حه‌مید قاسم
له‌عه‌ره‌بیه‌وه: خالد باران
هیواخوازبوم كه عه‌قید موعه‌ممه‌ر قه‌زافی گریانی ئه‌و هاوڵاتیه تونسیه‌ی ده‌بینی، كه ده‌یناڵاند به ده‌ست بارودۆخی خراپی ژیانی هه‌ژاری و نه‌داری له‌گه‌ڵ پێنج كچه‌كه‌یدا له‌ژێر سایه‌ی دیكتاتۆریه‌تی هاوڕێ زۆرداره‌كه‌یدا (به‌داخ نین بۆ رۆیشتنی) به‌سه‌ریان برد، پێش ئه‌وه‌ی عه‌قیدی برا سه‌رزه‌نشتی گه‌لی تونس بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی سێ ساڵی تر ئارامیان نه‌گرت تا ماوه "ده‌ستوریه‌كه"ی بن عه‌لی له‌سه‌ر عه‌رشی تونس كۆتایی دێت!...
قه‌زافی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژو ده‌ژی ته‌واوی گه‌لێكی به‌توندوتیژ دانا و به‌رگری له‌و "رێپێدانه خواییه‌ی" ده‌سه‌ڵاتداره عه‌ربیه‌كه‌ی كرد، گاڵته‌ی كرد به قوربانیدانی تونسیه‌كان و رژانی خوێنیان به چه‌كی پاسه‌وانی كۆماری و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پێی وابو، كه تونسیه‌كان به‌م كاره‌یان هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وتوه جگه له گۆڕینی سه‌رۆكێك به سه‌رۆكێكی تر، منه‌تی به سه‌رداكردن كه ئه‌وان سودیان له ئه‌زمونه به‌نرخه‌كه‌ی وه‌رگرتایه له پێكهینانی لیژنه میللیه‌كان له‌هاوشێوه‌ی لیبیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كێشه‌ی سیستمی حوكمی چاره‌سه‌ر كردبێت به چاره‌سه‌رێكی گرنگ و عه‌بقه‌ریانه‌ی هه‌ڵگۆزراوی بیری خاوه‌نی كتێبی سه‌وز، قه‌زافی به‌نوێنه‌ری بۆچونی گه‌لی تونس ته‌ئكیدی كرده‌وه كه بن عه‌لی باشترین سه‌رۆكه بۆ تونس، ئه‌و هه‌ڵانه‌ش ــ ئه‌گه‌ر هه‌بن ــ ده‌توانرێت له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه بگۆڕدرێت، له‌بیری چۆوه چه‌ندین جار دراوسێكه‌ی ده‌ستوری پێشێل كردوه و هیچ حسابی بۆ نه‌كردوه و چه‌ند جارێك ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی درێژكردۆته‌وه و بۆ ماوه‌ی بیست و سێ ساڵًه خۆی و زاواكانی و داروده‌سته گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر سنگی خه‌ڵك دایانكوتاوه.
هیواخوازبوم كه قه‌زافی تۆزیك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ئارامی بگرتایه، كه ته‌ئكیدی كرده‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌كانی بن عه‌لی فه‌رمانی به به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌كان كردوه له‌ته‌واوی تونس‌دا زیندانیه‌كان ئازاد بكه‌ن، له دز و بكوژان له‌هه‌مان كاتدا كه فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵاتو له فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌توان هه‌ڵده‌ستا، ئایا ئه‌مه ئه‌وه‌تان ناهێنێته‌وه یاد كه سه‌دام حسێن له‌سه‌روبه‌ندی روخانیدا كردی...؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی زه‌ینلعابدین بن عه‌لی له ئۆتۆمۆبێله خێراكانیانه‌وه هه‌ستان به‌ته‌قه‌كردن له خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی له شه‌قامه‌كانی تونس‌دا به‌گوێره‌ی سیاسه‌تی خاكی سوتاو... ئه‌مه‌ش گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌دامی دیكتاتۆره كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌عێراقیه‌كان كرد كه وڵاته‌كه‌ی ته‌سلیم ناكات هه‌تا به‌ردی سه‌ر به‌ردیه‌وه بمێنێت!...
كێشه‌ی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب كه قه‌زافی خاوه‌نی بیرۆكه عه‌بقه‌ریه‌كان یه‌كێكیانه ئه‌وه‌یه، كه سه‌یری رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ره‌وه كۆیله‌یه‌ك بن و ئه‌وان خاوه‌نی خۆیان و ماڵ و منداڵ و ته‌نانه‌ت هه‌ناسه‌یان بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێغه‌مبه‌ری سه‌رپه‌رشتی خوایی بن بۆ ئه‌وان، كه هه‌رگیز نه‌گه‌یشتون و ناگه‌نه ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن، ئه‌وان بڕیارده‌ده‌ن كه‌ی بخه‌ون و كه‌ی له‌خه‌وهه‌ستن و چی له‌به‌ركه‌ن و چی بخۆن، له‌جیاتی ئه‌وان بیرده‌كه‌نه‌وه و بڕیار له‌چاره‌نوسیان ده‌ده‌ن و كه‌ی هه‌ڵیان ده‌ده‌نه ناو هه‌لاكه‌تی له جه‌نگ و برسێتیه‌كان، چاویان ناتروكێنن تا ماڵ و سامانی خه‌ڵك به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن له یانه‌كانی قومار و كڕینی یه‌خت و به‌خشینی پاره‌كانیان به بسته‌باڵاكانی هاوشێوه‌ی خۆیان، كۆیله‌كانیش له‌ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كانیان هیچیان به‌ده‌ست نیه جگه له‌گوێرایه‌لێ و به‌سه‌ربردنی ژیانێكی كۆت و به‌ندكراوی پڕ له هه‌ژاری به ده‌می داخراو و پر له‌ترس!...
لێره‌دا ده‌توانین تێبگه‌ین له‌توڕه‌یی قه‌زافی له‌تونسیه‌كان هه‌روه‌ك له‌توڕه‌ییه تونده‌كه‌ی له عێراقیه‌كان تێده‌گه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه عێراقیه‌كان "خیانه‌ت" یان له وه‌لی ئه‌مره‌كه‌یان و هاوتا خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ئه‌و كرد، كه وه‌ڵامی دانه‌وه به دانانی په‌یكه‌رێكی له‌ته‌نیشت په‌یكه‌ری شه‌هید عومه‌ر موختار...! برای عه‌قیدمان لاده‌كاته‌وه و كچه پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی له كچه جوانه‌كان نیشان ئه‌دات و سه‌یری عه‌باكه‌ی ده‌كات وه‌ك نمایشكه‌رێكی جل و به‌رگی سه‌رسام به جوانی خۆی له دوای 42 ساڵ له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا به‌زه‌بری چه‌ك، به‌ڵام وازناهێنێت له لوتوه‌ردان له كاروباری ده‌وڵه‌تێكی دراوسێی به‌وپێیه‌ی شای شاكانی ئه‌فه‌ریقایه بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌بێت پێی بڵێت: ئازیزم برای عه‌قید: واز له‌تونس بێنه بۆ ئه‌هله‌كه‌ی و ئامۆژژگاریه به‌نرخه‌كانت بۆخۆت هه‌ڵگره كه له‌وانیه له‌هه‌مو ده‌سه‌ڵاتداره‌كان زیاتر پێویستت پێی بێت، لابه‌لای گه‌له نه‌داره‌كه‌تدا وه‌رگێڕه كه سامانه‌كه‌یانت به فیڕۆدا ئاره‌زه‌وه وه‌حده‌ویه كڵۆڵه‌كه‌ت، كه ده‌ته‌وێت ببیته سه‌رۆكی هه‌ر شتێك بێت... هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی پڕوپوچ و به هه‌رنرخێك بێت، گه‌لی لیبیا وه‌ك هه‌رگه‌لێكی تر ره‌وه ئاژه‌ڵێك نیه به‌دارده‌سته داخوراوه‌كه‌ت لێیان خوڕیت، واز له‌وه بێنه و سه‌رقاڵی پۆشاكه‌كانت و داتاشراوه زمانه‌وانیه‌كانت و رۆمانه‌كانت و پرۆژه عه‌بقه‌ریه گرنگه‌كانت به بۆ رزگاركردنی جیهان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌سته‌مه‌كانی به تۆزقاڵیك له‌بیره روناكه‌كه‌ت.
له‌م جۆره حاڵه‌دا مرۆڤ چی تری له ده‌ست نایه‌ت جگه له‌وه‌ی بڵێت: خوای گه‌وره به‌هانای گه‌لانی عه‌ره‌به‌وه وه‌ره له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌م جۆره، كه خه‌ریكن به چاندنه‌وه‌ی موی سه‌ریان به ده‌یان هه‌زار دۆلار، عه‌میده‌كه‌یان حوشتره‌كانی و خێوه‌ته‌كه‌ی و ئۆتۆمبیله‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌رشوێنێك بڕوات له ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریكای باشور... خوای گه‌وره له كاروباری هه‌یه له دروستكراوه‌كانی.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی سه‌باح