سازدانی: هیوا جه‌مال
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی له‌وبروایه‌دایه كه سه‌پاندنی سیستمی نوێی په‌روه‌رده به‌سه‌ر سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كاندا نه ته‌ندروسته‌و نه واقعییه‌و كێشه‌و گیروگرفتیشی زۆر بۆ دروست بووه. ئه‌و كه راوێژكاری په‌روه‌رده‌یی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان)ه، له‌م دیمانه‌یه‌یدا تیشك ده‌خاته سه‌ر خهوشهكانی سیستمی په‌روه‌رده و فاكته‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی سیستمه‌كه ده‌خاته‌ڕوو، هاوكات شیرهمهریی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كتێبهبهكانی چوار تا پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بسوتێندرێن قه‌ینا، به‌ڵام چۆن ده‌بێت كتێبی پارو پێرار بسوتێنرێن. هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ "زۆریی بۆچوونه‌كان له‌ناو په‌روه‌رده"دا.
* ئه‌و كهموكورییانه چین كه ئه‌م ساڵ له سیستمی نوێی په‌روه‌ده‌دا ده‌ركه‌وتن؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له هه‌مووجیهاندا پرۆسه‌یه‌كه نه‌خش و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌ر به‌و پێیه‌ش رۆڵی گرنگ و پشكی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌سه‌رجه‌م گۆڕانكاریه‌كاندا، به‌بێ په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست مه‌حاڵه بتوانرێت گۆڕان و ریفۆرم له‌هیچ بوارێكی ژیاندا بكرێت، ئه‌مڕۆش له كوردستاندا بوار ره‌خساوه په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڕانكاری و ریفۆرم بنێت به‌تایبه‌تی دوای به‌ستنی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی، ئیراده‌ی جێبه‌جێ كردنی سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌و ریفۆرمه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بونه‌ته خواستی ههمووانو جێگای بایه‌خی زۆر له‌خه‌م خۆرانی بواره‌كانی په‌روه‌رده هه‌ربۆیه‌ش بۆ سه‌رخستنی ئه‌م سیسته‌مه و ریفۆرمه‌كان زۆر پێویسته بهدواداچوونو قسه‌وباس و گفتوگۆ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر بكرێت و ئازایانه‌و ئازادانه‌و دیموكراسیانه ئاماژه بۆ كێشه‌و كهموكوریهكانیو په‌روه‌رده به‌گشتی وئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌دێنه رێگای ئه‌م سیستمه ده‌ست نیشان بكرێت و رێگای گونجاوی چاره‌سه‌ركردنیان بۆ بدۆزێته‌وه.
بۆیه من ده‌ڵێم په‌روه‌رده نه به پێداهه‌ڵدان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ده‌كرێت، كه له هه‌ندێك شوێن وئه‌م لاولا هه‌ندێ كه‌س ده‌یكه‌ن كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خۆڵ بكرێتی چاوی بهرپرسانوخهوشهكان وه‌ك خۆی نه‌بینرێ، ناشكرێت خه‌تی راستوچه‌پ به‌سه‌ر سیستمه‌كه‌دا بێبێننین، كه بێویژدانییه، هه‌روه‌ك ناكرێ وه‌زارتی په‌روه‌ده، هه‌ركه‌سێكی شاره‌زاو مامۆستای دڵسۆز ره‌خنه‌ی گرت له سیستمه‌كه وابزانن سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ری گرتووه‌و له‌دژی ئه‌وانه.
نزیكه‌ی 32 ساڵه له‌بواری په‌روه‌رده‌دا كارده‌كه‌م، ههرلهمامۆستاییهوه تا راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌زموونم هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه په‌روه‌رده به هی خۆم دهزانمو به‌ویژدانه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
ئه‌و سیستمه‌ی كه ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده ده‌یه‌وێت پیاده‌ی بكات ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت جێگای دڵخۆشییه، ئه‌گه‌ر فاكته‌ره‌كانی جێبه‌جێكردنی بۆ فه‌راهه‌م بكرێت دهتوانرێك كاری باش بكرێت، به‌ڵام ناكرێت فۆتۆكۆپی ئه‌و سیستمه‌ی له سوید‌و وڵاتانی تر هه‌یه بڵێین له كوردستاندا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌رزیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه له‌و وڵاتانه جیاوازه له‌وه‌ی لێره هه‌یه، له كوردستاندا كێشه‌ی په‌روه‌رده‌یی زۆره، له‌ملاولا باس له‌وه ده‌كرێت كه سیستمه‌كه 100% جێبه‌جێكراوه ئه‌وه هه‌ركه‌سێك ئه‌و قسه‌یه بكات، یان خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێت ئه‌گه‌ر لێپرسراو بێت یان كه‌سانێكن ده‌یانه‌وێت موجامه‌له‌ی سه‌روو خۆیان بكه‌ن، من ده‌ڵێم وا نییه، به‌ڵام ناڵێم هیچیشی جێبه‌جێنه‌كراوه.
* له چیدا سیستمه‌كه جێبه‌جێكراوه‌و له چیدا نه‌كراوه؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: به‌گۆڕینی تابلۆی قۆتابخانه‌كان له سهرهتاییو ناوه‌ندییه‌وه بۆ بنه‌ڕه‌تی ناكاته ئه‌وه‌ی كه سیستمه‌كه جێبه‌جێكراوه، ئه‌و سیستمه سیستمێكی فێركارییه، بۆئه‌و فێربوونه‌ی منداڵ كۆمه‌لێك فاكته‌ر هه‌یه، له‌وانه مامۆستا، (بینا)كه بهجوَرێك بتوانرێت كهمریترن خوێندكار له‌ناو پۆله‌كاندا جێبكه‌ینه‌وه، پۆل‌و هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌و یاری‌و وهرزشو مهرسهمو هۆیه‌كانی فێركردن‌و تاقیگهكانو هۆڵی شایسته به‌خوێندن هۆكارن بۆ سه‌رخستنی سیستمه‌كه، به‌ڵام زۆرجار ده‌وترێت كه بیناو هۆڵ گرفت نیین، به‌ڵام خۆ سیستمی فیركاری له ده‌شت وشاخ دا جێ به‌جێ ناكرێت، ئه‌وه‌ش راستیه‌كه كه به‌بێ چاره‌سه‌ر كردنی بیناو پێویستیه‌كانی تر مه‌حاڵه ئه‌و سیسته‌مه سه‌ركه‌وتووبێت.
بۆ نموونه : ناكرێت له بینایه‌كی 200 مه‌تر چوارگۆشه ی‌دا 400 منداڵ تێیدا جێبكهیتهوهو چانسی مانه‌وه‌شیان دوو سهعاتو نیو بێت، تۆ بڵییت پرۆسه‌ی فێركاری سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، چونكه پرۆسه‌ی فێركاری و په‌روه‌رده یی پێویستی به لایه‌نی كه‌م هه‌شت سه‌عات مانه‌وه‌ی منداڵ هه‌یه له قۆتابخانه‌دا سه‌ره رای دابینكردنی هه‌موو هۆیه‌كانی فێركردن.
* له‌وبڕوایه‌دایت، تا بینا ئه‌وه‌نده كه‌مبێت سیستمه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: بیناو ژینگه‌ی دروستی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له فاكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانن بۆ سه‌ركه‌وتنی سیستمه‌كه، وه‌ك ده‌زانن ئێستا له‌ناو سه‌رجه‌م له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا ته‌نها یه‌ك قوتابخانه‌و خوێندنگا نیه یه‌ك ده‌وام بێت، یا له‌سه‌رخۆیان دوو ده‌وام وسێ ده‌وام یا زیاتر له دوو قوتابخانه ده‌وام له‌یه‌ك بینادا ده‌كه‌ن . بۆ نموونه ئێستا شاری سلێمانی پێویستی زیاترله 200خوێندنگای نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنگا‌و قوتابخانه‌كان بكرێنه یه‌ك ده‌وام، به‌مه‌ش چانسی مانه‌وه‌ی قوتابی‌و خوێندكار زیاد ده‌كات بۆمانه‌وه‌یان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌یت ئه‌وا له داهاتوویه‌كی زۆر دوورمه‌ودا ده‌توانیت سه‌ركه‌وتنی كه‌م به‌ده‌ست بێنیت، چونكه كه‌می بیناو هۆڵه‌كانی خوێندن و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابی و خوێندكار ته‌نها له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سیسته‌مه كاریگه‌ری خراپی نابێت بگره هۆكارێكی زۆره بۆ به‌رهه‌م هینانی توندوتیژی له‌نێوان مامۆستا‌و خوێندكاردا به‌جۆرێك زۆرجار مامۆستا له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی پۆله‌كان ناتوانێ وه‌ك پێویست هێمنی پۆله‌كه بپارێزێ و وه‌ك پێویستیش توانای زانسته‌كانی نیه بیگه‌یه‌نێته قوتابی وخوێندكار، ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ دابه‌زینی ئاستی خوێندن‌و فێركردن و په‌روه‌رده‌كردن، پاشانیش ده‌بنه هۆی گلهییو گازهندهكردن له‌مامۆستا، زۆرجاریش دابه‌زینی رێژه‌ی ده‌رچوونیش ده‌درێته پاڵ مامۆستاوتۆمهتبار ده‌كرێن بهكهمتهر خه‌م ودابه‌زینی كهسایهتیانو وهنهمانی قودسیه‌تیان وه‌ك له‌لایه‌ن به‌رپرسانیشه‌وه ئه‌م بۆچوونه ووتراوه كه‌مامۆستا پیرۆز نیه وزۆرجاریش له كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رزه‌نشتی مامۆستا ده‌كرێت به بازرگانیكه‌ر و رهچاونهكهری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی قوتابی وخوێندكار، وه‌ك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌به‌رچاوی جه‌نابی وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و نوێنه‌ری یهكێتـیی مامۆستایان خوێندكارێك ئه‌و هه‌قه‌ی به‌خۆی داوه كه بڵێت له 25 هه‌زار مامۆستا ته‌نها 25 مامۆستای باشمان هه‌یه ئه‌وانی تر هه‌مووی سه‌رگه‌رمی بازرگانی كردنن كه‌ئه‌مه بۆخۆی كاره‌ساته‌و سوكایه‌تی كردنێكی نادروسته به‌كه‌سێتی مامۆستا، كه بێگومان مامۆستاش وه‌ك فاكته‌رێكی تری گرنگ رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له په‌روه‌رده‌و فێركردندا.
* سه‌پاندنی ئه‌و سیستمه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كاندا شتێكی واقعییه؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: نه ته‌ندروسته‌و نه واقعییه. كێشه‌و گیروگرفتیشی زۆر بۆ دروست بووه.
* ئه‌و فاكته‌رانه چیه كه چانس به سیستمه‌كه ده‌دات سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: فاكته‌ره‌كان زۆرن وه‌ك باسمان كرد، كادر (مامۆستا) كه وه‌ك پێویست زانیاریان له سهرسیستمهكه وه‌ك خۆی و پێویست پێ نه‌گه‌یشتوه، ههروههامامۆستایان چانسی چوونه ده‌ره‌وه‌یان زۆر زۆر كه‌مبووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌داخه‌وه ده‌بوو مامۆستا زۆرترین زانیاری وه‌رگرتایه له ئینته‌رنێت و خوێندنه‌وه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌قاڵی و كێشه زۆره‌كانی ژیانی تایبه‌تی خۆی ئه‌و بواره‌شی بۆ نه‌ره‌خساوه، راسته خوله‌كان كه بۆ مامۆستایان ده‌كرێته‌وه هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و رۆڵه نابینن و مامۆستایانی به‌شداربوو له‌و خولانه‌دا گله‌یی وگازندهیان زۆر هه‌یه وه‌ك لهمیدیاكانیش دا راشكاوانه خۆیان باسیان كردووه كه خووله‌كان به‌و شێوه‌یه نیین كه مامۆستا زانیاریه‌كانی پێ زیاد بكات، بیناوهۆڵهكانی خوێندن ۆتاقیگهكانوگۆڕهپان وژینگه‌ی دروست كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا.
هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا فاكته‌رێكه بۆ سه‌ركه‌وتنی سیستمه‌كه، كه گۆڕانكارییه‌كه هه‌یه، به‌ڵام چاپكردنی پرۆگرامی نوێی‌و ئیلغاكردنه‌وه‌ی، سه‌ری له قوتابیان تێكداوه. ده‌بێت ههرمهنههجێك گۆڕانكاری تێدا بكرێت خه‌ڵكانی پسپۆر‌و شاره‌زا چاوی پێدا بخشێنن، ئینجا چاپبكرێن، نه‌ك به بۆچوونی شه‌خسی، ئه‌مڕۆ چاپ بكرێت‌و سبه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه.
* گۆڕانكاریكردنهكان به بۆچوونی شه‌خسیی بوون یان لیژنه؟
عه‌مه‌ر شیره‌مه‌ڕی: ناڵێم زۆر به بۆچوونی شه‌خسییه، لیژنه‌شی بۆ دروست بووه، بۆ گۆڕینی ئه‌و كتێبانه. ئه‌گه‌ر كتێبهبهكانی چوار تا پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بسوتێندرێن قه‌ینا، به‌ڵام چۆن ده‌بێت كتێبی پارو پێرار بسوتێنرێن.
* ئه‌ی هۆكاره‌كه چییه كه پرۆگرامه‌كان ههڵدهوهشێندرنهوه؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: زۆریی بۆچوونه‌كان له‌ناو په‌روه‌رده‌دا، یان له‌دوای چاپكردن بۆچونه‌كان ده‌خرێنه روو.
* ئه‌و كه‌سانه له‌ناوه‌وه‌ن یان ده‌روه‌ی وه‌زاره‌ت؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: لهدهروهو ناوه‌وه‌ش هه‌یه، زۆر كه‌س هه‌یه له‌ده‌روه‌ی په‌وره‌ده قسه دهكاتو له كێشه‌كان تێناگات.
* ده‌كرێت وه‌زاره‌تێك گوێ له كه‌سانێك بگرێت كه له كێشه‌كان تێنه‌گات؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: ئاخر ئه‌و كه‌سانه دهلێَن وه‌زاره‌ت قۆرخكراوه، به‌ڵام كاتێك دێنه قسه‌و باس كردن بێ ئاگایانه ده‌دوێن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و هه‌ست به‌كه‌موكوڕی وخهوشهكان ناكه‌ن و دوورن له‌بواری په‌روه‌رده‌وه.
* له قسه‌كانی پێشتردا باسی ئهوهتكرد كه سیستم ته‌نها به گۆڕینی تابلۆی قوتابخانه‌كان جێبه‌جێناكرێت، له‌وبڕوایه‌دایت سیستمه‌كه ته‌نها له‌رووی روكهشهوه بانگه‌شه‌ی بۆكراوه؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: له‌وبڕوایه‌دام له ساڵی 2007-2008 ته‌نها گۆڕان له تابلۆكاندا كراوه، ره‌نگه بوترێت له شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كانیشدا گۆڕانكاریی بووه، به‌ڵام له‌وبروایه‌دام سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
* چۆن؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: ئه‌گه‌ر سه‌یری رێژه‌ی ده‌رچوونی ئاماده‌ییه‌كان بكه‌یت له ساڵانی رابردوو كه‌متره، ئه‌گه‌ر سه‌یری بنه‌ڕه‌تییه‌كانیش بكه‌یت،له‌وبڕوایه‌دام په‌ڕینه‌وه له یه‌ك وانه وایكردووه ده‌رچوون زۆر بێت. ده‌توانین بلێن 15-20% خوێندكاری ده‌چوو ئه‌وانه‌ن كه وانه‌یان تێپه‌راندووه.
* ده‌ڵێن له‌كۆنگره‌دا ده‌نگی بۆ نه‌دراوه؟
عه‌مه‌ر شیره‌مه‌ڕی: به‌ڵێ، هه‌رباسیشی نه‌كراوه.
* په‌ڕینه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك واته خوێندكار ده‌توانێن وانه‌یه‌ك ته‌رك بكات، كه لهسالێَكدا سی رۆژ زیاتری ده‌وامكردن دهكاتو له‌هه‌مانكاتدا هه‌ر قوتابییه‌ك 25 رۆژ نه‌هاتووی هه‌بێت فه‌سڵده‌كرێت ئه‌مه دژیه‌ك نیین، له یاسای په‌روه‌رده‌دا؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: به‌شبه‌حاڵی خۆم نه‌مبیستووه كه وانه‌یه‌ك ببێته عبور بۆ هه‌موو ساڵه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بڕیاری چه‌ند كه‌سێكه ئه‌گه‌ر لایان وابێت كه چاكسازی ده‌كه‌ن ئه‌وه غه‌دره به‌رامبه‌ر به منداڵ، چونكه ناكرێت له دوای سێی سه‌ره‌تاییه‌وه تا ناوه‌ندی ده‌رسێك نه‌خوێنیت ئه‌ی له ئاماده‌ییدا چی ده‌كه‌یت.
* له هیچ شوێنێك شتی له‌وجۆره هه‌یه؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: له هیچ شوێنێكی دنیادا شتی له‌و جۆره‌م نه‌بیستووه.
* ئێستا باسی لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه له‌كۆنگره‌دا باسیكراوه؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: نه‌مبیستووه كه له كۆنگره‌دا وترابێت به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بن، كه ئێستا ئه‌و بڕیاره ده‌رچووه، كه به‌ڕاستی غه‌دری گه‌وره‌یه له ده‌یان هه‌زار مامۆستا، كه هیچ تهماعێكیان بۆ ناهێڵێت ببنه سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه. ئه‌مه‌ش بێ بڕواییهكی تره به‌رامبه‌ر ده‌رچووانی خانه‌و په‌یمانگه‌كانی مامۆستایان ده‌كرێت.
* ئه‌ی چی بكرێته پێوه‌ر بۆ بهڕێوهبهركان؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: لێوهشالوهییو ئه‌زموونی په‌روه‌ده‌یی مامۆستاكه. به‌ڵام دانانی بڕوانامه بۆ مامۆستایان له‌وبروایه‌دام غه‌درێكه له ده‌رچوانی په‌یمانگاكان ده‌كرێت.
* بهربروای تۆ له كوێوه ده‌ست بكه‌ین به به جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: جێبه‌جێكردنی هه‌موو سیستمێك كهمووری تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام ناكرێت كه‌موكوری ههبێتو موجامه‌له‌ی دهسهڵاتو وه‌زاره‌ت بكه‌یت، پێموایه له مامۆستاوه ده‌ست پێبكه‌ین.
* چی بكرێت بۆ مامۆستا؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: بچن رای مامۆستا وه‌ربگرن، موعانات‌و گرفته‌كانی مامۆستا بزانن، له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی بپرسن، له‌خواره‌وه، بپرسن چونكه پێموایه له‌سه‌روه هه‌موو گرفته‌كانی خواره‌وه له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا نازانن. جێگه‌ی دڵخۆشیی بوو كه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكیدا بۆ كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی وتی: ئه‌وله‌ویه‌تی كارمان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێت و ئیمكانیاتی باش بۆ بواری په‌روه‌ده ته‌رخان ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه بوجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له بری زیاد بكرێت وه‌ك ده‌ڵێن كه‌مكراوه‌ته‌وه. ئایا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌ت به قسه‌یه یان ده‌چێته بواری پراكتیكه‌وه، میدیا ده‌توانێت رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له باسكردنی گیروگرفت و پێداویستیه‌كانی په‌روه‌رده‌و هه‌روه‌ها ده‌ست نیشان كردنی خهوشهكانی سیستمی په‌روه‌رده.
* پێشنیاری تۆ چییه بۆ جێبه‌جێكردنی سیستمه‌كه بۆ ئه‌مساڵ؟
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی: گوی له‌مامۆستایان بگیرێت، فۆرم دابه‌شبكرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیستمه‌كه ههروههاوازبێنین له تهوبیخكردنی كاره‌كان‌و هه‌موو شت به سه‌قه‌ت له قه‌ڵه‌م نه‌درێت، واز له موجامه‌له‌كردنیش بێنن، هه‌روه‌ك بودجه‌یه‌كی زۆری بۆ سیستمه‌كه ته‌رخانبكرێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت سیستمه‌كه جێبه‌جێبكه‌یت ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بده‌یت به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان، چۆن ده‌كرێت به‌ڕێوه‌به‌رێك ده‌سه‌ڵاتی كڕینی ساده‌ترین پێداویستیه‌كانی قوتابخانه‌ی نه‌بێت به‌هه‌زار ئه‌م سهرهوسهرو بێ ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن نه‌توانێت فڵچه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ بكرێت ئایا ئه‌و سیستمه ی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، یا ساده‌ترین پێداویستیه‌كانی ژیانی مامۆستا تا ئێستا وه‌ك خۆی فه‌راهه‌م نه‌بوبێ چۆن ده‌توانێت وه‌ك وڵاتێكی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپی داوای جێبه‌جێ كردنی سیستمێكی وه‌های لێ بكه‌یت، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك له سوید ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری هه‌یه له‌ناو قوتابخانه‌كه‌ی خوی‌دا، ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌ی له‌ئاستێكدایه كه‌هه‌موو كاتی خۆی بۆ كاری مامۆستایی تهرخا بكات نه‌ك سه‌رقاڵی بژێوی ژیانی سه‌ختی خۆی بێت وه‌ك له كوردستان هه‌یه، هه‌روه‌ها سیستمی په‌روه‌رده بۆخۆی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانه و ئازادانه‌یه چۆن ده‌كرێت دیموكراسی و ئازادی به‌مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر نه‌ده‌یت، به‌ڵام داوای دیموكراسی بكه‌یت له‌مامۆستا به‌رامبه‌ر قوتابی وخوێندكار، ئایا ده‌بێت یا ده‌كرێت مامۆستایه‌ك قسه له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی سیستمه بكات‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێبهكهیت به ده‌ركردن كه زۆرجار ئه‌مه روویداوه.
پڕۆفایل:
عومه‌ر حه‌مه ساڵح ئه‌حمه‌د . (عومه‌ر شیرهمهری)
• 1953له هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه.
• هه‌ڵگری بروانامه‌ی بكالۆریوسه له زمان وئه‌ده‌بی كوردیدا .
• 1977 له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و 1981 بووه پێشمه‌رگه.
• ساڵی 2002 هه‌ڵبژێراوه به سكرتێری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
• ساڵی 2003 بۆته راوێژكار له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئیداره‌ی سلێمانی .
• 2004 بووه‌ته بریكای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئیداره‌ی سلێمانی
• 2006 وه‌ك راوێژكاری په‌روه‌رده‌یی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم)دانراوه .