200 ملیار دینار دیاریكراوه‌ بۆ پشتیوانیكردنی‌ حیزبه‌كان و رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان، ئه‌م مادده‌یه‌ ساڵی‌ 2010 ش به‌هه‌مان شێوه‌ داڕێژرا بو به‌ڵام وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كرا (خرق كرا)، بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌ت ناچار بكرێت به‌پێی‌ ئه‌و پێوه‌ره‌ی‌ داده‌نرێت یاساكه‌ جێبه‌جێ‌ بكات.
مادده‌ی‌ پازده‌یه‌م :یه‌كه‌م/ دوه‌م/ سێهه‌م:
باس له‌ پشتیوانیكردنی‌ پرۆژه‌كانی‌ كه‌رته‌كانی‌ كشتوكاڵ و پیشه‌سازی‌ كراوه‌ به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بڕی‌ گونجاو دیاریكرابێت بۆ ئه‌و دو بواره‌ زۆر گرنگ و پێویسته‌ له‌ پێناوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ وڵاتدا، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ده‌سته‌واژه‌ی‌ بێ‌ ده‌ست تێوه‌ردانی‌ حیزبی‌ زیاد بكرێت.

مادده‌ی‌ شازده‌یه‌م /برگه‌ی‌ پێنجه‌م:
كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سندوقی‌ كوردستان بۆ داهاتی‌ نه‌وت كه‌ ده‌بێت ساڵی‌ 2007 دامه‌زرابێت و هیچ ئامارێكی‌ راست و دروست نی‌ یه‌ كه‌ تا ئێستا چه‌ند داهاتی‌ وه‌رگرتوه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ زۆر ته‌م ومژاوی‌ و جێگای‌ گومانێكی‌ یه‌كجار گه‌وره‌ی‌ گه‌نده‌ڵیه‌ له‌ساڵانی‌ رابردودا.


مادده‌ی‌ بیسته‌م:
پێویسته‌ حیسابی‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2010 پێش كاركردن و په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ پێشكه‌ش بكرێت نه‌ك له‌گه‌ڵ كارپێكردنی‌ یاساكه‌.
مادده‌ی‌ بیست و دوه‌م :
ده‌بێت په‌رله‌مان به‌دواداچون بۆ شێوازی‌ دابه‌شكردنی‌ خه‌رجی‌ وه‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنانی‌ وه‌زاره‌ته‌كان بكات، له‌كاتی‌ نه‌گونجاوییاندا به‌هۆی‌ ره‌چاونه‌كردنی‌ چڕیی‌ دانیشتوان و ئاستی‌ زه‌ره‌رمه‌ندبونی‌ ناوچه‌كان و پێوه‌ره‌ زانستی‌ و سه‌رده‌میه‌كان پێشنیاری‌ گواستنه‌وه‌ له‌ به‌شه‌ خه‌رجیه‌كاندا ده‌كرێت به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و وه‌زاره‌تی‌ په‌یوه‌ندیدار، به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و باره‌و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیش ئه‌و پێشنیارانه‌ جێبه‌جێ‌ بكات
مادده‌ی‌ بیست و سێهه‌م:
ده‌بێت پێشنیاری‌ جۆری‌ مامه‌ڵه‌كردن بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگدا یه‌كناگرنه‌وه‌و بودجه‌كه‌یان یه‌كناخه‌نه‌وه‌.
بۆیه‌ په‌یامی‌ كۆتاییمان بۆ بودجه‌ی‌ 2011 وه‌كو فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌:
كاتێ‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ هه‌مو پێكهاته‌كانیدا هه‌ڵگری‌ هه‌مو ئه‌و ناودژی‌ و ناشه‌فافییه‌ت و نه‌بونی‌ پێوه‌ر و ده‌ستبڵاوی‌ و ته‌خشانكردنی‌ سامانی‌ دارایی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، كه‌ ده‌بوایه‌ به‌ هه‌مو ئه‌و ته‌رحه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌كه‌ چ له‌ نێو ته‌لاری‌ په‌رله‌مان و چ له‌ ده‌ره‌وه‌یدا له‌ لایه‌ن شیكه‌ره‌وانی‌ بودجه‌ خرانه‌ به‌رچاو كه‌ تێیدا به‌شێوه‌ی‌ كه‌موكورتی‌ په‌نچه‌یان خرایه‌ و سه‌ر و ئه‌لته‌رناتیفه‌كانیش ده‌ست نیشانكران، ده‌بوایه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ بگه‌رێندرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نی‌ كه‌م وه‌كو بودجه‌یه‌كی‌ زانستی‌ به‌رجه‌سته‌ بكرێت.

Sbeiy.com © 2007