(سبه‌ی):
به‌یاننامه‌ی داواكارێتی گشتی له سلێمانی
ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری سلێمانی
ئَیمه وه‌ك داواكارێتی گشتی له سلێمانی كه داكۆكی له پاراستنی مافی گشتی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه پێویسته چاكسازی ریشه‌یی ڕووبدات و گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێت , هه‌ربۆیه داواشمان كردووه كه داواكارێتی گشتی كاراتر بكرێت و گشت ڕاپۆرته‌كانی گه‌نده‌ڵی بخرێته به‌رده‌ستمان ته‌نانه‌ت گه‌ر گه‌نده‌ڵكاران و پێشل كارانی یاسا به‌رپرسی بالاَی حیزبی یان حكومی بن , بۆیه ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی خه‌ڵكی شاری سلێمانی و داوا ده‌كه‌ین كه نابێت گه‌نده‌ڵی بمێنێت و چیتر سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت به فیڕۆ نه‌ڕوات و یاسا سه‌روه‌ربێت ,له هه‌مان كاتیش‌دا داوا ده‌كه‌ین ئه‌و دهستهكهوتانهی به خوێنی شه‌هیدان هاتۆته به‌رهه‌م و ئه‌زموونی ئه‌مڕۆی لێ پێك هاتووه بپارێزرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی هه‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری وپێشكه‌وتن بووه نه‌ك وێران كردن و تێكدان , هه‌ر بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی كه مافی خۆ پیشاندان مافێكی ده‌ستوری و یاساییه و نابێت له چوار چێوه‌ی یاسا ده‌ربچێت هاوكات پێویسته هێزه ئه‌منیه‌كانیش گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزن و به پێ ی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت نه‌ك ڕێگه‌یان لێ بگیرێت , وه داوا له هاولاَتیان ده‌كه‌ین داواكارییه‌كانیان به ئاشتیانه و به شێوه‌یه‌كی یاسایی بێت و ده‌ستدرێژی نه‌كرێته سه‌ر سه‌رو سامانی هاولاَتیان و حكومه‌ت و حیزبه‌كان و ده‌رگای داواكارێتی گشتی والاَیه بۆ هه‌ر كه‌سێك و لایه‌نێك كه مافی خورابێت له كۆتایدا داواكارین له‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان كاری جدی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و تاوانباران و سه‌ر پێچی كاران به پێ ی یاسا به زووترین كات بدرێنه دادگا, وه له هه‌مان كاتیش‌دا ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به‌گرتنی خۆپیشانده‌ران به نایاسایی وه به توندی دژی هه‌موو كارێكی تێكدهرانهین ….له‌گه‌ڵ ر ِێزدا .
داواكارانی گشتی سلیمانی