راپۆرتی سبه‌ی
نه‌هامه‌تی، شكست، چه‌وساندنه‌وه، كوشتن، ماڵوێرانكردنن، سوتاندن، خاپوركردن، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و باره مێژوویانه‌ن كه نه‌ته‌وه‌ی كوردی پێدا تێپه‌ڕبووه، هه‌مووو ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی سنورداركردنی توانای كورد و ئیفلیجكردنی، ئه‌مانه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ش هاتوون، به‌ڵام ئێستا كه باسی كورد ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كورد له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه جیاده‌كاته‌وه برتییه له كاره‌ساته گه‌وره‌كه، ئه‌وه‌ی له كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌سه‌ر كوردداهات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یادی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی تیایدا هه‌زاران منداڵ و ژن و پیر و گه‌نج و جحێڵ له‌ناوچوون، ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی هه‌یتوی خسته‌وه و گه‌رمیان و كوێستانێك بێوه‌ژنی لێكه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ی ناویان نا "ئه‌نفال".
زۆر كه‌س و لایه‌ن باسیان له ئه‌نفال كردووه، كورد خۆی ئه‌نفال به جینۆساید ده‌زانێت و هه‌ندێك به "ئه‌نفاله به‌دناوه‌كه" ناوی ده‌به‌ن، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن "كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفال"، به‌ڵام هه‌رچۆنێك ناوی ببرێت و باسی بكرێت و وه‌سفی بكرێت، هه‌ر ئه‌وه دێت به‌ده‌سته‌وه كه ئه‌نفال كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و له‌لایه‌ن رژێم و ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه له عیراق له ساڵی 1988 دژ به گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.
ئه‌نفال، هه‌شت قۆناغ له هه‌شتاو هه‌شتدا
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوه‌ده‌وڵه‌تی كه له‌ساڵی 1993 ئاماده‌كراوه، له 22ی شوباتی ساڵی 1988، هێزه‌كانی سوپای عیراق به پشتیوانی چه‌ندیك جۆر چه‌كی قورس و سوك و به‌به‌شداری جه‌نه‌راڵه گه‌وره‌كانی ئه‌و كاته‌ی سوپاكه هێرشی كرده سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی و به‌وه‌ش قۆناغی یه‌كه‌می هیرشه‌كانی ئه‌نفال ده‌ستیپیچكرد و ئه‌و قۆناغه ناونرا، به قۆناغی یه‌ك و تا 19ی ئازار به‌رده‌وام بوو.
پاشان له 22ی ئازاردا هێزه‌كانی سوپای عیراق هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی قه‌رداغ و به‌وه‌ش ئه‌نفالی دوو ده‌ستیپێكرد و تا 1ی نیسان به‌رده‌وام بوو.
له ئه‌نفالی سێشدا له 7 بۆ 20ی نیسانیش هێرشێكی به‌رفراوان كرایه سه‌ر گه‌رمیان و پاشان له 3 بۆ 8ی ئایاردا ئه‌نافلی چوار ناوچه‌كانی گۆكته‌په و عه‌سكه‌ری گرته‌وه. هه‌روه‌ها له 15ی ئایار تا 26ی ئاب ئه‌نفالی پێنج و شه‌ش و حه‌وت له ره‌واندوز و شه‌قڵاوه ئه‌نجامدرا و له قۆناغی هه‌شتیشدا ئه‌نفالكراوه‌كان له ئۆردوگا و كامپه‌كان كۆكرانه‌وه و دواتر ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی عه‌رعه‌ر و نوگره‌سه‌لمان كران و زینده‌به‌چال و بێسه‌روشوێن كران.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی توێژینه‌وه و ناوه‌ند و ده‌زگا ره‌سمی و ناره‌سمییه كوردییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، له كاره‌ساتی ئه‌نفالدا نزیكه‌ی 180 هه‌زار هاووڵاتی كورد له هه‌رێمی كوردستان له‌ناوبراون.
ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالیان ئه‌نجامدا
ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌رفراوان بوو و تیایدا چه‌ندین گه‌وره جه‌نه‌راڵی سوپای عیراقی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و ژماره‌یه‌كی زۆری له "موسته‌شار"ه كورده‌كانی ئه‌و كاته‌ی سه‌ر به به‌عس به‌شداربوون كه پێیان ده‌وترا "سه‌رۆك جاش" به‌شدارییان كرد، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس روخا، دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق پێكهێنرا و لو دادگایه‌دا ده‌ستكرا به دادگاییكردنی تاوانباره گه‌وره‌كانی رژێمی به‌عس و سه‌ره‌تا دۆسییه‌ی دوجه‌یل خرایه به‌رده‌می دادگاكه و دواتریش دۆسییه‌ی ئه‌نفال.
له دۆسییه‌ی ئه‌نفالدا تۆمه‌ت رووبه‌رووی چه‌ند تۆمه‌تبارێك كرایه‌وه و له‌وێدا ئه‌م كه‌سانه وه‌ك تاوانباری ئه‌نفال سزادران:
1-تاوانبار عه‌لی كیمیاوی
-یه‌كێك بووه له‌لیسته 52 كه‌سییه داواكراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا
-به‌عه‌لی كیمیاوی ناسراوه
- له‌مارسی 1987، كراوه‌ته لێپرسراوی نووسینگه‌ی باكوری حزبی به‌عس‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆماری له‌ماوه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا پێبه‌خشراوه
لێپرسراوی نووسینگه‌ی رێكخراوی باكوور بووه، به‌هۆی بڕیار‌و كاره‌كانیه‌وه له‌ماوه‌ی شاڵاوی ئه‌نفالدا نازناوی (عه‌لی كیمیاوی) پێدراوه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا پێی ناسراوه.
باڵاترین لێپرسراوی ئه‌و كارانه بووه كه‌لێپرسراوه مه‌ده‌نی‌و سه‌ربازییه‌كان له‌نووسینگه‌ی رێكخستنی پێی هه‌ستاون.
زۆرێك له‌كرده‌وه‌كانی ئه‌نجامداوه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له‌هێرشه‌كانی سه‌ر گونده كوردییه‌كان له‌ماوه‌ی هه‌شت شاڵاوه‌كه‌ی ئه‌نفال جێبه‌جێكردووه.
به‌رپرسیاری راسته‌وخۆی ئه‌و فه‌رمانانه بووه كه بۆ سه‌رجه‌م كه‌سه سه‌رباز‌و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ركراون، ئه‌وانه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال-یان له‌دژی گه‌لی كورد جێبه‌جێده‌كرد.
-پێشتر وه‌زیری ناوخۆ بووه، له‌هه‌ڤاڵه دێرینه‌كانی سه‌دام حسێن یووه‌و یه‌كێك بووه له‌دلًَسۆزه‌كانی، له 21ی ئابی 2003 ده‌ستگیركراوه -یه‌كێكه له‌تاوانباره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نفال -عه‌لی كیمیاوی (62) ساڵ، یه‌كێك بووه له‌ده‌سته‌ڕاسته‌كانی سه‌دام‌و كاری گرانی پێسپاردووه - -دوای شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كراوه وه‌زیری حوكمی خۆجێیه‌تی
- ساڵی 1991، رۆڵێكی سه‌ره‌كی گێڕاوه له‌سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی شاره‌كانی باشوور
2-تاوانبار سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د
له‌سه‌ره‌تای 1987 تا مانگی ئه‌یلولی 1988، قائید فه‌یله‌قی یه‌ك بووه، ئه‌م تاوانباره ماوه‌ی 41 ساڵ له‌ڕیزی سوپای عیراقدا خزمه‌تی كردووه‌و بووه‌ته فه‌ریق، ساڵی 1995 كراوه‌ته وه‌زیری به‌رگری له‌جیاتی سزادانی به‌پێی یاسا، پله‌ی سه‌ربازی به‌رزكراوه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامی تاوانه‌كانی سه‌ربازانی فه‌یله‌قی یه‌ك له‌ماوه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا.
چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی‌و جاش كیمیاویان به‌كارهێناوه له‌ناوچه‌ی بادینان‌و ناوچه‌كانی تر. سه‌ربازه‌كانی به‌رپرسیارن له‌وه‌ی به‌هێز خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان له‌ماڵه‌كانیان ده‌رپه‌ڕاندووه‌و گونده‌كانیان وێران كردووه.
ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ‌وموڵكی گوندنشینه‌كاندا گرتووه‌و رێگه‌یان پێنه‌داون كشتوكاڵی خۆیان بكه‌ن، له‌باری نامرۆڤانه‌دا هاووڵاتیانیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌و به‌هه‌موو شێوازێك ئه‌شكه‌نجه‌یان داون، ده‌ستدرێژییان كردوونه‌ته سه‌رو برسیان كردوون‌و خراپه‌كاری تریان له‌گه‌ڵدا كردوون.
ئه‌م تاوانباره له‌به‌رده‌م دادگادا بێ ئاگایی خۆی نیشاندا له‌هه‌ر هێرشێكی كیمیاوی، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌كانه. هیچ ناوچه‌یه‌ك كیمیایی باران نه‌كراوه به‌تۆپ‌و فڕۆكه‌ی جه‌نگی‌و سه‌متی‌و هۆكاره‌كانی تر بێ هه‌ماهه‌نگیی پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه مه‌یدانییه‌كان‌و قائید فه‌یله‌قه‌كان‌و تیپ‌و یه‌كه‌كان بۆئه‌وه‌ی زیانیان به‌ر نه‌كه‌وت، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یان زانیوه، كه‌كوشتنی به‌كۆمه‌ڵه.
رۆژی 18/9/2003 له‌موسڵ خۆی ته‌سلیم به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا كرد‌وه‌و ژماره 27ه‌م بووه له‌لیسته 55 كه‌سییه‌كه‌دا
3-تاوانبار فه‌رحان موتڵه‌گه جبوری:
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌نزومه‌ی ئیستخباراتی خۆرهه‌ڵات و به‌رپرسیاری راسته‌وخۆ بووه له‌به‌رده‌م تاوانبار سابر ئه‌لدوری‌و له‌سه‌روو ئه‌ویشه‌وه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید.
ئه‌م تاوانباره زنجیره‌یه‌ك یاداشتنامه‌ی بۆ لێپرسراوه‌كانی سه‌روو خۆی له‌باره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی وێران كراون ره‌وانه كردووه.
4-حسێن ره‌شید محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراق بووه له‌كاتی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا. به‌شداریی هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌پلاندان بۆ شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی كردووه. یه‌كێك له‌پلانداڕێژه‌رانی شاڵاوه‌كان لێپرسراوی دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی بووه بۆ ئه‌و یه‌كانه‌ی له‌كوردستان بوون.
5-سابیر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوری
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیستخباراتی سه‌ربازیی بووه له‌كاتی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا.
6-تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی
پارێزگاری موسڵ بووه له‌ماوه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا.
له رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2007 دادوره محه‌مه‌د عوره‌یبی كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی دادگایكردنی تاوانبارانی ئه‌نفالی ده‌كرد، بڕیاری دادگاكه‌ی به‌سه‌ر تاوانباره‌كاندا خوێنده‌وه و دواتریش له 24ی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵدا سه‌رۆكی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق ئاشكرایكرد كه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیاوی و سه‌رجه‌م ئه‌و حوكمانه په‌سه‌ندكراون كه له پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئه‌نفالدا به‌سه‌ر تاوانباره‌كاندا سه‌پێنراون.
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له باره‌گای سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، دادوه‌ر عارف شاهین سه‌رۆكی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق وتی: "فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی هه‌ریه‌ك له عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی كیمیاوی و سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌دی وه‌زیری به‌رگری پێشوو و حسه‌ین ره‌شید تكریتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای پێشوو له‌لایه‌ن دادگاكه‌وه په‌سه‌ند كراون".
لای خۆشیه‌وه داواكاری گشتی دادگای تایبه‌تی عیراق رایگه‌یاند كه دادگای ته‌مییز حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ی په‌سه‌ند كردووه.
هه‌روه‌ك بڕیاری به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی سابر عه‌بدولعه‌زیز دووری و فه‌رحان موتڵه‌گ و فه‌رمانی دادگاشی به ئازادكردنی تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی په‌سه‌ند كردووه.
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانی تاوانباره‌كانیش داواكاره گشتییه‌كه وتی: "به‌پێی یاسای دادگاكه دوای په‌سه‌ندكردنی حوكمه‌كان له‌لایه‌ن دادگای ته‌مییزه‌وه ده‌بێت تا سی رۆژی دیكه تاوانباره‌كان له‌سێداره‌بدرێن".
هێشتنه‌وه‌ی تاوانباران بێ جێبه‌جێكردنی سزاكان
هه‌رچه‌نده ده‌بوو له‌ماوه‌ی سی رۆژ له دوای بڕیاری دادگای ته‌مییز سزای له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفال جێبه‌جێ بكرێت، به‌لام تا ئێستاش ئه‌و سزایه جێبه‌جێ نه‌ركاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناره‌زایی هه‌ندێك له سه‌ركرده عیراقییه سوونه‌كان و سورنه‌بوونی ئه‌وانی دیكه به سه‌ركرده كورده‌كانیشه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سزاكان.
بۆنموونه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێی باش نییه سوڵتان هاشم له‌سێداره‌بدرێت وكه به‌پێی بڕیاری دادگاكه پێویسته له‌سێداره‌بدرێت و تاوانی به‌شداریكردن و سه‌رپه‌شتیكردنی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه.
ئێستا كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له چاوه‌ڕوانیدان حوكمی له‌سێداره‌دانی تاوانباره‌كان جێبه‌جێبكرێت، هه‌رچه‌نده پێده‌چێت چیتر له سێداره‌دانه‌كه ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌مابێت، چونكه ئه‌و دۆسییه‌یه بۆخۆی لاوازی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی به‌رامبه‌ر به بایه‌خدارترین مه‌سه‌له خسته‌ڕوو و ئه‌وه‌ش هه‌مووانی نیگه‌ران كردووه.
تاوانباره كورده‌كان
له ئه‌نفالدا چه‌ندین كورد وه‌ك سه‌رۆك جاش و جاش به‌شداریان كردووه، هه‌ندێك له‌وانه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ولات و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان له‌ناو هه‌ریه‌ك له دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه كوردییه‌كه "یه‌كێتی و پارتی"دان و پله و پایه‌یان هه‌یه، هه‌ندیكیشیان له شه‌ڕی ناوخۆدا له‌ناوچوون.
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی ئاشكرا و روون سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و كوردانه نییه كه هواكاری به‌عس بوون له ئه‌نفالدا، به‌ڵام لای خۆیه‌وه دادوه‌ر محه‌مه‌د عوره‌یبی سه‌رۆكی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه رێوشوێنی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر له دژی ئه‌و كوردانه‌ی به‌شدارییان له ئه‌نفاله‌كاندا كردووه.
عوره‌یبی ده‌ڵێت: "یاسا مافی ئه‌وه‌ی داوه به دادگای باڵای تاوانه‌كان كه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه به‌شدارییان له‌و جۆره تاوانانه‌دا كردووه‌و رۆژی 24ی حوزه‌یرانی2007 بڕیارێكمان بۆ لیستی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان زیادكردووه سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی به‌شدارییان له پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا كردووه و رێوشوێنی یاساییان له‌دژ ده‌گرینه‌به‌ر كورد بن یان عه‌ره‌ب و ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تباره‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال كوردن و هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵیانداوه ئه‌م دادگاییكردنه به شێوه‌یه‌ك نیشانبده‌ن كه دادگاییكردنی عه‌ره‌به یان كێشه‌ی كورده".
ئه‌مڕۆ 14ی نیسان رۆژی ئه‌نفاله، 20 سال به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ساته‌دا تێپه‌ڕبووه، كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان گله‌یی ئه‌وه له حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه خزمه‌تی نه‌كردوون،/ حكومه‌تیش ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌وڵده‌دات خزمه‌تیان بكات. دوای بیست سال له ئه‌نجامدانی كاره‌ساته‌كه، ئێستاش به‌ره‌سمی له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئه‌نفال به جینۆساید نه‌ناسێنراوه، دوای بیست ساڵیش له روودانی ئه‌و كاره‌ساته، هێشتا روفاتی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و قوربانیانه نادیارن و ته‌نانه‌ت ناشزانرێت كه ئایا چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوه‌كان چی بووه.