(سبه‌ی):
پڕۆژه‌ی كۆتایی هێنان به‌قه‌یرانی ئه‌زمونی كوردی
به‌یاننامه‌ی چواره‌م ئێواره‌ی 21-2-2011
له‌ڕۆژی 20-2 پاش كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دووه‌می "گروپی كۆبونه‌وه‌ی مه‌یدانی ئازادی", زیاد له چل كه‌س برینداركران و گه‌نجێكی دیكه‌ی شاری سلێمانی شه‌هیدكرا. ئێمه وه‌ك له‌به‌یاننامه‌ی سێهه‌مدا ئاماژه‌مان پێدا بۆ هێوه‌ركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و ڕێكخستنێكی چاكتری مه‌ده‌نییانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌مان ڕامان گه‌یاند كه ئێمه له‌ڕۆژی 21-2 له‌مه‌یدانی ئازادی كۆنابینه‌وه سه‌رباری ئه‌وڕاستیه‌ی كه‌هه‌ركات ویستمان بۆ جێ به‌جێكردنی داواكاریه‌كانمان كۆده‌بینه‌وه, بۆ چه‌ند جار سوربونمان نیشانداوه له‌سه‌ر داواكاریه‌كانمان هه‌ر له به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا ئه‌م داواكاریانه‌ی له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌ختیان له سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك هاونیشتمانی ئه‌م وڵاته دوای ئه‌و سوكایه‌تی و بێ ڕێزیه‌ی به‌رامبه‌ر شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا له برینداركردن و كوشتنی گه‌نجان و لاوانی ئه‌م شاره و هێنانی سوپایه‌ك بۆ ترساندن و تۆقاندنی ده‌نگه ئازاده‌كانی كوردستان خۆڕسكانه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان به‌ویژدانێكی زیندوه‌وه له‌مه‌یدانی ئازادی له‌ڕۆژانی 19-20/2 كۆبوینه‌وه بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و هه‌ڵسو كه‌وته ناسیاسی و نا مه‌ده‌نیانه‌یه, وه خستنه ڕوی كۆمه‌ڵێك داواكاری كه جی به‌جێكردنیان پێویستیه‌كی نكۆڵی لێ نه‌كراوی ئه‌م قوناغه‌ی ژیانی سیاسی ئێمه‌یه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ئه‌م ئه‌زمونه پڕ له‌قه‌یرانه‌ی حكومڕانی كوردی. به‌ڵێ ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات درێژكراوه‌و ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی بیست ساڵی ڕابردووی ده‌سته‌ڵاتی كوردیه كه ده‌بێت ئا لێره‌داو هه‌ر ئێستا سنوری بۆ دابنرێت.
لێره‌دا داواكاریه‌كانی ئه‌م گروپه سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژینه‌وه به تێهه‌ڵكێش له‌گه‌ڵ داواكاریه نوێكانماندا:
1- دڵنیا كردنی هاونیشتمانیان له‌وه‌ی كه چیدی و بۆ هه‌میشه هیچ هێزێكی سیاسی و حكومی كوردی سوپا‌و هێزی چه‌كداری نه‌به‌نه سه‌ر هیچ شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان وسه‌ر هیچ هێزێكی ڕكابه‌رو نه‌یاری هێزه فه‌رمانڕه‌واكانی كوردستان, ئه‌م داواكارییه پێویسته به‌زوترین كات له‌به‌یاننامه‌و دوكۆمێنتی ڕه‌سمی حیزب و بزووتنه‌وه سیاسیه‌كانی كوردستاندا ڕابگه‌یه‌نرێت.
2- له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای نه‌ته‌وه‌ی كورددا تاكی كورد تاكه سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌یمانه, لێره‌وه نواندنی هه‌رجۆره بێ ڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌رمایه‌یه هه‌ر له‌ناو زڕاندنێكی ساده‌وه بیگره تا ده‌گاته ڕشتنی خوێنی تاكی كورد هێڵی سوره. پابه‌ندبون به‌م خاڵه‌وه پێویسته ببێته پڕینسپێكی نیشتمانی كه هه‌موولایه‌ك پابه‌ندن پێوه‌ی.
3- بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و كۆتایهێنان به مۆدێلی "كردنی پاسه‌وانانی حیزبه سیاسیه‌كان و چه‌كداره‌كان به ئامڕازی ڕشتنی خوێنی هاونیشتمانیان" و هه‌روه‌ها بۆ پێدانی وانه‌یه‌كیش به‌سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كان پێویسته هه‌ر ئێستا ئه‌نجامده‌رانی هه‌ر تاوانێك به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بدرێنه دادگا و ڕاستیه‌كان بۆ هه‌موان ئاشكرا بكرێن.
4- بۆ پاراستنی ئاسایش و سیمای مه‌ده‌نیانه‌ی كوردستان داواكارین له‌ماوه‌یه‌كی كورت مه‌ودادا باره‌گا حیزبیه‌كان ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان. له‌م ڕووه‌وه پێویسته حیزبه‌كانی كوردوستان ڕای بگه‌یه‌نێنن كه هه‌ر ئێستا ئه‌م هه‌نگاوه له‌پلانێكی به‌رنامه بۆ داڕیژراودا كار بۆ جێ به‌جێكردنی ده‌كرێت.
5- ئه‌م گروپه باوه‌ڕی به ملكه‌چنه‌كردنی مه‌ده‌نیانه هه‌یه له‌شێوازوفۆرمی جیاوازدا له‌وانه كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و ڕێپێوان و خۆپیشاندان و مانگرتن به‌دوور له‌به‌كارهێنانی هیچ فۆرمێك له‌توندو تیژی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماف و داواكاری خه‌ڵك.
وه‌ك هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لی بۆ دڵنیاكردنی هاونیشتمانیان له سه‌لامه‌تی گیان و ماڵیان له‌كاتی موماره‌سه‌كردنی ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییانه‌دا ( ئازادی ڕا ده‌ربڕین و خۆپیشاندان). پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كان كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ئه‌و یاسای " قه‌ده‌غه كردنی خۆپیشاندان" بكه‌ن كه ئه‌مڕۆ له كوردوستاندا به نیوه ناچڵ كاری پێده‌كرێت.
6- له‌په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستانه‌وه، سه‌رجه‌م گرژیه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و, هه‌ر بۆیه پێویسته ئه‌م داواكاریانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ‌ً بكات:-
أ _ ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی حكومه‌ت له لێپرسراوێتی به‌رامبه‌ر گرژیه‌كان و ڕاپێچكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا.
ب_ به‌ڵێن دان به هاونیشیمانیان به كۆتای هێنان به میلیشیای حیزبی واته چی دیكه حیزب نابێت خاوه‌نی چه‌كداری تایبه‌ت بێت, وه‌ك چۆن نابێت خاوه‌نی ده‌زگای هه‌واڵگری و سیخوڕی تایبه‌ت بێت، ئه‌ویش له‌ڕێگای داڕشتنی پلانێكی تۆكمه‌وه بۆ دابڕانی ئه‌م هێزانه له هه‌ژمونی حیزب، ئه‌مه هه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێزه بۆ خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی كورد له مێژوی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا و هه‌م كردنیانه به هێزێك كه به‌رگری له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات به‌گشت حیزبه سیاسیه‌كانیشه‌وه.
جـ _ ڕاگه‌یاندنی بونی ئیراده‌یه‌ك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت به جۆرێك كه ئیدی حكومه‌ت نه‌بێته ئامڕازێك به‌ده‌ست حیزبی سیاسیه‌وه. به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار ده‌بێت له سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی ئه‌م وڵاته.
د _ پێكهێنانی سوپایه‌كی نیشتمانی كه حكومه‌تێكی بنكه فراوان سه‌رپه‌رشتی بكات و داماڵینی حیزب له هێزی چه‌كداری چونكه حیزبی سیاسی پشت به سه‌رمایه ره‌مزیه‌كانی ده‌به‌ستێت نه‌ك به ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی.
له دڵسۆزیمانه‌وه بۆ ناسكی بارودۆخه‌كه‌و پاراستنی ئه‌م ئه‌زمونه، وه‌ك هه‌نگاوی عه‌مه‌لی لێره‌دا داوای دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی بنكه فراوانی نیشتمانی ده‌كه‌ین بۆ داكوَكی كردن و به‌دوادا چونی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی داوا كاریه‌كان.
هیوادارین هه‌موان به‌ته‌نگ ئه‌م داواكاریانه‌وه بێن.... به پێچه‌وانه‌وه ناچارده‌بین مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له كوردستاندا ڕابگه‌یه‌نین.