Print
 له‌ ده‌ربه‌ندیخان خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌
Sunday, February 20, 2011
(سبه‌ی‌):
دوابه‌دوای‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ سلێمانی‌، سه‌ر له‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌كان شاری‌ ده‌ربه‌ندیخانیشی‌ گرته‌وه‌، هاوكات تا بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ش خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامه‌.په‌یامنێرمان له‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ پێی‌ راگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێوه‌ره‌ گه‌نجانی‌ ده‌ربه‌ندیخان خۆپیشاندانیان راگه‌یاندوه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داوای‌ گفتوگۆیان لێكردون و نوێنه‌رایه‌تی‌ خۆپیشانده‌ران گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستپێكردوه‌.وتیشی‌: خۆپیشانده‌ران له‌ گفتوگۆكه‌یاندا له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ رێكه‌وتنێك بۆیه‌ خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردۆته‌وه‌ و تائێستاش خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ شه‌قامه‌ گشتییه‌كاندا ئاگرییان كردۆته‌وه‌.
Sbeiy.com © 2007