دیمانه: به‌هادین یوسف
د. نوری تاڵه‌بانی پێیوایه راگه‌یاندنی فیدراڵیزم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ده‌بوو بڕیارێكی دیكه‌ی به‌دوادا بدرێت، كه گۆڕینی سیستمی حوكمڕانیكردنه له كوردستاندا به‌دانانی ده‌ستوور، بۆ ئه‌و به‌شه رزگاركراوه‌ی كوردستانه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌موكورتی له‌پرۆژه‌ی ده‌ستووری ساڵی 2006دا هه‌یه، هه‌ڵه‌ی نایاسای له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه كراون، لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌ژووری داخراودا كاره‌كانی ئه‌نجامداوه، له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكه‌كه‌ی كه به‌هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه دیاری نه‌كرابوو، به‌ڵكو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستنیشانی كردبوو، له ئه‌یلولی 2006ه‌وه تا كۆتایی حوزه‌یرانی 2008 هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ندین ڕێكخراوی سیاسی‌و مهدهنیو كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا بۆ لیژنه‌كه‌یان ناردبوویان به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی.
* به‌بوونی ده‌ستوور ده‌كرێت بڵێین، كورد چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌چێته پێشه‌وه؟ چه‌ند پهرلهمانو حكومه‌ته‌كه‌مان شه‌رعییه‌تی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟
د. نوری تاڵه‌بانی: په‌سه‌ندكردنی سیستمی فیدراڵی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1992 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بووه هۆی دامه‌زراندنی قهوارهێكی سیاسی(دێ فاكتۆ) له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژ ێمی به‌عسدا نه‌بوون. ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بوون رێكنهخرابوون، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی پارته سیاسییه‌كان له كاروباریانو ده‌ستتێوه‌ردانی به‌شێك له‌و دامه‌زراوانه له كاروباری ئه‌وانی دیكه‌دا، بۆ نموونه، په‌رله‌مانی هه‌رێم كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی یاسادانانه له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت، ده‌ستی ده‌خسته ناو كاروباری حكومه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ناكۆكی لێپهیدا ده‌بوو. حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان تا ده‌هات زیاتر ده‌ستیان ده‌خسته ناو كاروباری ئه‌و ده‌زگایانه‌وه، جاروبار له جیاتی په‌رله‌مان بڕیاریان ده‌دا، تا راهاتنو ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه بوو به‌كارێكی ئاسایی! بوونی ده‌ستوور تاڕاده‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی ده‌كرد ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌یڕه‌ویان به ده‌ستووره‌وه بكردبایه، ڕاگه‌یاندنی فیدراڵیزم وه‌ك سیستمی حوكمڕانیكردن ده‌بوو بڕیارێكی دیكه‌ی به‌دوادا بدرێت، كه گۆڕینی سیستمی حوكمڕانیكردنه له كوردستاندا به‌دانانی ده‌ستوور بۆ ئه‌و به‌شه رزگاركراوه‌ی كوردستانه، هه‌موو ده‌زانین له ده‌ستووری عێراقی ساڵی 1925ه‌وه تا ئه‌و ده‌ستووره‌ی له‌ساڵی 2005دا په‌سه‌ندكراوه، سیستمی حوكمڕانیكردن له عێراقدا سه‌نتراڵیزم بووه. ئه‌و بإیارهی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بوو بڕیارێكی دیكه‌ی به‌دوادا بدرێت به‌په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور بۆ هه‌رێم، تێیدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كان وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومهتو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دیاری بكرێن‌و رێك‌بخرێن، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی ماف‌و ئه‌ركه‌كانی هاووڵاتییان. ده‌ستوور شێوازی حوكمڕانیكردن دیاری ده‌كات، كۆمارییه یان پاشایه‌تی، دیموكراسییه یان دیكتاتۆری، فره حیزبییه یان تاكه كه‌سی، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی ماف‌و ئه‌ركی هاووڵاتییانو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی حوكمی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ده‌ستوور یاسایه، به‌ڵام یاسایه‌كی باڵایه، ئه‌و یاسانه‌ی كاریان پێ ده‌كرێت پێویسته لهحوكمهكانی ده‌ستوور ده‌رنه‌چن، به‌ڵام بوونی ده‌ستوور ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت یاسا سه‌روه‌ره‌و رێز له‌مافه سیاسیومهدهنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هاووڵاتییان له‌و وڵاته‌دا ده‌گیرێت، له‌چه‌ندین ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆریدا ده‌ستوور به‌ده‌سته‌واژه‌ی جوان‌و وشه‌ی بریقه‌دارو مادده‌ی رووكه‌شی كه‌باس له مافه‌كانی مرۆڤ‌و رێزگرتن له حوكمی یاسا ده‌كه‌ن پإكراونهتهوه، ئه‌ومافانه پێشێل ده‌كرێن، یان كاریان پێ ناكرێت.
یه‌كه‌م پرۆژه‌ی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992دا ئاماده‌م كرد، پرۆژه‌كه به‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بڵاوكرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راوسه‌رنجی خۆیان ده‌ربڕن‌و سوودیان لێوه‌ربگیرێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی. له ته‌مووزی 1992دا ده‌سته‌یه‌كی یاسای باڵا به بڕیاری په‌رله‌مان دامه‌زرا، كه خۆیشم یه‌كێك بووم له سێ ئه‌ندامه‌كه‌ی، ئه‌و ده‌سته‌یه به‌وردی به پرۆژه‌كه‌دا چووه‌وه‌و پاشان به‌دوا شێوه‌ی به‌نووسراوێكی فه‌رمی ناردمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی پهرلهمانو حكومهتو سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار. خه‌ڵكێكی زۆر هه‌تا له‌ناو په‌رله‌ماندا داوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووریان ده‌كرد، به‌ڵام هیچ كارێكی له‌سه‌ر نه‌كرا، له‌و ده‌مه‌وه به به‌رده‌وامی داوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور له‌ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كراوه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ده‌ستوور حوكمكراوه.
* پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له ناوچه دابڕاوه‌كانی، كورد ده‌توانێت به ده‌ستوور سنووری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی دیاری بكات‌و بڕیار له چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه بدات، كه ئێستا به ناوچه‌كانی جێی ناكۆكی ناسێنراون؟
د. نوری تاڵه‌بانی: وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆكردووه، له‌ساڵی 1992دا په‌رله‌مانی كوردستان سیستمی حوكمڕانیكردنی له عێراقدا تێكشكاندووه به‌راگه‌یاندنی سیستمی فیدراڵی، ئه‌و بڕیاره به‌لای منه‌وه له په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌تر بوو، چونكه فیداڵیزم بۆ هه‌موو عێراقه، به‌ڵام ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان بوو. په‌رله‌مانی كوردستان له‌و ده‌مه‌وه ده‌یتوانی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندبكات، ئه‌و ده‌ستووره‌ش له‌كاتی شه‌إی ده‌ستووریمان له‌به‌غدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و چه‌سپاندنیان له ده‌ستووری عێراقدا ده‌بووه بنه‌مای داواكاریه‌كانمان.
دواخستنی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری كوردستان، تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌بوو، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ده‌كرێت ده‌ستووری په‌رله‌مان پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان بۆسه‌ر سنووری هه‌رێم په‌سه‌ند بكرێت؟ لێره‌دا به‌بیر ئه‌و كه‌سانه‌دا دێنمه‌وه، كه ده‌ڵێن پێویسته په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌رێم دوابخرێت بۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوهكانو ده‌ڵێم یه‌كه‌م ده‌ستووری عێراق له ته‌مووزی 1925دا په‌سه‌ندكراوه، ویلایه‌تی موسڵ به‌فه‌رمی له مانگی دیسه‌مبه‌ری 1925 به‌بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی خراوه‌ته سه‌ر سنووری ده‌وڵه‌تی عێراق، كه له ساڵی 1921 له‌هه‌ردوو ویلایه‌تی به‌غداو به‌سره دروستكرابوو، دانیشتوانی ویلایه‌تی موسڵ به‌شدارییان له‌په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری عێراق نه‌كردبوو، چونكه ئه‌و ده‌ستووره پێشتر ده‌نگی له‌سه‌ردرابوو، ئه‌و ده‌مه‌ی كه دانیشتووانی ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان بڕیار به گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌و بڕیاره ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێت، كه سیستمی حوكمڕانیكردنی هه‌رێمی كوردستانیان قبووڵ كردووه به ده‌ستووریشه‌وه، بۆیه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌و بۆچوونه‌م ده‌مێكه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی چه‌ند یاساناساێكی ناو لیژنه‌ی ده‌ستوورییه، هه‌رئه‌وانیش بوون ده‌یانگوت ده‌ستووری هه‌رێم ده‌بێت پاش ده‌ستووری عێراق په‌سه‌ند بكرێت.
* وه‌كو پسپۆإێكی بواری ده‌ستووری، كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره چییه؟ چ خاڵێك هه‌یه پێویسته له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێبدرێت؟
د. نوری تاڵه‌بانی: كه‌موكورتی له پرۆژه‌ی ده‌ستووری ساڵی 2006دا هه‌یه، هه‌ڵه‌ی نایاسایی له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه كراون، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا باسیان لێنه‌كرابێت، چونكه لیژنه‌كه له ژووری داخراودا كاره‌كانی ئه‌نجامداوه. له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكه‌كه‌ی كه به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه دیاری نه‌كرابوو، به‌ڵكو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌ستنیشانی كردبوو، بڕیاردرا هیچ ئه‌ندامێك مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌گه‌ڵ میدیادا سه‌باره‌ت به كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه گفتوگۆ بكات، له حوزه‌یرانی 2006دا پرۆژه‌كه ئاماده‌كرا به زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌ركی وه‌رگێڕانی ماده‌كانی نه‌ك (دیباجه)و (یاداشتی روونكردنه‌وه‌ی) كه سه‌رۆكی لیژنه‌كه خۆی ئاماده‌ی كردبوو، به منیان سپارد، له‌كاتی پشووی هاوینی په‌رله‌ماندا ئه‌و كاره‌م ته‌واوكرد، پرۆژه‌كه‌م به چاپكراوی له 1ی ئه‌یلولی 2006دا دایه‌وه به لیژنه‌كه، سه‌یر له‌وه‌دایه له‌وكاته‌ی خه‌ریكی ئه‌و كاره بووم، لیژنه‌كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكه‌كه‌ی له رۆژانی 20و 21ی ئابی 2006 كۆبوونه‌وه‌ی كردبوو، تێیدا ده‌ستكاریی نزیكه‌ی 22 ماده‌و بڕگه كرابوو به‌بێ ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی سێیه‌كی ئه‌ندامانی! پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هۆی په‌له‌كردنی سه‌رۆكی لیژنه‌كه له ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌ستكارییه بنه‌ڕه‌تیانه له‌كاتی پشووی په‌رله‌ماندا چین؟ ئایا نه‌ده‌كرا 10 رۆژی دیكه چاوهإێی بكردایه، تا به ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ئه‌و ده‌ستكاریانه بكرابان؟ ئه‌و ده‌ستكاریانه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه به‌ناو "نائاساییه" كراون، بوون به ئه‌مری واقیع‌و خرانه ناو پرۆژه‌كه‌وه. نزیكه‌ی دوو ساڵ، له ئه‌یلولی 2006ه‌وه تا كۆتایی حوزه‌یرانی 2008، لیژنه‌ی ده‌ستووری كۆبوونه‌وه‌ی نه‌كرد بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ندین رێكخراوی سیاسی‌و مهدهنیو كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا بۆ لیژنه‌كه‌یان ناردبوویان به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك پاش ده‌ستپێكردنی پشووی په‌رله‌مان، له 1ی ته‌مموزی 2008 سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له 7ی ته‌مموزدا ئه‌نجامدراوه، وه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی به‌ناو نائاسایی 20و 21ی ئابی 2006، كۆبوونه‌وه‌ی "نائاسایی" 7ی ته‌مموزی 2008یش ده‌بێت به ئه‌مری واقیع، چونكه له ئێستاوه باس له ته‌واوكردنی كاره‌كانی لیژنه‌كه دهكرێتو ئه‌و پرۆژه ته‌واوكراوه له ئه‌یلولدا ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی، جێگه‌ی داخه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور بووه، به‌وشێوه‌یه ته‌عامولی له‌گه‌ڵ پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كردووه، كه له ماده‌ی 6ی ئه‌و پێڕه‌وه‌دا باس له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان ده‌كات، نه‌ك لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی، ئومێده‌وارم ئه‌و ده‌ستكاریانه‌ی له ئابی 2006و ته‌مموزی 2008دا كراون، به بڕیاری پێشوه‌خت نه‌كرابن، وه‌ك یاساناسێك كه زیاتر له 40 ساڵ له‌م بواره‌دا كارم كردووه، ناتوانم كاری نایاسایی قبوڵ بكه‌م، بۆیه بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له‌و لیژنه‌یه له 5ی ته‌مموزی 2008 پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه.
له رووی ناوه‌رۆكه‌وه كه‌موكوڕی له پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه، لێره ته‌نها ئاماژه بۆ به‌شێكیان ده‌كه‌م، سه‌باره‌ت به سیستمی حوكمڕانیكردن له هه‌رێمی كوردستان جیاوازیی له‌نێو پرۆژه‌كاندا هه‌یه، له پرۆژه‌ی 1992دا پێشنیازكراوه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام له هه‌ردوو پرۆژه‌ی ساڵی 2002و 2003دا پێشنیازكراوه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌و شێوازه‌ی له ده‌ستووری عێراقدا دیاریی ده‌كرێت، هه‌ڵبژێردرێت، به‌پێی پرۆژه‌ی ساڵی 2006، سه‌رۆكی هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن دانیشتووانانی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، جیاوازیی دیكه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌شێوه‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، چونكه ته‌نها له پرۆژه‌ی ساڵی 1992دا باس له دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته كراوه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ئاره‌زوومه‌ندانه، له پرۆژه‌ی 1992دا به موتڵه‌قی باس له مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ خه‌ڵكی كوردستان كراوه، به‌ڵام له هه‌ردوو پرۆژه‌ی 2002و 2006دا به‌و موتڵه‌قییه باس له‌و مافه ره‌وایه‌ی گه‌لی كوردستان نه‌كراوه، باس له به‌كارهێنانی كراوه، به‌ڵام له چه‌ند حاڵه‌تێكی دیاریكراودا، ئه‌گه‌ر له پرۆژه‌ی ساڵی 2006دا باس له به‌كارهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس به موتڵه‌قی نه‌كرابێت، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و پرۆژه‌یه له‌پاش په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری عێراق ئاماده‌كراوه، له ده‌ستووری عێراقدا چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی "حه‌سری" له ماده‌كانی 109 تا 113 به حكومه‌تی ناوه‌ندی دراون، ده‌ستووری هه‌رێم ده‌بێت پابه‌ندبێت به‌و ماده حهسریانهوه. له پرۆژه‌ی ساڵی 2006دا ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق كراوه‌ته بنه‌ما بۆ ده‌ستنیشانكردنی سنووری هه‌رێمی كودستان، له‌كاتێكدا ئه‌و ماده‌یه بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه له‌ناو ده‌ستووری عێراقدا داإێژراوه كه نه‌هێشتنی ئاسه‌واری سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنه له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا بوون.
* ئه‌م پرۆژه ده‌ستووره‌ی ئێستا ده‌توانێت مافی هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێم به هه‌موو ره‌گه‌زو ئایین‌و نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانه‌وه مسۆگه‌ر بكات‌و زامنی پێكه‌وه‌ژیان ده‌سته‌به‌ر بكات، هه‌روه‌ها هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێمیش لێك جیابكاته‌وه؟
د. نوری تاڵه‌بانی: پێویسته مافی دانیشتووانی هه‌رێم به هه‌موو ره‌گه‌زو ئایین‌و نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانیه‌وه له‌و پرۆژه‌یدا دابین بكرێن، باشترین رێگه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه لیژنه‌كه بیروڕا بگۆڕێته‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌و گوێ له بۆچوونه‌كانیان بگرێت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خاڵی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پرۆژه‌یه‌دا به روونی داواكارییه‌كانیان له چه‌ند ماده‌یه‌كی ده‌ستووریدا بچه‌سپێنن. سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه سهرهكییهكانو لێك جیاكردنه‌وه‌یان، ئه‌وه به‌نده به‌و سیستمه‌ی ده‌كرێته بنه‌ما بۆ حوكمڕانیكردن له كوردستاندا، سیستمی وه‌زاری ده‌بێت یان سه‌رۆكایه‌تی، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه جیابكرێنه‌وه‌و رێگه به ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كێكیان له دهسهڵاتو كاروباری ئه‌وی دیكه‌یان نه‌درێت، چونكه ئه‌و پره‌نسیپه بووه به یه‌كێك له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی، پێویسته له ده‌ستووردا به روونی دابڕێژرێت.
پرۆفایل:
د. نوری جه‌میل محه‌مه‌د تاڵه‌بانی
- له ساڵی 1937 كه‌ركوك له‌دایكبووه، هه‌ر له‌وێ خوێندنی سهرهتاییو ناوهندییو دواناوه‌ندیی ته‌واوكردووه.
- به‌كالۆریۆسی له قانون له زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، پاشان له فه‌ره‌نسا له زانكۆی پاریس دكتۆرای ده‌وڵه‌تی له قانون له 26ی حوزه‌یرانی 1968دا وه‌رگرتووه.
- له ساڵی 1992دا یه‌كه‌م پرۆژه‌ی ده‌ستووری بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كردووه.
- له ناوهإاستی ساڵی 2004دا بووه به سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له كوردستان.
- ئێستا ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆیه له په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌و لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه.