دیمانه: فازڵ نه‌جیب – هێمن لهۆنی
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پێش ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بانگهێشتی حیزبی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كی باڵای ئه‌و وڵاته‌و ده‌زگاكانی لێكۆڵینه‌وه كۆبووه‌ته‌وه‌و پێی راگه‌یاندوون كه كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان، كێشه‌ی دوو حیزبی وه‌ك یهكێتییو پارتی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی میلله‌تێكه.
* له كوردستانه‌وه چه‌ندین لایه‌ن بانگهێشت كرابوو، له‌نێو ئیسلامییه‌كانیشدا بۆچی به ته‌نها یه‌كگرتووی ئیسلامی؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئێمه بۆ كۆنگره‌ی حیزبی دیموكرات بانگهێشت كرابووین، ئه‌وه‌ی لایه‌نی دیكه ده‌عوه‌ت كراون یان نه، ئه‌وه ده‌بێت له جیهه‌تی خاوه‌ن ده‌عوه‌ته‌كه بپرسیت، به‌ڵام كاك فه‌لاح مسته‌فام بینی‌و وتیان كاك قوباد تاڵه‌بانیش له‌وێ بووه، ئیتر ئه‌وان وه‌ك خۆیان له‌وێ بوون یان ته‌مسیلی ئیشه‌كه‌یان ده‌كه‌ن وه‌ك نووسینگه‌ی هه‌رێم، ئه‌وه نازانم. به نیسبه‌ت ئه‌وه‌ی بۆ له‌نێو ئیسلامییه‌كاندا ته‌نها یه‌كگرتوو بانگهێشتكراوه، ئه‌وه وه‌ڵامی ته‌ئریخی خۆی هه‌یه، چونكه 15 ساڵه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی، یه‌كگرتووی ئیسلامیی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، دهناسرێتو له موعاره‌زه‌و مه‌جلیسی حوكمدا به‌شداریی كردووه. مه‌جلیسی حوكم ئه‌و قۆناغه نوێیه بوو كه ئه‌مریكا رۆڵێكی كاریگه‌ری تێدا بینی، هه‌ر بۆیه به لایه‌نی كه‌مه‌وه له كاتی مه‌جلیسی حوكمه‌وه وه‌ك خۆم‌و وه‌ك حیزب ناسراوین له‌لایه‌ن ئهمریكاییهكانهوهو په‌یوه‌ندیمان هه‌یه.
* باسی ئه‌وه‌ت كرد یه‌كگرتوو وه‌ك خۆی ده‌ناسرێت، مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵێك هه‌بووه بۆئه‌وه‌ی وێنای ئێوه لای ئه‌مریكاییه‌كان به‌جۆرێك دروست بكرێت كه شێوێنراو بێت؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه خوازیاری بووین، ئه‌وه‌یه كه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ین، وا بناسرێین، چونكه له‌كاتی وێناكردندا هه‌میشه هه‌ندێك غهرهزو مه‌رامی سیاسی تێده‌كه‌وێت. ئێمه هه‌میشه بۆ خۆناساندن، نه زۆر خۆمان بردووه‌ته پێشه‌وه، نه زۆریش خۆمان نه‌ناسراو كردووه‌و ویستووشمانه ئه‌و سنووره بپارێزین. ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی دنیایه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و عێراق‌و كوردستانیش هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌ر لایه‌نێك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، بیناسێت. یه‌كگرتووی ئیسلامی‌یش هێزێكی سیاسییه له ساحهكهداو یهكترناسینیش شتێكی ئاساییه.
*رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێوه كه هه‌ست ده‌كرێت له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ئاستێكی باشی بڕیوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان، ته‌نها خۆتانن یان حیزبی ئیسلامیی عێراقی كه ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق‌و ئه‌مریكا بایه‌خی تایبه‌تی پێدهداتو دۆستی ئێوه‌ن، یان حیزبی عهدالهتو تهنمییهی توركییه، كه ئه‌وانیش دۆستی ئێوه‌و ئه‌مریكاییه‌كانن؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا چۆن ده‌ڕوانێته كه‌سایه‌تی‌و حیزبه‌كان له‌ژێر رۆشنایی موعادهلهكاندا، ئه‌وه خۆی لێی به‌رپرسه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه‌و ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی مته‌وازن له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه دروستبووه‌و هیچ یه‌ك له حیزبی ئیسلامیی‌و عهدالهتو ته‌نمییه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان بۆ دروست نه‌كردووین.
* وه‌ك ئه‌وه‌ی چاودێره سیاسییهكانو میدیاكان باسی ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو یهكێتییو پارتی له‌م كاته‌دا به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات، كه‌چی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێوه هاوكات به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته چییه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: وا نابینم په‌یوه‌ندی پارتیی‌و یه‌كێتی یان كوردستان‌و ئه‌مریكا، به‌وجۆره خراپ بێت كه ئه‌مریكا پێویستی به راكردن هه‌بێت به‌دوای به‌دیلدا. له‌لایه‌كی دیكه، ئێمه به‌شێكین له پرۆسه‌ی سیاسیی‌و قیاده‌ی سیاسیی كوردستانی، ئه‌گه‌ر هه‌ر چالاكی‌و به‌شدارییه‌كی ئێمه هه‌بێت، ئه‌وه به ئاراسته‌ی ئیجابی بۆ ئه‌زموونی كوردستان تهواودهبێتو ته‌واوكار ده‌بێت، نه‌ك به‌دیل‌و موزایه‌ده‌كردن. ئێمه به‌و نه‌فه‌سه ده‌چینه هه‌موو پرۆسه‌كان كه تهواوكاربینو رۆڵی تهكامولیی ببینین، نه‌ك به‌دیل.
* ئێوه له ئه‌مریكا هه‌ستتان به‌وه نه‌كرد كه ئه‌و وڵاته پێویستی به دروستكردنی به‌دیل هه‌بێت بۆ یهكێتییو پارتی؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: من وایده‌بینم كه پێویستی به چاكسازی هه‌بێت، نه‌ك به‌دیل. ئێمه وه‌ك خۆمان (یه‌كگرتوو)و له‌گه‌ڵ 3 حیزبه كوردستانییه‌كه‌ی دیكه باسی چاكسازی ده‌كه‌ین‌و ده‌ڵێین ده‌بێت گه‌نده‌ڵی قه‌ڵاچۆ بكرێت‌و باجی ئه‌وه‌شمان داوه. ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئێمه كاتێك خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌بینین، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه بپارێزرێت‌و رووی جوانی كوردستان پیشان بدرێت.
*له ئێوه واشنتۆن كێتان بینی له حیزبی دیموكرات‌و چۆن به‌شداری كۆنگره‌كه‌تان كرد؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤیزاكه دره‌نگ گه‌یشت، ته‌نها رۆژی كۆتایی كۆنگره‌كه به‌شداریم كرد له شاری دێنڤه‌ر (ئه‌و شاره‌ی كه مارتن لۆسه‌ر، له‌هه‌مان رۆژدا وتاری تێدا خوێنده‌وه‌و داوای یه‌كسانی نێوان ره‌ش پێست‌و سپی پێستی كرد) دوای ئه‌وه هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌و ده‌عوه‌تنامه‌و راوێژكاری باراك ئۆباما بۆ كاروباری عێراقمان بینی‌و سوپاسمان كردن. پاشان له‌وان دابڕاین و چووین به‌ده‌م ئیشوكاری دیكه‌ی خۆمان له واشنتۆن. له‌وێ هه‌ندێك ده‌زگای توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه هه‌یه كه هه‌ست ناكه‌یت ئه‌مه پشتیوانی كۆمارییه‌كان یان دیمكراتییهكانن، به‌ڵكو ئه‌وان حهریسن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو لێكۆڵینه‌وه له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌كه‌ن له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌و ده‌ره‌وه‌ی، نه‌ك وه‌ك لای خۆمان حیسێكی حیزبییانه هه‌بێت كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بێ له‌زه‌ت كراوه.
*له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كه‌ی باراك ئۆباما باسی چیتان كرد؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: پرۆژه‌ی ئۆباما داوای گۆڕانكاریی ده‌كات بۆ ئه‌مریكا. ئه‌وان رایان وایه كه وڵاته‌كه‌یان مه‌شغوڵی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بووه‌و ناوخۆی وڵاتی بیرچووه‌ته‌وه.له مه‌سه‌له‌ی عێراقدا ئه‌وان فكریان وایه كه سوپای ئه‌مریكا عێراق به‌جێبهێڵێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه به‌شێك له‌و شتانه‌ی باسی ده‌كه‌ن حه‌مله‌ی ئینتیخابییهو ئه‌وان ده‌زانن كه گه‌لی ئه‌مریكا ئێستا له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نییه.
راوێژكاره‌كه‌ی ئۆباما پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر سوپا كشێنرایهوه، به‌شێوه‌یه‌كی ته‌دریجی بێت یان هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه ئایا سوپای عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رپرسیارێتی پاراستنی عێراق بگرێته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قینی كرد‌و ده‌یوت ئه‌و كێشه‌یه له ئه‌سڵدا خۆی چییه‌و بۆچی له‌م كاته‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه. من نه‌وه‌ستاوم به لای ئه‌وه‌وه‌ی كه ئه‌وان چی‌یان به لاوه گرنگه، ئێمه ئه‌وه‌مان باسكرد كه به لای خۆمانه‌وه گرنگه.
ئێمه له باسكردنی ماده‌ی 140و ئه‌و ناوچانه‌ی پێی ده‌ڵێن موتهنازع عه‌له‌یهی، حه‌ریس بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وا تێنه‌گه‌ن ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی حیزبییه.
* بۆ تا ئێستا ئیداره‌ی بوش وا تێگه‌یشتووه كه ئه‌و كێشه‌یه كێشه‌یه‌كی حیزبییه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئه‌وان وا تێگه‌یشتوون كه ئه‌وه مه‌وزوعی دوو حیزبی چه‌كداره، كه ده‌سه‌ڵاتیان له‌و ناوچانه په‌یداكردووه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌وانه‌وه دیاره وایه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه زۆر ورد بكه‌ینه‌وه قسه هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه نییه، چونكه ئێمه وتمان مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و ناوچه‌كانی دیكه، مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌عبییه نه‌ك حیزبی، راسته كه حیزب ده‌سه‌ڵاتداره‌و ئه‌وانیش چه‌كداریان هه‌یه‌و به حساب چووه‌ته قاڵبی نیزامی (پاسه‌وانی سنوور)، ئه‌گه‌ر دیفاع له‌و شوێنانه نه‌كه‌ن‌و نه‌یكه‌نه قه‌زیه‌ی مه‌ركه‌زی خۆیان، كه قه‌زیه‌ی مه‌ركه‌زی میلله‌ته‌كه‌یه، ئیحراج ده‌بن له‌به‌رده‌م شه‌قامی كوردیدا‌و جگه له‌وه‌ش زه‌ره‌ری حیزبیش ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت به‌وجۆره خوێندنه‌وه بۆ واقیعه‌كه بكرێت. كاتێك خانه‌قین كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌وه كێشه‌ی حیزبی نییه تا به حیزب چاره‌سه‌ر بكرێت، نابێت له‌به‌ر خاتری حیزب ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت خاتری میلله‌ته‌كه بگیرێت‌و بۆی چاره‌سه‌ر بكه‌یت، چونكه میلله‌ته‌كه‌یه ئه‌و ناوچانه به خاكی كوردستان دهزانێتو له‌ماوه‌ی رابردوودا خه‌باتی بۆ كردووه‌و قوربانی بۆ داوه‌و ئێستاش چاوه‌ڕێیه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان.
* ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرا، ئێوه به‌رپرسانی ئه‌مریكیتان بینیوه، ئێستا راتان چییه له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئه‌وه‌ی كه ماده‌ی 140ه موماته‌ڵه‌ی تێداكراوه‌و جێبه‌جێ نه‌كراوه، جۆرێكه له پلان بۆئه‌وه‌ی ئه‌م واقیعه‌ی ئێستای لێ‌دروست بكرێت. ده‌بێت ئێمه وریا بین ئاراسته‌ی شهإهكه به‌ره‌و كورد‌و عه‌ره‌ب نه‌چێت، چونكه ئه‌وه خه‌ته‌ره‌و رابردووی هه‌یه‌و ره‌نگه هه‌ندێك نه‌فه‌سی بهعسیو خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست هه‌بێت له سوپای عێراقدا ئه‌وه‌ی بووێت.
*له دیدارتان له‌گه‌ڵ ئاده‌م واسترمان كه به‌رپرسی مه‌له‌فی عێراقه له مه‌جلیسی ئه‌منیی قه‌ومی ئه‌مریكا، باسی چی كرا؟ به‌تایبه‌ت لێره له میدیاكان وا باس ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌رچی یهكێتییو پارتی ناوچه‌یه‌كی ئارامیان بۆ ئه‌مریكا دروستكردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئێستا كورد به پێداگری له‌سه‌ر مافه‌كانی، خه‌ریكه پرۆسه‌ی سیاسیی ئاڵۆز ده‌كات؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئه‌وان ده‌زانن كه وه‌زعی ئه‌منیی لێره باشتره له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئیتر ئایا ئه‌و باشییه ته‌نها بۆ خه‌ڵكی كوردستانه یان بۆ ئه‌مریكاییه‌كانیش، چونكه ئه‌وان بوونێكی وایان نییه لێره‌و بڕواش ناكه‌م ئه‌وان بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌م ناوچه‌یه دابنێن.
كورد له‌سه‌ره‌تای مه‌جلیسی حوكمه‌وه هاوكار بووه بۆ هێمنكردنه‌وه‌ی وه‌زعی عێراق‌و قیاده‌ی كوردیی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش شه‌ریكێكی جدییه له عێراقدا، به‌ڵام ئه‌و ئه‌دایه‌ی كورد كه ئایا ته‌وازنی تێدا بووه به‌وه‌ی كوردستانیان زۆر له‌بیر بووبێت‌و عێراقیان له‌بیر كردبێت، یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وانه شتی نسبینو ده‌كرێت ئه‌میان له‌ویان زیاتر یان كه‌متر بێت، به‌ڵام به‌گشتی كورد شه‌ریكێكی ئه‌ساسییه له سیاسهتو له دروستكردنه‌وه‌ی عێراق‌و له حكومه‌ت، ئه‌و لایه‌نه‌ی بیه‌وێت حه‌زفی بكات یان لای بات، هه‌وڵێكی بێ سوود ده‌دات. نیگه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر هه‌یبێت ره‌نگه له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستان قسه ههڵدهگرێتو هه‌ندێكیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه بووه‌ته هۆی ئاڵۆزیی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.
* یانی ئه‌مریكاییه‌كان كورد به عامیلی سستكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقدا ده‌زانن؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: وا نازانم، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی زۆرتریان لێده‌كه‌ن. كوردیش بۆی نه‌كراوه یان گه‌وره‌تر بووه له ئاستی توانای خۆی، یان گرفتارییهكان زۆربوون یان كورد بۆخۆی كێشه‌ی هه‌یه‌و ئه‌وله‌ویاتی پێداوه، ده‌بێت حساب بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه بكرێت. كورد به‌شێكی سه‌ره‌كییه له پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌كانی عێراق‌و بنیاتنه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌یه، واته وه‌ك جاران نییه كه وه‌ك میوان دوو وه‌زیری هه‌بێت له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا. له‌به‌رئه‌وه كارابوونی كورد له به‌غدا خزمه‌ت به كوردستان‌و پێگه‌ی كورد له عێراقدا دهكاتو پاشان خزمه‌ت به پێگه‌ی ئیقلیمی كورد ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا، چونكه هه‌موو موعادهلهكان تێكه‌ڵن. جگه له‌وانه‌ش، ئه‌گه‌ر خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ناخۆیت له عێراقدا، ئه‌ویش به‌و ئه‌ندازه خه‌می تۆ ناخوات. ئه‌مریكا عێراقێكی یه‌كپارچه‌ی ئارامی ده‌وێت كه هه‌موو پێكهاته‌كان تێیدا به‌شداربوون‌و مایه‌ی ئارامی بێت بۆ دراوسێكانیو ئه‌گه‌ر كورد هه‌موو ئه‌مانه نه‌خوێنێته‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام بێت.
* ئایا ئه‌مریكاییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌وێت كه كورد وه‌ك عێراقییه‌ك به چاوپۆشین له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مامه‌ڵه‌ی بكردایه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێت له عێراقدا شه‌ریك بێت، ده‌بێت له مه‌سه‌له عێراقییه‌كاندا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت وه‌ك هه‌ر عێراقییه‌كی دیكه، چونكه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دیمكراسییو ئیستقرار له عێراقدا سه‌رنه‌گرێت، ئه‌وه هه‌ر ئێواره له كوردستان سه‌رینه‌گرتووه. ئه‌گه‌ر كورد پێگه‌ی خۆی له به‌غدا به‌هێز نه‌كات، هیچ كه‌س مه‌رحه‌بایی ناكات‌و حسابی بۆ ناكات چ له عێراق‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی عێراق. هیچ تهناقوسێكو تهعاروزێكی نییه كه نوێنه‌ری كورد له به‌غدا، ئیتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانه یان وه‌زیر، یان كاربه‌ده‌ستێكی دیكه بێت، پێگه‌ی كورد له به‌غدا به‌هێز بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی حوكمداری كوردستان ئه‌وه‌ی به حساب پێی ده‌ڵێن سیستمی فیدراڵی، چونكه نه بودجه‌ی كه‌مه، نه موشكیلاتی هه‌یه. ماوه‌ی 17 ساڵه هیچ گرفتارێكی وا نه‌بووه، مه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ كه خۆیان دروستیانكردووه. پێگه‌ی به‌غدا ئه‌گه‌ر به‌هێز بێت، بۆ ئێره‌ش باشه.
هاوڵاتی كورد گله‌یی له‌وه نییه كه نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا خه‌می ناخۆن، به‌ڵكو كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له كوردستان كاربه‌ده‌ستان خه‌می كوردستانیان نییه.
* له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه وتت ئه‌مریكاییه‌كان تێبینیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌یه له كوردستان، ئه‌گه‌ر بكرێت بزانین له‌سه‌ر چ گۆشه‌یه‌كی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: شته‌كان ئاشكرانو ئێستا هیچ شتێكیش ناشاردرێته‌وه، چونكه میدیاكان ئه‌و شتانه‌ی كه رووده‌ده‌ن، ده‌یگه‌یه‌نن. ئێستا ئه‌مریكاییه‌كان ره‌نگه خۆیان له هه‌ندێك شت بێده‌نگ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو شته‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌و تێبینی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ری.
* له‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌مریكا بوون، باسی ئه‌وه ده‌كرێت كه دیدارتان له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكخستووه، سه‌ره‌تای پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه یه‌كتربینینه له‌سه‌ر داوای چ لایه‌نێكتان بوو؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئێمه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردن.
* دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌ی ئێوه سه‌ردانتان كردووه، (مارتین ئهندیك)ه كه باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه له ئیسرائیل له ساڵی 1985و زیاتر به مهعههدێكی ئیسرائیلی ناسراوه له ئه‌مریكا، كه ره‌سمی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی جۆرج بوشیان كردووه‌و به ههڵۆكانی كۆشكی سپی ناسراون، كه‌سایه‌تییه كاراكانی ئه‌و ده‌زگایه، هه‌ریه‌ك له مارتن پێرسو ریچارد پێڵو جیمس واتڵیسن كه به جدیی ئیش بۆ ئیسرائیل ده‌كه‌ن. ئێوه له‌وێ باسی چیتان كرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌و مه‌عهه‌ده به‌تایبه‌ت باسی رۆڵی هێزه ئیسلامییه‌كان كرا له كوردستان‌و ئه‌وان له‌و باره‌وه پرسیاریان كرد‌و زانیاریشیان هه‌بوو له‌سه‌ر واقیعه‌كه. منیش ئه‌وه‌م بۆ باسكردن كه گه‌لی كورد له ته‌ئریخدا چۆن له‌گه‌ڵ ئیسلام هاتووه‌و كاریگه‌ری ئیسلام له‌سه‌ر دروستكردنی زانا‌و سه‌ركرده‌ی سیاسیی‌و عه‌سكه‌ریی چی بووه له كوردستاندا. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌م كرد كه دین غه‌ریب نه‌بووه به هیچ یه‌ك له شۆڕشه‌كانی شێخ سه‌عیدی پیران‌و مه‌لیك مهحمودو قازی محه‌مه‌دو مه‌لا مستهفاو له فه‌تره‌ی ئهخیریشدا عه‌لمانییه‌كان به باشیان زانی ئه‌وان ئه‌و رابه‌رایه‌تییه بگرنهدهستو پاشان بۆ ته‌واوكاریی ئه‌وان، ئه‌حزابی ئیسلامیی چهكدارو دواتر بێ چه‌ك په‌یدابوو.
* پێشبنی ده‌كرێت له‌دوای په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی عهدالهتو ته‌نمییه له توركیا له‌گه‌ڵ ئهمریكاو ئه‌و رۆڵه ئیجابییه‌ی له ناوچه‌كه ده‌یبینێت، ئه‌مریكا پشتیوانی زیاتری ئیسلامیی میانه‌ڕه‌و بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌مریكا نین، ئایا له‌و نێوه‌نده‌دا ئێوه ده‌بنه جێگه‌ی گرنگی پێدانی ئه‌مریكا له كوردستاندا؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: من مه‌وزوعه‌كه به‌وجۆره نابینم. ئێمه ده‌بێت ئه‌مریكییانه وه‌زعی چالاكی ده‌زگاكانی ئه‌مریكا ببینین، نه‌ك كوردانه بیخوێنینه‌وه. ئه‌وان چه‌ندین ده‌زگای جۆراوجۆریان هه‌یه كه به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاواز دهكهنو ئه‌وه‌ش نهێنی سه‌ركه‌وتنیانه. ئه‌و بینینه‌ش ئێمه به شتێكی ساده سه‌یرمان كرد، نه‌ك شتێكی موعه‌قه‌د. یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكان ئه‌وه‌ی به ئێمه وت كه باراك ئۆباما یان مهكهین، هه‌ركامیان ده‌ربچێت، گۆڕانكاریی له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا رووده‌دات.
*به‌رپرسانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه له‌سه‌ر چ شتێكی ئیسلامییه‌كان پرسیاریان كرد؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئه‌وان ده‌یانویست زیاتر له حیزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان تێبگهنو زانیاریشیان هه‌بوو له‌سه‌ریان. هه‌موو ئه‌و رووبهإووبوونهوانهی نێوان ئیسلامییه‌كان‌و یهكێتییو پارتی‌و سووتاندنی باره‌گاكانی ئێمه‌شیان ده‌زانی.
* ئایا ئه‌مریكا نایه‌وێت كۆمه‌كی ئیسلامییه‌كان بكات، لانیكه‌م به پارێزگاری لێكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: من ئه‌و باسه‌م به سه‌ریح له‌گه‌ڵ باسكردن كه ئایا ئێوه دژی جموجوڵێكی ئیسلامیین كه مه‌رجه‌عی فكری ئایینی ئیسلام بێت، وتیان نه‌خێر. كه‌واته لێره‌وه هه‌موو شته‌كان به‌وجۆره‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك شه‌ڕی ئه‌مریكا بكات، ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆی خۆشی‌دا بێت، ئه‌وه نه‌یارو دوژمنیه‌تی. ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌یه لهناوچهكهداو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیه‌تی، ئیشی باشه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌مإۆ دژی نییه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، مامه‌ڵه‌كردنیش سیاسهتكردنهو پشتی پێنابهسترێتو ئیشی له‌سه‌ر بینا ناكرێت.
* له ئهمریكاو له‌و یه‌كتر بینینانه‌دا رووه واقیعییه‌كه‌ی ئه‌زموونی كوردستانتان باسكرد یان رووه جوانه‌كه‌ی؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ته‌بعه‌ن ئێمه لێرهشو له‌وێش، دیفاع له ئه‌دای سه‌قه‌تی هیچ كهسو حیزبێك ناكه‌ین، راسته ئێمه خه‌ڵك به به‌ڕێز سه‌یر ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه‌س به پیرۆز سه‌یر ناكه‌ین‌و خۆی چۆنه، وا سه‌یری ده‌كه‌ین. ئێمه به مه‌به‌ستێكی حیزبی یان سیاسی یان خۆبردنه پێشه‌وه، هیچكات كه‌سمان ناشرین نه‌كردووه‌و مه‌به‌ستیشمان نه‌بووه موزایه‌دات بكه‌ین، ئه‌وه ئه‌خلاقی ئێمه‌یه كه حه‌ز ناكه‌ین عهیبو عاری ئه‌م هه‌رێمه به وڵاتاندا بگه‌ڕێنین، ئه‌وه جاری یه‌كه‌میشمان نییه بچینه ده‌ره‌وه‌و خه‌ڵكی ببینین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌یبه‌كه كه‌وته به‌رچاوو مه‌جالی پاكانه‌ی نه‌بوو، به‌لای كه‌مه‌وه خۆمانی لێ بێده‌نگ ده‌كه‌ین‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌ش خۆی تێده‌گات.
* ده‌وترێت ئه‌مریكا دوو جۆر سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ كورد به‌كاردێنێت، له‌و 3 شاره‌ی كه سنووری حكومه‌تی هه‌رێمه‌و هیچ جۆره مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه، پشتیوانی دهكاتو له ناوچه دابڕاوه‌كان پشتیوانی ناكات، رای ئێوه چییه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: من واده‌زانم ئه‌مریكا حازر نییه شت بۆ حیزب بكات، به‌ڵام قیمه‌ت بۆ میلله‌ت داده‌نێت. له یهكتربینینهكانم له واشنتۆن هه‌میشه حه‌ریس بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی كه‌ركوك‌و سنجارو خانه‌قین‌و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه بكه‌م كه نیزاعی له‌سه‌ره، كه ده‌بوو به رێگه‌ی دهستوورییو به ماده‌ی 140 چاره‌سه‌ر بكرایه، به‌ڵام نه‌كراوه‌و ئێستا تهسعیدێك دروستبووه كه له‌گه‌ڵ ته‌وقیتی ماده‌كه‌دا ناگونجێت‌و فێڵێكی له‌ژێره‌وه‌یه بۆ وه‌رچه‌خاندنی ئاراسته‌ی نیزاعهكانی ناو عێراق بۆ ململانێی كورد‌و عه‌ره‌ب. به ئه‌مریكاییه‌كانم وت كه ئه‌و حاڵه واتان لێنه‌كات كه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه، مه‌سه‌له‌ی دوو حیزب بێت.
* كه‌واته ئه‌مریكاییه‌كان وا ته‌سه‌ور ده‌كه‌ن كه كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه، كێشه‌ی دوو حیزبی وه‌ك یهكێتییو پارتییه، نه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: من نازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له واشنتۆن حه‌ریس بووم له‌سه‌ری له بینینی بهرپرسو ده‌زگاو كه‌سایه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌بوو كه بڵێم ئه‌وه كێشه‌ی میلله‌تێكه نه‌ك دوو حیزب. ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌ش دیفاع له‌و قه‌زیه‌یه نه‌كه‌ن، حیحراج ده‌بن له‌به‌رده‌م میلله‌ته‌كه‌یاندا.
*پێش چوار ساڵ‌و له‌هه‌مان مانگدا چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان رێكخست، ئه‌وكات هیچ گه‌شبین نه‌بوویت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له عێراق وه‌ك نه‌ته‌وه‌و كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان، ئێستا نه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بوون، به‌ڵكو ئاڵۆزتر بووه‌و ته‌نانه‌ت ئێستا سوپای عێراق‌و پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ریان له‌یه‌كتری گرتووه، ده‌كرێت بزانین ئه‌و به‌رچاو روونییه‌ی ئێوه له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و كێشه‌ی سه‌ره‌كی كورد چییه كه چاره‌نووسی خۆی به‌م رۆژگاره گه‌یاندووه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: من وایده‌بینم گرفتی ئه‌ساسیمان نه‌بوونی شه‌فافییه‌ته له سیاسهتو بودجه‌و سهرفكردنو ئهمنو ئاسایش‌و هه‌موو شته‌كانی دیكه‌دا. له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غداو كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه، ناڕوونیه‌ك هه‌یه. ماده‌ی 140 چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌كرا. مانای ئه‌وه‌یه دهستوورییهن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌بوو، یانی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا رێگه به كورد دراوه بچێته ناوی، وه‌ك خانه‌قین‌و كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه، كه مافێكی ره‌وای كورده، به‌ڵام چوونێكی ده‌ستووریی نییه. واته رێگه‌ی پێدراوه‌و ئه‌مریكاش چاوی لێ نوقاندووه‌و رێگه‌ی داوه. حكومه‌تی به‌غداش كه ئه‌وكات لاوازبووه‌و نه‌یتوانیوه بڵێت نا، یان ئیشی به‌وه هه‌بووه كه نه‌ڵێت نا و كورد بچێته ئه‌و ناوچانه. ئێستا عێراق حاڵی باشتر بووه‌و پێی گرتووه‌و ده‌ڵێت یاسا فه‌رز ده‌كه‌م، بۆیه ده‌چێت له‌گه‌ڵ شیعه له‌ناو به‌سره شهإ ده‌كات، بۆیه ته‌بیعییه به كورد بڵێت بڕۆ دواوه، چونكه رای حكومه‌تی عێراق وایه كه ئه‌و ناوچانه هێشتا كێشه‌ی له‌سه‌ره‌و چاره‌سه‌ر نه‌بووه. كاتی خۆی به كورد وتراوه كه سنووری ئێوه ئه‌و ناوچانه‌ن كه پێی ده‌وترێت هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك ناوچه‌كانی دیكه، بۆیه له‌به‌ر چه‌ند ئهسبابێك رێگه به كورد درا بچێته ئه‌و ناوچانه‌و ئێستاش پێیان ده‌ڵێن ئه‌وه ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه نییه. ئێمه چاوه‌ڕوانییه‌كی نادهستووریمان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی مافی خۆمانه‌و ته‌بعه‌ن به شهإیش ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ناكرێت، چونكه روودانێكی هه‌ر جۆره شه‌ڕێك، ئێمه ده‌باته‌وه موره‌به‌عی ئه‌وه‌ڵ‌و به‌هیچ جۆرێك شه‌ڕ خزمه‌تمان ناكات‌و ده‌بینه عامیلی گێرهشێوێنیو ئه‌وكات پێشمه‌رگه ده‌چێته ریزی ئه‌و میلیشیایانه‌ی سوپای عێراق شه‌إی له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كه‌یه.
* ئه‌مریكا چ هه‌ڵوێستێكی ده‌بێت ئه‌گه‌ر شه‌إی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق روویدا؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ته‌سه‌ور ده‌كه‌م خۆی بێده‌نگ بكات، هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئێمه سنووری خۆمان بزانین‌و به دیالۆگ‌و به رێگه‌ی سیاسیی‌و یاسایی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین.
* دواڕۆژی ئه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه به‌كوێ ده‌گات، له‌كاتێكدا پێشبینی ئێوه له 4 ساڵی رابردوودا ده‌قیق بوو؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئه‌وه بۆچوونی ئێوه‌یه... رام وایه چاره‌سه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ناكرێت، ده‌بێت ئێمه له رێگه‌ی دهستوورییو یاساسییهوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و به‌رده‌وامیش بین له‌سه‌ری، ئه‌وه شه‌ڕه گرنگه‌كه‌یه. ده‌بێت كورد له به‌غدا چ له پهرلهمانو حكومه‌ت، چ له ده‌زگاكانی دیكه، ئیشی له‌سه‌ر بكات‌و خه‌مخۆری ئه‌وان بۆ مه‌سه‌له كوردستانییه‌كان گرنگه‌و دڵسۆزی ئه‌وان بۆ مه‌سه‌له عێراقییه‌كانیش گرنگی هه‌یه.
* ئه‌وه‌ی به‌ڕێزت ده‌یڵێت، وایه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌رنه‌بوون؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: چونكه نه‌فه‌سی خێر له كاربه‌ده‌ستانی عێراق به‌و ده‌ره‌جه‌یه نییه له راهی خودا ئیشت بۆ بكات، ده‌بێت ئیشی بۆ بكه‌یت، ئه‌وكات ئیشت بۆ ده‌كات، ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر ئیشی بۆ نه‌كه‌یت، ئیشت بۆ ناكات‌و سیاسه‌ت هه‌ر به‌وجۆره‌یه.
* كه‌واته ئێمه ئیشمان بۆ عێراق‌و ئه‌مریكا نه‌كردووه، بۆیه ئێستا كێشه‌كانمان به‌م رۆژگاره گه‌یشتوون كه رۆژ به‌ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێت؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: وا ده‌رده‌كه‌وێت ئهمریكاو عێراق به ته‌مای كۆمه‌ڵێك شت بوون كه كورد وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه ئه‌وه بكات، ئێمه زوو زوو بیرمان ده‌چێته‌وه كه مهشاكیلمان زۆره، ئێمه له چوارچێوه‌ی چه‌ند دهوڵهتێكداین كه هه‌ر ده‌وڵه‌ته مهساڵیحی خۆی هه‌یه‌و هه‌ریه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش له موعادهلاته دهولییهكاندا گرنگتر‌و گه‌وره‌ترن له ئێمه. بۆیه ده‌بێت ئێمه خۆمان رێكبخه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاقه واقیعییه‌ی كه هه‌یه. جگه له‌وانه‌ش، زوعفی ئه‌دائی كورد له كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و موسڵ‌و ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه‌ی كه تێی چوو، یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆكاره گرنگه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر كورد به‌و دوو فلیقانهییهو به‌و دوو ئاسایش‌و دوو پۆلیس‌و دوو په‌روه‌رده‌و هه‌موو دووه‌كانی دیكه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌و عه‌قڵه توند‌و حسابنه‌كردن بۆ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی نه‌كردایه‌و عهرهبو توركمانی هێور بكردایه‌ته‌وه، ئێستا پێویستمان نه‌ده‌بوو ئه‌و شه‌ڕه به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا بكه‌ین.
* یانی كورد ده‌یتوانی زۆربه‌ی كێشه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع چاره‌سه‌ر بكردایه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئیقلمو ده‌وروبه‌ریش كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی خۆمانین، كه سه‌لیقه‌ی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ كێشه‌كان، سه‌لیقه‌یه‌كی مه‌ده‌نی نییه‌و قبوڵی به‌رامبه‌ر ناكه‌ین.
* ئه‌وه‌ی یهكێتییو پارتی لێره یه‌كتری قبوڵ ناكهنو به هه‌ردووكیشیان لایه‌نی سێیه‌م، هه‌مان مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ كورد ده‌كرێت له به‌غدا به‌وه‌ی كوردیان قبوڵ نه‌بێت، ئێوه ئه‌ڵێن چی؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئه‌وه‌ش هه‌ر رۆحی حیزبایه‌تی كردنه كه به‌داخه‌وه له‌م ناوچه‌ی ئێمه قبوڵكردنی به‌رامبه‌ر بووه به قولله‌ی قاف، یانی قبوڵكردنی به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته ئه‌گه‌ر سیاسییه‌ك پێی بگات، له‌كاتێكدا ئه‌وه ئهلفو بای سیاسه‌تكردن‌و دیمكراسییهته.
* چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی 2009 بۆ كورد، ساڵی پاشه‌كشه‌پێكردنی زیاتر بێت له‌و مافانه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنێت، رای ئێوه چییه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه میلله‌ت به‌گشتی مه‌سئول نییه له‌م كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی كه دروستبوون‌و دروستده‌بن، كاربهدهستو قیاده‌ی سیاسی لێی به‌رپرسه، چونكه قیاده‌ی سیاسی هاوڵاتی تهعبییه كردووه‌و ههڵیناوهو پڕی كردووه له‌سه‌ر شتێك كه ناواقیعییهو نا شه‌فافه‌و له‌به‌ر هه‌ر سه‌به‌بێك بووه راستییه‌كانیان به هاوڵاتییان نه‌وتووه. ئه‌وان ئه‌وه‌ی كه ئیشه‌ڵڵا بكرێت، لای هاوڵاتی كورد كردیان به ماڵی مسۆگهرو له سیاسه‌تیشدا كاتێك شتی نامسۆگه‌ر ده‌كه‌یت به مسۆگه‌ر له‌پێناوی تهعبییهكردنی جه‌ماوه‌ردا، ئه‌وا شكست رووده‌دات. لێره‌وه هه‌ڵه‌كه دروستبووه كه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه له سه‌لیقه‌ی قیادیی كوردیدا، كه هه‌میشه شته‌كان به فووتێكردنو به خۆههڵنانو كه‌س ناوێرێتو كه‌س ناتوانێت، ئیش ده‌كات له دنیایه‌كدا كه هه‌موو كه‌س دهوێرێتو هه‌موو كه‌س ده‌توانێت. ئێستا رۆژنامه‌نووسێك ده‌توانێت حه‌یات ببات‌و كوشتنی رۆژنامه‌نووسیش فه‌زیحه‌یه‌كی گه‌وره‌تره له هه‌ر شكستێكی دیكه‌ی سیاسی.
* ئێوه راتان وابووه كه كورد كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت ئه‌گه‌ر له مه‌جلیسێكی عێراقیدا نه‌خشه‌ی بۆ دانه‌نرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌تان روون بكه‌نه‌وه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: كاتێك ئێمه له مه‌جلیسی حوكم بووین، له كه‌ركوك مه‌رقه‌دێك سووتێنرابوو، من رام وابوو كه كه‌ركوك ئه‌گه‌رچی شارێكی كوردستانییه، به‌ڵام عێراقیشهو ده‌بێت هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی كه‌ركوك‌و كوردستانیش عێراقییانه له‌م مه‌جلیسه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێن‌و خه‌می بخورێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه خه‌می چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بخۆین. وه‌فدێك تهشكیلكرا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه، به‌ڵام نه‌یانهێشت بچین.
* كێ نه‌یهێشت، یهكێتییو پارتی یان حیزبه عێراقییه‌كان؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: بیرم نییه، ئیتر نه‌یانهێشت.
* وه‌فده‌كه له كێ پێكهاتبوو؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: من‌و حه‌مید مه‌جید موسا‌و وابزانم عیماد ئهحمهدو كه‌سێكی دیكه‌ی تێدا بوو. موسیبه‌ت ئه‌وه‌یه كه حیزبییانه ده‌ڕواننه هه‌موو شتهكانو حیزبیش نه‌بووه‌ته ئه‌خته‌بوت تا هه‌موو شتێكی پێبكرێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆكاری شكستی پرۆژه سیاسییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد، ته‌نانه‌ت یهكێتییو پارتی حیزبیان له‌بیره له‌و مهوزوعانهی كه دێته به‌رده‌میان، كه مه‌فروزه هیچ حیزبێك مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به حیزبییانه حساب نه‌كات.
* پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی ئێوه بۆ یهكێتییو پارتی، كۆمه‌ڵێك ده‌مه‌قاڵه‌ی رۆژنامهنووسییانهی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام له‌ڕووی پراكتیكه‌وه هیچ ده‌نگۆیه‌كی نه‌بوو بۆ چاكسازی‌و ئێوه‌ش تا راده‌یه‌ك لێی بێده‌نگ بوون، بۆچی؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ئێمه حهریسین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومهتو گه‌لی كوردستان ئاشتو ته‌بابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت بكه‌وین به‌لایه‌كدا بۆ لایه‌نگری، ئه‌وه گه‌لی كوردستان ههڵدهبژێرینو بۆ چاكسازی له حكومه‌تیشدا پێشنیازمان كردووه‌و حهریسیشین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكات، ئێمه داوای دامه‌زراندنی هه‌یئه‌ی نه‌زاهه‌و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵیمان كردووه، كه به‌ڕاستی مه‌ترسیداره‌و ره‌نگه سه‌ری ئه‌زموونه‌كه‌مان بخوات.
* به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه، پێش 4 مانگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومهتو جێگره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌تان كردووه بۆ مه‌سه‌له‌ی چاكسازی، بڕیاربووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دیاره ئه‌وان مه‌شغوڵن، به‌هه‌رحاڵ ئێمه شه‌ڕفرۆشی ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌سته‌به‌رداری ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆمان نابین كه ئامانجی هاوڵاتییانی كوردستانه.