|
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ: میلیشیاكانی سه‌ر به هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم، مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێل كردوه |
Tuesday, February 22, 2011 |
(سبه‌ی):
رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ نیگه‌رانیی خۆی پیشانداوه له ئاست تێكچونی بارودۆخی ئه‌منیی شاری سلێمانی و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
دوێنێ (دوشه‌ممه) مالكۆم سمارت نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی به روداوه‌كانی شاری سلێمانی كردوه و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له تێكچونی بارودۆخی ئه‌منی و هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه‌شی به میلیشیا ناوبردوه كه ده‌ستڕێژی گولـله‌یان ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كردوه و كوشتن و برینداربونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیشی به تراژیدیا ناوبردوه.
مالكۆلم ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه: پێویسته به زوترین كات رێگه له كوشتنی خه‌ڵك و هێنانی میلیشیاكانی پارتی بگیرێت بۆ ناو شاری سلێمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه میلیشیاكانی سه‌ر به هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم، مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێل كردوه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ترسێكیان هه‌بێت له‌وه‌ی كه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. |
|
|