سیروان ژاژڵه‌یی
هه‌ر پارت و رێكخراوێكی سیاسی گه‌ر مه‌هامی ئه‌وه بێت و بخوازێت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی وئاسایی گه‌شه بكات و هه‌میشه زیندو بێ وقوناغ به‌قۆناغ رۆڵ و نه‌خشی له‌ژیانی سیاسی وكۆمهلاَیهتیی و فه‌رهه‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌دا ببینێت، ئامانجه سیاسی وفكری وئابوری وكۆمهلاَیهتییهكان له‌ئه‌رزی واقعدا پراكتیزه بكات به‌جۆریكی وا ببێته جێگه‌ی هیوا و ده‌سته‌به‌ری ماف وداخوازییه‌كانی به‌شێكی زۆری پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئه‌وا زۆر گرنگه وپێویسته حیزب پرسی ریفۆرم و گۆڕان بكاته فۆرمی گۆڕینی به‌رده‌وامی خۆی.
چۆن وبهكام پێوه‌ر حیزب و رێكخراوهسیاسی خۆی به‌زیندوی راده‌گرێت؟ ئایا ته‌نها به‌گۆڕینی و ده‌ستكاریكردنی هه‌ندێ ده‌زگای بچوك و رواڵه‌تی حیزب ده‌بێت؟ یان به‌ئاڵوگۆڕی دورخستنه‌وه‌ی چه‌ند لێپرسراو به‌رپرسێك و بڵێن ئیدی ته‌واو ریفۆرم له‌حیزبدا كراوه؟ چونكه ریفۆرم بۆ خۆی پرۆژه و به‌رنامه‌ی گشتگیر‌و فره‌لایه‌نه و به‌راستگۆیی و ئیراده‌ی جدیه‌وه ده‌توانێت حیزب له تهقلیدگهرای و وه‌ستان وگه‌نده‌ڵی رزگار بكات و بیخاته سه‌ر رێچكه‌ی راستی حیزبایه‌تی.
ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خه بۆ دامه‌زراوه‌كردنی حیزب، ئه‌وه‌یه‌كه پڕنسیپ و به‌های دیموكراسی له نێو سه‌ركردایه‌تی و داموده‌زگاكاندا بكاته پێوه‌رو رێسا‌و نه‌رییت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستوری حیزب سنور‌و مانه‌وه‌ی لێپرسراویه‌تی ئاسته جیاجیاكانی دیاری بكات و هیچ كه‌س و بنه‌ماڵه‌یه‌ك بۆی نه‌بێت تائه‌به‌د قۆرغی دهسهلاَتهكان بكا‌و حیزب بكاته كۆنتڕۆڵی ده‌ستی خۆی له‌پێناو پاراستنی دهسهلاَت و هه‌ژمونی بنه‌ماڵه‌دا.
به‌دڵنیایه‌وه هه‌ر حیزبێك له‌سه‌ر بناغه‌ی ناوچه‌گه‌ریه‌تی و خێڵه‌كی دامه‌زرابێت و بنه‌ماڵه‌یه‌ك قۆرغی هه‌ره‌می دهسهلاَتهكانی حیزبی كردبێ ئه‌وا مه‌حاڵه ئه‌و حیزبه ریفۆرم و گۆڕانی جه‌وهه‌ری له‌پێكهاته و به‌رنامه‌ی خۆیدا بكات، له‌وانه‌یه ئه‌و حیزبه بۆ قوناغێك له‌قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسی میلله‌تێك بتوانێت درێژه بهههژمون و دهسهلاَتی خۆی بدات، سه‌رئه‌نجامیش حیزب توشی كیشه‌و قه‌یرانی ناخۆی و ده‌ره‌كی دبێته‌وه و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دهسهلاَتهكانی حكومڕانی داده‌نێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستاندا هه‌یه، هه‌ڵبه‌ته فۆرم و شێوازی ئێستای حیزبی كوردی ته‌قلیدییه، ئه‌وكات تاسهرئهو جۆره حیزبانه ناتوانن خۆیان له‌ترسی بچوك بونه‌وه پارچهپارپهبون ببارێزن و درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆیان بده‌ن، گومان له‌وه‌دا نییه ده‌رنگ بێ یان زو هێزو رێكخراوی سیاسی نوێ ده‌بنه جێگره‌وه‌یان.
پرسی چاكسازی و گۆڕانكاری حیزب وحكومیی ماوه‌یه‌كه گه‌لێك مشتومڕی زۆری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له نێو پانتایی نێوه‌ندی سیاسی و راگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ری كوردستاندا دروستكردوه، تێروانینی خه‌ڵكی بۆ چاكسازی له‌ناو حكومه‌ت و حیزب‌دا به‌سه‌ر بڕوای نائومیدی خۆشباوهڕییدا دابه‌شكردوه، بهلاَم ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌گومانه‌وه ده‌ڕواننه پرۆسه‌كه‌و و زیاتر بێ هیوان له‌وه‌ی پرۆسه‌كه جێ جێبهبكرێت، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له‌لایه‌ن (یه‌كێیی وپارتی) یه‌وه باسی له‌چاكسازی حیزب وسیسته‌می حكومڕانی بكه‌ن، بهلاَم هیچ ئه‌نجام وبهرههمیێكیان نه‌بینیوه؟.
ره‌شبینی و بێ هیوایی خه‌ڵكی له‌به‌رامبه‌ری ئه‌گه‌ری كردنی چاكسازی حیزب و حكومه‌ت راستیگه‌لێك ده‌ریده‌خاته كه حیزبی كوردی توانای خۆ گۆرینی نییه، دواجار ئه‌ومان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت حیزبه‌كان خه‌سڵه‌تی نوێبونه‌وه و چاكسازیان له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵنه‌گرتوه، به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی دهسهلاَتدارانی حیزب كۆسپێكی دیكه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازییه، نیشانه‌كانی چاكسازی له حیزب‌دا ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م به چاكسازی له‌خودی سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌وه بێت دواتر شۆڕبكرێته‌وه بۆ داموده‌زگاكانی خواره‌وه.
ته‌نها كاتێك پڕۆسه‌ی گۆڕان و چاكسازی سه‌رده‌گرێت پێش وه‌خت كاره‌به‌ده‌ستانی بالاَی حیزب واز له عه‌قڵه‌یه‌تی پاوانكاری دهسهلاَت و هه‌ژمونگه‌رایی بنه‌ماڵه و شه‌خصی بهێن و له سۆنگه‌ی ئه‌كتیڤكردنی دیموكراسی دابین كردنی ئازادی بیرورای و گیانی یه‌كتر قبوڵكردن و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ره‌خنه له خۆگرتن و ره‌خنه‌گرتن، بێ بونی ئه‌مانه و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی گۆڕان و چاكسازی، مومكین نییه پرۆژه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ بكرێت و ئامانجه‌كانی خۆی به‌دی بهێنت، ئه‌وه ماوهبڵێم زامن و مه‌رجی مانه‌وه‌ی حیزبی زیندو مۆدێرن پڕۆسه‌ی ریفۆرمی به‌رده‌وامه له سه‌ری ههڕهمهوه بۆخواره‌وه.