میكانیزمه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت
به‌شی پێنجه‌م:
ب. سه‌ربه‌خۆكردنی دادوه‌ران وه‌ك تاك
له به‌شی دوه‌می ئه‌م زنجیره وتاره‌دا وتمان كه پێویسته بۆ سه‌ربه‌خۆكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به دو ئاڕاسته كاربكه‌یت، سه‌ربه‌خۆكردنی دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ئه‌ویش به‌شی دوه‌می وتارهكهمان بۆ ته‌رخانكرد، سه‌ربه‌خۆكردنی دادوه‌ران وه‌ك تاك، ئه‌م به‌شه بۆ ئه‌م لایه‌نه ته‌رخان ده‌كه‌ین:
(2)- دامه‌زراندنی دادوه‌ری
دامه‌زراندنی دادوه‌ر به دو شێوه ده‌بێت ئه‌وانیش:
ا. وه‌رگرتنه له په‌یمانگای پێگه‌یاندنی دادوه‌ران.
ب. دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رو پارێزه‌رانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كاری یاسایی‌و دادوه‌ریی ده‌كه‌ن.
دیاره له كوردستان تا ئێستا ئێمه په‌یمانگای پێگه‌یاندنی دادوه‌رانمان نییه‌و به رێگای دوه‌م دادوه‌ران داده‌مه‌زرێن، هه‌رچه‌نده ئیشی پرۆژه‌یاسای په‌یمانگای دادوه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه ئاماده‌كراوه‌و پێشكه‌ش كراوه.
له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردودا له هه‌ردو ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌كێتی له دامه‌زراندنی دادوه‌راندا، زۆرجار لایه‌نی حیزبی به‌رچاو گیراوه، دادوه‌رانی لایه‌نگری یه‌كێتی له‌و دو حیزبه ئهفزهلهتیان هه‌بوه له دامه‌زراندن، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی تر هه‌بونه له‌ڕوی زانیاری‌و بونی مه‌رجه‌كانی تره‌وه له‌پێشتر بونه.
راسته مرۆڤ تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌بێت به دادوه‌ر، ئازاده كاری حیزبی بكات یان نا؟ راسته پارێزهرو فه‌رمانبه‌ره یاسایی‌و حیزبییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ببن به دادوه‌ر، پێویسته ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌فائه‌ت دادوه‌ر دابمه‌زرێت، ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێك یان یاساییه‌كی سه‌ر به حیزبێك كه‌فائه‌ی نه‌بو یان له تاقیكردنه‌وه‌دا به هه‌قی خۆی ده‌رنه‌چو یان شتێكی له‌سه‌ر بو، نه‌كرێته دادوه‌رو پێویسته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌مه‌ودوا هیچ ئیعتیبارێكی تری غه‌یری ئیعتیباری پیشهییو لێهاتویی له دامه‌زراندنی دادوه‌ریدا لێك نه‌داوه.
ئه‌گه‌ر په‌یمانگای دادوه‌ریش دامه‌زرا، ده‌بێت وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌و په‌یمانگایه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بێت به ته‌نهاو كه‌سی تر نه‌توانێت ته‌ده‌خول له وه‌رگرتندا بكات.
2- فێربونی دادوه‌ر
ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بێت به دادوه‌ر، سێ جۆر فێربونی یاسایی وه‌رده‌گرێت.
ا. فێربونی یاسایی له كۆلێژه‌كانی یاسا.
ب. فێربونی بنه‌ڕه‌تی له په‌یمانگای دادوه‌ری یان له ئه‌نجامی موماره‌سه‌ی وه‌زیفه.
ج. فێربونی به‌رده‌وام.
ئه‌م سێ بواره له كوردستاندا وه‌ك خۆیان كاری پێناكرێت:
ا. فێربونی سه‌ره‌تایی:
دیاره كۆلێژه‌كانی یاسا وه‌ك سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی تر‌و خوێندنی زانكۆیی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاستی دابه‌زیوه‌و ناتوانێت كادیری یاسایی باش پێبگه‌یه‌نێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه هه‌ن.
چه‌ند كۆلێژی یاسایی بهیانیانو ئێوارانمان هه‌یه ساڵانه سه‌ده‌ها خوێندكار‌و قوتابی له كۆلێژه‌كانی یاسا ده‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی داخه زوربه‌ی هه‌ره زۆریان ته‌نها وه‌ك شه‌هاده‌و بڕوانامه به‌ڵگه‌ی بڕوانامه‌ی یاسا نییه، به‌ڵام له‌ڕوی زانست‌و زانیاریی یاساییه‌وه ته‌نانه‌ت هێنده‌ی ده‌رچویه‌كی ئاماده‌یی جارانیش نازانێت، بۆیه پێویسته له‌پێشه‌وه له چاككردنی كۆلێژه‌كانی یاساوه ده‌ست پێبكرێت، چونكه چیدی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بڕوات كه‌سمان ده‌ست ناكه‌وێت شیاوی دامه‌زراندن بێت به دادوه‌ر، پێویسته كۆلێژه‌كانی یاسا له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه چاكسازیان تێدا بكرێت:
أ- چاوخشاندنه‌وه به سیستمی خوێندن كه زۆرێك له‌وانه هه‌ن پێویست نین‌و تا ئێستا ده‌خوێنرێن كه له سه‌ده‌ی رابردودا له سایه‌ی فه‌لسه‌فه‌و ئایدیای حیزبی بهعسو ئایدیای ئیشتراكی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه، گرنگیان پێدراوه‌و بونه وانه‌ی سه‌ره‌كی كه ئێستا هیچ رۆڵێكی ئه‌وتۆیان نه‌ماوه، له به‌رامبه‌ردا زۆر وانه‌ی پێویست‌و گرنگی سه‌رده‌م هه‌ن كه یاسایی دوای ده‌رچونی پێویستی پێیانه ناخوێنرێن، جگه له‌وه هه‌ندێك له وانه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌ته یاساییانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پته‌وكردنی حكومی قانون‌و پاراستنی مافی مرۆڤ‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و دیموكراسی‌و بنه‌ماكانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان باسیان لێوه‌نه‌كراوه، كه دیاره ئه‌ویش مه‌به‌ستی سیاسی له‌پشته‌وه بوه، چونكه رژێمی به‌عس زۆر به زیره‌كانه سودی له ئه‌زمونه‌كانی پێش خۆی وه‌رگرتبو، ده‌یزانی كه كادیرانی قانون‌و یاسایی وشیارترین خه‌ڵك بون‌و زۆربه‌ی پێشه‌نگه‌كانی بواری سیاسی‌و داواكردنی گۆڕان له كۆمه‌ڵگادا له‌وان بون، بۆیه بابه‌ته‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك داڕشتبو كه ئه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌یه له ناخی خوێندكار‌و قوتابی یاسا‌و ده‌رچوانی یاسادا بكوژێت‌و بیاكات به مرۆڤی ئاسایی‌و نه‌ریتی.
ب- گۆڕان له سیستمی وه‌رگرتن له خوێندنی باڵا (ماسته‌رو دكتۆرا) به‌هۆی ده‌ستخستنه ناوه‌وه‌ی حیزب له وه‌رگرتنی خوێندنی باڵا، زۆرێك له كه‌سی ناشایسته وه‌رگیران كه توانا‌و كهفائهتیان سنورداره‌و ناتوانن رۆشنبیریی یاسایی باش بگه‌یه‌ننه قوتابی‌و خوێندكاران، زۆرێكیش له زیره‌ك‌و بههرهمهندو به‌تواناكان دورخراونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش نه‌وه‌یه‌ك له مامۆستای یاسا له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌كانی دكتۆرا‌و ماسته‌ری پێگه‌یاندوه كه هیچ شتێكی تازه‌یان نه‌هێناوه‌و ته‌نها چونه‌وه‌ی شته كۆنه‌كانه كه له سه‌رچاوه‌كانی (60-70) ساڵی پێش ئێستادا هه‌ن، به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرامان هه‌یه پێشنیازی تازه‌یان كردبێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش كردبێتی ئه‌وه به ههوڵو ماندوبونی خۆی بوه نه‌ك سیستمی خوێندن له یاسا، جگه له‌وه گفتوگۆكردن‌و پێدانی نمره‌و بڕوانامه‌و وه‌رگرتنی تێزه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی گفتوگۆوه، بوه‌ته موجامه‌له‌یه‌كی بێتام، كه ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌چێت نه‌ك هه‌ر نامه‌یه‌ك ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه یان ماوه‌ی بۆ درێژنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئێستا وای لێهاتوه ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌ك به باڵا وه‌رنه‌گیرێت، ئه‌وه مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار پێش خوێندكاره‌كه عاجز ده‌بێت، بۆیه ئه‌ندامانی لیژنه‌كان موجامه‌له‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن، ئه‌م ده‌ڵێت ئێمه پله‌ی باڵا ده‌به‌خشینه ئه‌و نامه‌یه‌ی كه تۆ سه‌رپه‌رشتیت كردوه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و مامۆستا سه‌رپه‌رشتیاره‌ش كه له ئاینده‌دا ده‌بێته لیژنه‌ی گفتوگۆی تێزێكی تر كه یه‌كێك له‌و مامۆستایانه‌ی تر سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، هه‌ڵده‌ستێ به دانه‌وه‌ی چاكه بۆی‌و به موجامه‌له ئه‌ویش باڵای ده‌داتێ، بۆیه سه‌یرنییه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری نامه‌كان ده‌رئه‌نجامه‌كانیان باڵان هیچیان له زۆرباشه نایه‌نه خواره‌وه، ئه‌وه رهفزكردنو ره‌تكردنه‌وه‌ی نامه‌كان یان ته‌نانه‌ت باشه‌و مامناوه‌ند هه‌ر نییه، كه له‌ڕاستیدا نامه‌یه‌كی دكتۆرا یان ماسته‌ر ته‌نها له حاڵه‌تێكدا شایه‌نی باڵایه ئه‌گه‌ر پێشنیازێكی تازه‌ی له بابه‌ته‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردبێت‌و لهڕوهكانی تری بابه‌تی‌و شكلیشهوه ته‌واوبێت، به‌ڵام وه‌ك وتم نامه‌كانی ئێستا 99%یان چونه‌وه‌ی شته كۆنه‌كانن، سه‌یر ئه‌وه‌یه نامه هه‌یه له‌ناو گفتوگۆدا ره‌خنه‌ی جه‌وهه‌ریی لێده‌گیرێت، به‌ش (فصل يان مبحثي) پێ لاده‌به‌ن یان زیاد ده‌كه‌ن یان ته‌نانه‌ت به كولی ناونیشانی پێده‌گۆڕن، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گرن كه هیچی تازه‌ی نه‌كردوه، كه‌چی دواجار به باڵا یان له هه‌ره حاڵه‌تی خراپ‌دا به زۆرباشه ده‌یدرێتێ، كه ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری زانستی سه‌یری بكه‌ین، له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه لێی ده‌گیرێت ده‌بێت ئه‌گه‌ر رهفزیش نه‌كرێت، پێویسته ماوه‌ی بدرێته‌وه بۆ چاككردنیان، به‌ڵام دواجار ده‌رئه‌نجامه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی.
بۆیه من پێشنیاز ده‌كه‌م كه به‌ته‌واوه‌تی چاو به وه‌رگرتن له سیستمی خوێندن‌و گفتوگۆكردن‌و پێدانی بڕوانامه باڵاكانی ماسته‌رو دكتۆرادا بخشێنرێته‌وه‌و وا باشتره تا ئه‌و باره ئاڵۆزه چاك ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ ئه‌و خوێندنه هه‌ر رابگیرێت‌و دوای ئه‌وه به مهرجو زهوابتی دانراو كاربكرێت.
ج- وه‌رگرتنی خوێندكاران له به‌كالۆریۆسی یاسا، به‌ڕاستی زانستی یاسا قورسترین زانسته تا ئه‌مڕۆش نه‌یه‌ته بواری پراكتیزهییهوه نازانیت كه چه‌ند له‌به‌رده‌می زانستی یاسادا بچوكه، بۆیه حیكمه‌ت نییه كه زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا بۆ وه‌رگرتنی خوێندكار‌و قوتابی له كۆلێژه‌كانی یاسا، یان ده‌بێت له یهكهمو نمره به‌رزه‌كان بن، یان ده‌بێت كۆلێژێكی تریان ته‌واو كردبێت، به‌ڵام له كوردستانی خۆمان به‌هۆی كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كۆلێژی یاسای بهیانیانو ئێواران له شار‌و شارۆچكه‌و قه‌زاو ناحیه‌كان، جار هه‌بوه خوێندكار به (50)ه‌وه وه‌رگیراوه، زۆرن ئه‌وانه‌ی كه له یاسا ده‌رچون هیچ فێرنه‌بون، ته‌نها شه‌هاده‌كانیان وه‌رگرتوه، چونكه توانا‌و لێهاتوی عه‌قڵیان هی ئه‌وه نه‌بوه كه له یاسا وه‌ربگیرێن‌و تێیبگه‌ن، بۆیه پێویسته وه‌رگرتن ته‌نها بۆ نمره به‌رزه‌كان‌و یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی بن، یان بكرێت به مه‌رج كه پێویسته ئه‌وه‌ی له یاسا وه‌رده‌گیرێت، كۆلێژێك یان په‌یمانگایه‌كی تری ته‌واو كردبێت.
(2)- خوێندنی بنه‌ڕه‌تی دادوه‌ر
وه‌ك وتم كه دادوه‌ر به دو سیستم داده‌مه‌زرێت، یان ده‌رچوانی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی دادوه‌ران، یان ئه‌وانه‌ی له پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی یان فه‌رمانگه دادی‌و یاساییه‌كان بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ موماره‌سه‌ی فیعلی پیشه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به په‌یمانگای پێگه‌یاندنی دادوه‌ری، ئێمه تا ئێستا له كوردستان ئه‌و پهیمانگایهمان نییه، دادوه‌ر به رێگای دوه‌م داده‌مه‌زرێت.
له ماوه‌ی رابردوداو به‌هۆی ده‌ست خستنه ناوه‌وه‌ی حیزب له‌م بواره‌شدا، زۆرجار گوێ نه‌دراوه‌ته خزمهتو مه‌رجی شكلیو دادوه‌ر هه‌یه دامه‌زراوه ته‌نها له‌به‌ر لایهنگریو له‌وانه‌یه ئاستی لێهاتوی ئه‌وه نه‌بێت كه پێویست بێت.
یان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ره‌چاوی (10) ساڵ خزمهتهكهشیان كردبێت، به‌شێوه‌یه‌كی شكلی روت بوه‌و له‌لایه‌نی واقیعی ئه‌و كه‌سه نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه ئایا لێهاتویی زانستی‌و پیشهییو... هتدی، هه‌یه یان نا؟ ئایا له‌بواری خزمه‌تی وه‌زیفی پێش دادوه‌ریدا چۆن بوه.
بۆیه تا ئه‌وكاته‌ی په‌یمانگای دادوه‌ری داده‌مه‌زرێت، پێویسته جگه له بونی مه‌رجه شكلییهكان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وردبینی‌و لێكۆڵینه‌وه له مه‌رجه بابه‌تییه‌كانی وه‌ك لێهاتوییو پێشینه‌و كه‌سایه‌تیی ئه‌و كه‌سانه بكات كه داوای دامه‌زراندن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ بونه دادوه‌ر، پێویسته تا ئه‌وكاته‌ی كه په‌یمانگای دادوه‌ری ده‌كرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی داوا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له باره‌گاو لقه‌كانی یه‌كێتیی دادوه‌ران خولێكی كورتی (3) مانگیان پێ ببینرێت‌و وانه‌ی تیۆری‌و پراكتیكیان له‌لایه‌ن كه‌سانی ئه‌كادیمی‌و دادوه‌ره شارهزاكانهوه پێ بوترێته‌وه، ئینجا فه‌رمانی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌ربكرێت.
(3)- فێربونی به‌رده‌وام
ئه‌م لایه‌نه له سیستمی عێراق‌و كوردستان تا راده‌یه‌ك فه‌رامۆشه، كه دادوه‌ر داده‌مه‌زرێت ئیدی چاودێریی فێربونی به‌رده‌وامی ناكرێت.
هه‌رچه‌نده له یاسای رێكخستنی دادوه‌ری عێراقی ساڵی 1979وه یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ساڵی 1993 مه‌رجی دانابو كه پێویسته بۆ پله به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر له پله‌یه‌كه‌وه بۆ پله‌یه‌كی تر، توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌م بواره پشتگوێ خرابو له‌ماوه‌ی رابردوداو كاری پێنه‌ده‌كرا زۆر، پله به‌رزكردنه‌وه‌كان ببونه پێوه‌ری كه‌سی هه‌رچه‌نده ئێستا دوای ده‌رچونی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره 23 ساڵی 2007، دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی تازه كراوه به مه‌رج كه پێویسته له‌مه‌ودوا بۆ پله به‌رزكردنه‌وه دادوه‌ر توێژینه‌وه پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به رای من به‌س نییه، چونكه عێراق‌و كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆره له دنیا دابإابون، بۆیه شارهزاییو سه‌رچاوه‌و میكانیزمه‌كانی كاری دادوه‌ری هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه (50- 60) ساڵه كاریان پێده‌كرێت، ئێستا پێشكه‌وتنی ئێجگار گه‌وره له‌بواری كاری دادوهریو دادپه‌روه‌ریدا به‌دی هاتون، پێویسته دادوه‌رانی كوردستان به چڕی به‌شدارییان پێ بكرێت له خولی به‌هێزكردنی دادوه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان له ناوخۆی هه‌رێم به هێنانی شاره‌زایانی بواری دادوهریو زانسته یارمه‌تیده‌ره‌كانی ئه‌و بواره.