به‌ناوی خوای گه‌وره
له مه‌ڕ ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی هاته ئاراوه، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیمان له‌وباره‌یه‌وه، ئێمه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌كو پێشتر رێنمایمان دابویه ته‌واوی ئۆرگانه‌كانمان كه‌هیچ جۆره به‌شداریه‌كیان له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا نه‌بێ .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕوامانوایه خۆپیشاندانی مه‌ده‌نییانه مافی هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كاری تیكدهرانهو هه‌ڵكوتانه سه‌ر بنكه‌و باره‌گا حكومی و حزبییه‌كاندا نین و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و جۆره كارانه‌ش ده‌كه‌ین كه داواكاری هاوڵاتیان به ئاقارێكی ناته‌ندروستدا ده‌به‌ن، هه‌روه‌ك داواكاریشین حيزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رپرسانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكه‌ن و به ته‌نگ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانه‌وه بن، لێره‌شه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌س و كاری قوربانیان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.و ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخهكهبدهین و به‌ته‌نگ پاراستنی هێمنی و ئاسایشی كوردستانه‌وه بین
مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی