|
سه‌ندیكای ئازاد و حیزبی |
Monday, January 19, 2009 |
سه‌ندیكا (نقابات) نیشانه‌و به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكرات‌و ئازاده، گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگا به‌ستراوه به بنیادنانی رێكخراوه جیاوازه‌كانه‌وه له‌وانه‌ش سه‌ندیكا، كه هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك خواست‌و ویست‌و داخوازی چینێك یان توێژێك یان به‌شێك له كۆمه‌ڵگا دهردهبڕێتو به‌رگری لێده‌كات‌و هه‌وڵ ئه‌دات ئاوات‌و ئامانجه‌كانی بهێنێته دی.
سه‌ندیكا نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی ده‌كات كه پیشه‌یه‌ك یان كارێكی نزیك به‌یه‌ك له یه‌كیان نزیك ده‌خاته‌وه‌و له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆیان ده‌كاته‌وه، بێگوێدانه بیروبۆچوونی سیاسی، حیزبی، ئاینی، مه‌زهه‌بی، جنسی، تهمهنو ره‌گه‌ز، كۆكهرهوهیان ته‌نها بڕوابونه به په‌یڕه‌وی سه‌ندیكا.
یه‌كێك له سیماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، دروستكردنی سه‌ندیكای زیندووی راسته‌قینه‌یه، مێژووی دروستبوونی سه‌ندیكا به‌ستراوه به مێژووی سهرههڵدانو گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگای شارستانی‌و دامه‌زراندنی سیسته‌می دیموكراسیه‌وه، هه‌ربۆیه له كۆمه‌ڵگای رۆژئاوادا، دروستبوونی سه‌ندیكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنی دیموكراسی له‌و وڵاتانه‌دا، بۆ نموونه دامه‌زراندنی سه‌ندیكای چاپخانه‌كان (Vakbond) له به‌لجیكا له 1842و سه‌ندیكای كارمه‌ندانی توتن له ئه‌ڵمانیا له 1848، دروستبوونی یه‌كه‌م سه‌ندیكاش له ئه‌مریكا له ئابی 1866دا‌و له 1866 له هۆڵه‌نداو له 1870 له سوید‌و سه‌ندیكای (CGT) له 1895 له فه‌ره‌نساو سه‌ندیكای USI له 1921 له ئیتاڵیا.
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاران له‌و وڵاتانه‌دا كه خۆیان له سه‌ندیكای جۆراوجۆردا رێكخستووه، به‌پێی سیسته‌مه‌كه گه‌شه‌ی كردوه‌و هه‌ركاتێكیش كه كۆمه‌ڵگای مهدهنیو سیسته‌می دیموكراتی زه‌مینه‌كه‌ی ته‌سك بۆته‌وه، ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ی كرێكاران‌و رێكخستنی سه‌ندیكاش باری كه‌وتۆته لێژی‌و كاری سه‌ندیكاكان نه‌ماون یان كه‌وتونه‌ته كاری نهێنیو سه‌ركرده‌كانیان ده‌ستگیركراون یان ههڵهاتونو رژێم هه‌موو جۆره كارێكی سه‌ندیكایی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆی قهدهغهكردوهو زۆرجار چه‌نده‌ها سه‌ندیكای كارتۆنی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دروست كردوه.
بۆ نموونه نهمانو كزبوونی چالاكی سه‌ندیكا له‌دوای 1933 له زوربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌هۆی هاتنی بزوتنه‌وه‌ی نازیهتو جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه، یاخود كاتێ كه كوده‌تا له وڵاتێكدا سه‌ری هه‌ڵداوه یاخود له‌دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌مه‌وه كه وڵاتانی سوسیالیست دروست بوون، كه وڵاتی تاكه حیزب هاته كایه‌وه‌و باسیان ده‌كرد كه ئه‌و حیزبه خه‌می هاوڵاتیان دهخواتو له جیاتی ئه‌وان بیر ده‌كاته‌وه‌و خواستی هه‌موولایه‌ك جێبه‌جێ دهكاتو ئیتر (پێویستی) به سه‌ندیكا نه‌كردوه‌و حكومهتو حیزب خۆیان به نوێنه‌ری هه‌موو توێژه‌كان داناوه، یاخود له عێراق‌و كوردستاندا كاتێ كه حیزبی به‌عس ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگاكانی حكومهتو كۆمه‌ڵگادا گرتبوو، بۆیه زه‌مینه‌ی كاری سه‌ندیكای ئازاد له ئارادا نه‌مابوو.
سه‌ندیكای زیندووی راسته‌قینه‌ی ئازاد، هه‌وڵ ئه‌دات بۆ هێنانه‌دی خواسته كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، كلتوری‌و یاساییه‌كانی ئه‌ندامه‌كانی، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ئه‌دات كه زه‌مینه‌یه‌ك بخوڵقێنێت كه ئه‌ندامه‌كانی له‌ژێر سایه‌ی سه‌ندیكاوه باشتر بژین‌و خۆشتر ژیان بگوزه‌رێنن‌و ئایندهی كاریان مسۆگه‌رتر بێت‌و له كاردا به‌هۆی فێربوونی زیاتر‌و ده‌وری زیاتر بتوانن له پرۆسه‌ی كاردا بچنه پێشه‌وه.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی‌و گرنگی سه‌ندیكا ئه‌وه‌یه كه كار بۆ ئه‌ندامانی مسۆگه‌ر بكات‌و مووچه‌كانیان به‌پێی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاردا زیاد بكات‌و خه‌بات بكات دژ به ده‌ركردنی ئه‌ندامانی له كاره‌كانیان‌و ماوه‌ی پشووی ساڵانه‌و پاره‌ی پشوو و خانهنشینیو ماوه‌ی نهخۆشیو سه‌عاتی كار، به سودی ئه‌ندامانی مسۆگه‌ر بكات.
سه‌ندیكا هه‌وڵ ئه‌دات كه له رێگای گفتوگۆ‌و دانوستانه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كاندا، خواست‌و ویستی ئه‌ندامانی بهێنێته دی، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كاره‌كان ئاماده‌نه‌بوون مل بۆ داخوازیه‌كانی سه‌ندیكا كه‌چ بكه‌ن، ئه‌وا خۆپیشاندان‌و ئینجا دوا ئه‌وه رێگای مانگرتن وه‌ك چه‌كی كاریگه‌ری سه‌ندیكا به‌كارده‌هێنن.
له مێژووی سه‌ندیكای وڵاتانی جیاوازدا، گفتوگۆ‌و خۆپیشاندان‌و ئینجا مانگرتن گونجاوترین رێگا بووه بۆ گه‌یشتن به خواسته ره‌واكانی سه‌ندیكا، هه‌ربۆیه دروشمی 40 سه‌عات كار له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان‌و 35 سه‌عات له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا خاڵی سه‌ره‌كی زوربه‌ی سه‌ندیكای كرێكاره‌كان بوو، تا توانیان 35,5 سه‌عات بچه‌سپێنن‌و ئه‌وه‌ش به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌و مه‌زنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌ندیكا جیاوازه‌كان ده‌ژمێررێت.
بێگومان سه‌ندیكا ئه‌بێت خۆی بۆ هه‌موو حاڵه‌ته‌كان ئاماده بكات، به مانگرتنه‌وه، چونكه له‌كاتی مانگرتندا، خاوه‌ن كار مافی هه‌یه كاتی مانگرتن مووچه‌یان بۆ سه‌رف نه‌كات، بۆیه سه‌ندیكا ئه‌بێت مشوری ئه‌و پاره‌یه بخوات‌و له‌و كاته‌دا مووچه بۆ رۆژانی مانگرتن بۆ ئه‌ندامانی سه‌رف بكات، بێگومان ئه‌و بڕیاره‌ش كاتێ ئه‌درێت كه 75%ی ئه‌ندامان بڕیاری مانگرتنه‌كه بده‌ن.
سه‌ندیكا كاتێ ئه‌توانێت به‌رگری له ئه‌ندامانی بكات كه سه‌ربه‌خۆ بێت له حیزب‌و حكومهتو به هێزیش بێت‌و بتوانێت بڕیاری چاره‌نووسساز بدات، ئه‌ویش كاتێ ده‌بێت كه بتوانێت ژماره‌ی زۆری ئه‌ندامانی خۆی بهێنێته سه‌ر شهقامو جه‌خت بكات‌و له‌كاتی بڕیاری مانگرتندا، شه‌له‌ل بخاته ئه‌و ده‌زگایه‌وه كه مانی لێده‌گیرێت. سه‌ندیكا كاتێ ئه‌توانێت بڕیاری مانگرتن بدات كه باری دارایی خراپ نهبێتو بتوانێت له‌كاتی مانگرتندا یارمه‌تی ئه‌ندامانی مانگرتوو بدات. ئه‌و ئه‌ركه‌ش كاتێ ئه‌توانێت جێبه‌جێ بكات، كه خه‌زێنه‌كه‌ی به‌تاڵ نهبێتو هه‌موو ئه‌ندامان ئابوونه مانگانه‌ی خۆیان بدهنو له زوربه‌ی سه‌ندیكاكاندا 1% مووچه‌ی مانگانه ئه‌درێت به ئابوونه.
بێگومان كاتێ سه‌ندیكای (ver.di)ی ئه‌ڵمانی كه 2,3 ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه، ئه‌و كاته‌ش ئه‌توانێت داخوازی ئه‌ندامه‌كانی بهێنێته دی، واتا سه‌ندیكای به‌هێزی ئازاد ئه‌توانێت خواست‌و ویستی ئه‌ندامانی بهێنێته دیو به‌رگرییان لێبكات.
سه‌ندیكا له زوربه‌ی وڵاتاندا، مێژوویه‌كی چهپو سۆسیال دیموكراتی هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی گه‌شه‌كردنی كۆمهڵگاو بارودۆخی ئابووری جیهانی، ئه‌و جیاوازییه فكرییهو ئایدۆلۆجیه له‌نێوان سۆسیال دیموكرات‌و پارته مهسیحیو لیبرال‌و سه‌وزه‌كاندا كه‌م بۆته‌وه‌و خه‌ریكه سه‌ندیكاكان ده‌بن به ماڵی هه‌موو كرێكار‌و فه‌رمانبه‌رو خاوه‌ن پیشه‌یه‌ك، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ندیكاكان به راستی به‌رگری له خواستی ئه‌ندامان ده‌كه‌ن نه‌ك له خواستی حیزبی حیزبه‌كانیان.
له‌پێناوی به‌هێزبوونی زیاتر‌و یه‌ك ریزیو چه‌سپاندنی داخوازییه‌كان به‌رامبه‌ر به ده‌زگاكانی خاوه‌ن كاره‌كاندا، زوربه‌ی سه‌ندیكاكان له وڵاتانی ئه‌وروپا یه‌ك دهگرنو له‌ژێر چه‌ترێك كۆده‌بنه‌وه‌و یه‌كێتیه‌ك بۆ خۆیان دروستده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن له فه‌ره‌نسا دوو سه‌ندیكا (CFDT و CGT) زوربه‌ی سهندیكاكانیان كۆ كردۆته‌وه یان CGILی ئیتاڵی كه نزیكی 5 ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه، یاخود OEGBی نه‌مساوی یان DGBی ئه‌ڵمانی كه 8 سه‌ندیكای گه‌وره‌ی له خۆیدا كۆكردۆته‌وه كه زیاتر له 6 ملیۆن‌و نیو ئه‌ندامیان هه‌یه.
ئه‌م یه‌كێتی سه‌ندیكایانه، زوربه‌یان سه‌ندیكای كرێكاران‌و مستهخدهمهكانن، به‌ڵام هه‌ندێكیشیان فه‌رمانبه‌رانیشیان كۆكردۆته‌وه، بۆ نمونه DGB ئه‌ڵمانی دا زیاتر له نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ری رێكخستووه.
یه‌كێتی سه‌ندیكاكان، به گهورهترینو به‌هێزترین ده‌زگای ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دهژمێررێتو كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بهگشتیو هه‌موو حیزبه‌كان به‌تایبه‌تی، به به‌رگریكه‌ری سیسته‌می دیموكراتی ده‌ژمێررێت كه خه‌بات ده‌كات له‌پێناوی ئازادی بیروڕاو یه‌كسانی ژن‌و پیاوو زامنی كار بۆ هه‌مووان، بێ گوێدانه ره‌گه‌زو بۆچوونی حیزبی‌و سیاسی.
جگه له یه‌كێتی سه‌ندیكاكان، حیزبه‌كانیش هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه سه‌ندیكا یان ده‌زگای كۆكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن پیشه‌كان له خۆیان كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له زوربه‌ی وڵاتاندا ئه‌و سه‌ندیكا حیزبیانه زۆر بچوك‌و بێ كاریگهرو بێهێز ده‌مێننه‌وه.
له زوربه‌ی زۆری وڵاتاندا، به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی سه‌ندیكاكان، یه‌كێتی خاوه‌ن كاره‌كانیش له حیزبه محافیزو مه‌سیحیه‌كان دروستدهبنو ئه‌وان وه‌ك خاوه‌ن كار به‌رامبه‌ر به سه‌ندیكا كار دهكهنو هه‌میشه دژ به داخوازییه‌كانی سه‌ندیكاكان پیلان داده‌نێن.
بێگومان له سیسته‌می دیموكراتیدا، هه‌ر گروپه (وه‌ك فه‌رمانبه‌ران) سه‌ندیكای تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دهكاتو به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به خاوه‌ن كاره‌كان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیان.
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاران و دامه‌زراندنی سه‌ندیكای ئازاد، مێژوویه‌كی نوێی هه‌یه له عێراق‌و كوردستاندا، بۆ نموونه سه‌ندیكای كرێكارانی عێراق له 1932دا دامه‌زراوه‌و له‌دوای ته‌موزی 1958 هاتنه كایه‌ی ئازادی سیاسی‌و پیشه‌یی له عێراق‌و هاتنه پێشه‌وه‌ی پارتی كۆمۆنیستی عێراق، بزوتنه‌وه‌ی كرێكاران گه‌شه‌ی كرد، بۆ نمونه له 1 ئایاری 1959 سه‌ندیكاكان له به‌غداد توانییان نزیكی یه‌ك ملیون كه‌س له رۆژی كرێكاران بهێننه سه‌ر شه‌قام.
بێگومان ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ی سه‌ندیكاكان به‌سترابوو به ئاووهه‌وای سیاسی له عێراقدا، هه‌ركاتێ زه‌مینه‌ی كاری سیاسی كه‌مێك ئازاد بووه، ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ی سه‌ندیكاش به هه‌مان شێوه، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه رژێم سه‌ندیكای كرێكارانی به یاسای ژماره 152ی ساڵی 1987 حه‌ل كرد‌و ناسنامه‌ی كرێكاری نههێشتو كرێكارانی ده‌وڵه‌تی كرد به فه‌رمانبه‌رو یاسای خدمه‌ی مه‌ده‌نی كرێكارانیشی گرته‌وه ئه‌ویش به یاسای ژماره 150ی هه‌مان ساڵ.
مێژووی سه‌ندیكا له كوردستان به مێژووی سه‌ندیكای عێراقیه‌وه به‌ستراوه، پارتی كۆمۆنیستی عێراق رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوه له رێكخستنی سه‌ندیكادا له هه‌موو عێراق، به كوردستانیشه‌وه، به‌ڵام له ساڵانی 1970-1974 پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمه‌ڵێك سه‌ندیكای سه‌ر به پارتی دروستكرد‌و ته‌مه‌نیان هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه بوو، ئیتر دوای ئه‌و مێژووه، حیزبی به‌عس ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا گرتبوو له‌وانه سهندیكاو هه‌موو سه‌ندیكاكانی كردبوو به ده‌زگایه‌كی حیزبی رووت‌و دووری خستبوونه‌وه له كاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یان كه كاری پیشه‌یی بوو.
دوای راپهڕینو دروستكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ندیكای جۆراوجۆر دروست بوون‌و به‌هۆی دابه‌شبوونی نه‌خشه‌ی سیاسی‌و حیزبی، كاری سه‌ندیكایش دابه‌شبوو، سه‌ندیكاكانیش بوون به به‌شێ له رێكخراوی پیشه‌ییه حیزبیهكانو حیزبه‌كان مانگانه‌یان بۆ بڕیونهتهوهو ئاراسته‌یان دهكهنو ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ههڵبژاردنهكانیانهوهو كردویانن به ده‌زگایه‌كی حیزبی‌و ئه‌وانیش سه‌ربه‌خۆییان له‌ده‌ستداوه‌و نه‌یانتوانیوه ببن به هێزێكی بزوێنهرو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و پیشه‌یی ناچاربكه‌ن بۆ قبوڵكردنی خواسته ره‌واكانیان..
سه‌ندیكاكان بهگشتیو سه‌ندیكا گه‌وره‌كان به تایبه‌تی، له‌وانه سه‌ندیكای كرێكاران، یان یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان كه هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له 125 هه‌زار ئه‌ندامی بۆ خۆی ناو نووس كردوه (ئه‌مه ته‌نها له ناوچه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی، كه سه‌ر به رێكخراوه دیموكراتیهكانن) بێگومان له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا، ئه‌و ژماره‌یه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت كه‌متر نییه، واتا ته‌نها سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان زیاتر له چاره‌كه ملیۆنێك ئه‌ندامی هه‌یه..!! وه جوتیارانیش به هه‌مان شێوه (له كاتێكدا كه‌وه‌رو پیازو پاقله‌و زۆربه‌ی زۆری خواردن له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌وه دێته كوردستان) واتا ته‌نها سه‌ندیكای كرێكاران‌و یه‌كێتی جوتیاران نیو ملیۆن ئه‌ندامیان هه‌یه!! ئه‌مه له كۆی 4 ملیۆن مرۆڤی كورد كه له كوردستان ده‌ژین!! ره‌نگه ئه‌مه به‌رزترین رێژه‌ی ئه‌ندام بێت له سه‌ندیكادا له دنیادا..
بێگومان ئه‌مه جگه له ژماره‌ی تۆماركراوی یه‌كێتی خوێندكاران‌و لاوان‌و ژنان‌و مامۆستایان كه به هه‌ردوولا ئه‌وانیش خۆیان ئه‌ده‌ن له نیو ملیۆن ئه‌ندام.
به پێی سه‌رژمێری ئه‌و رێكخراوانه‌ی لای یهكێتیو پارتی هه‌ن، زیاتر له یه‌ك ملیۆن مرۆڤی كورد ئه‌ندامه!! ئه‌مه جگه له حیزبه‌كانی تری كوردستانی، كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌نده‌ها رێكخراو‌و سه‌ندیكای جۆراوجۆری سه‌ر به حیزبه‌كانی خۆیانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها سهندیكاو كۆمه‌ڵ‌و رێكخراوی NGOی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌مووی كۆبكرێته‌وه، ئه‌وا به‌لای كه‌مه‌وه له سێ كه‌س له كوردستاندا، یه‌كێكیان ئه‌ندامی سه‌ندیكا، یان رێكخراو، یان یان ناوه‌ند یان سه‌نته‌ر یان یه‌كێتیه‌كه !!
لێره‌دا باس له ژماره‌كان نییه، چونكه هه‌موولایه‌ك ئه‌زانێت كه ئه‌و ژمارانه، دوورن له راستیه‌وه‌و زۆرجار ته‌نها بۆ مه‌سه‌له‌ی ململانێ سیاسی‌و تهكهتولو پاره‌ی نه‌سریه‌یه، ئه‌گینا بارودۆخی رێكخستنی پیشه‌یی هه‌موو سه‌ندیكاكان وه‌ك ئێستا نه‌ئه‌بوو.
ئاشكرایه كه هه‌ستی ئینتیماو كار‌و ئه‌ندام بوون بۆ سه‌ندیكا هێشتا له كوردستاندا وه‌ك پێویست دروست نه‌بووه‌و گه‌شه‌ی نه‌كردوه، هه‌نگاوی یهكهمو كاریگه‌ر بۆ دروستبونی وه‌عی سهندیكاو دروستبوونی سه‌ندیكای زیندووی سه‌ربه‌خۆی چالاك‌و به‌توانا، له‌وێوه سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دا كه سه‌ندیكا خۆی له حیزب جیا بكاته‌وه‌و نه‌بێت به ئۆرگانێك یان كۆمیته‌یه‌كی حیزبی، با وه‌ك هه‌موو وڵاتانی دیموكراتی، حیزبیه‌كان هه‌وڵ بده‌ن رۆڵیان ههبێتو رۆڵی سه‌ره‌كیان ههبێتو ئه‌ندامی چالاك‌و به‌توانای خۆیان بنێرنه ناو سه‌ندیكاوه، به‌ڵام سه‌ندیكا نابێت ببێت به پاشكۆی حیزبی!!..
ئه‌بێ سه‌ندیكا هه‌وڵ بدات، ئاوێنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامانی بێت، كار‌و چالاكی‌و بۆچوونه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامه‌كانی بێت، بێگومان ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه هه‌ندێ جار یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێت.. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه كه سه‌ندیكا نابێت حیزبی بێت.
باشه، كێ هه‌یه له كوردستاندا هه‌ست بكات كه سه‌ندیكای كرێكارانی راسته‌قینه هه‌یه؟ كێ بینی كه سه‌ندیكا داوای مافه‌كانی پیشه‌یی خۆیان بكهنو خۆیان رێكبخه‌ن‌و بێنه سه‌ر شه‌قام بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه رهواكانیانو فشار خستنه سه‌ر خاوه‌ن كاره‌كان..
كێ بینی كه سه‌ندیكا داوای مانگرتن له ئه‌ندامانی بكات له یه‌كێ له ده‌زگا حكومییه‌كان یان له كارگه‌یه‌ك یان شوێنێكی ئه‌هلی!!
كه‌س بینی سه‌ندیكای كرێكاران هه‌وڵ بدات به ئاشكرا به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاری غه‌یری كورد بكات كه له كوردستان كار دهكهنو زۆرجار به ئاشكرا ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه؟
باشه ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌ندام بوون بێت، كوا ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌كان؟ چیان لێده‌كرێت؟
كوا ده‌وره‌ی خۆ پێگه‌یانی میهه‌نی سه‌ندیكاكان له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كوا رۆڵی سه‌ندیكا له دایره‌كانی حكومهتو شوێنی كاره‌كان له كارگه‌و چێشتخانه‌و یانه‌و شوێنه گشتیه‌كان!! كوا رۆڵی سه‌ندیكا له هاوكاری‌و یارمهتیو كۆمه‌ك كردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌كاتی پێویست دا؟
له هیچ وڵاتێك كارمه‌ند (ئۆتۆماتیكی) نابێت به ئه‌ندامی سه‌ندیكا، ته‌نها له وڵاتانی سۆسیالیستی كۆن نه‌بێت، یان له عێراقی به‌عسدا، باشه ئه‌پرسین چۆن ده‌بێت له كوردستانی ئازاد‌دا، سه‌ندیكا به زۆر ئه‌ندام بۆ خۆی راكێشێت!! زۆر بوون به ئه‌ندام ته‌نها له قاموسی وڵاتانی نادیموكراتیدا هه‌یه!!
كاتی ئه‌وه هاتووه، كه سه‌ندیكاكانی كوردستانیش بكه‌ونه خۆیان‌و كه‌مێ به‌پێی په‌یڕه‌وو پرۆگرامه‌كانیان كاربكهنو هه‌وڵ بده‌ن سه‌ندیكا ببوژێننه‌وه‌و ههڵیانسێننهوهو ئازاد‌و چالاكیان بكه‌ن، ئه‌وكاته كارمه‌ند خۆی به ئاره‌زووی خۆی له ده‌رگای سه‌ندیكاكان ئه‌دات بۆ بوون به ئه‌ندام، چونكه بهرژهوهندیهكهی له بوون به ئه‌ندامدا ده‌بینێته‌وه‌و ئه‌زانێت كه سه‌ندیكای به‌هێزی ئازاد ئه‌توانێت خواست‌و ماف‌و خه‌وه‌كانی بهێنێته دی.
چه‌ند دڵنیام كه كوردستان ئه‌وروپا نییه‌و ناتوانرێت به ماوه‌یه‌كی خێرا‌و زوو سه‌ندیكای ئازادی گه‌وره‌ی به‌هێز دروست ببێت، ئه‌وه‌نده‌ش دڵنیام كه زۆر له‌م سه‌ندیكایانه‌ی ئێره‌و ئێستا‌و به‌م شێوه حیزبی‌و سیاسییه رووته كه له ده‌زگایه‌كی حیزبی ده‌چن، دوارۆژی پیشهییو كاریان ته‌ماوییه، بۆیه هه‌قه مشورێكی بخۆن !!
|
|
|