Print
 سلێمانی؛ بۆ رۆژی نۆیه‌م له‌سه‌ر یه‌ک خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامه‌
Tuesday, March 1, 2011


(سبه‌ی):
بۆ نۆیه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری له‌ شاری سلێمانی به‌رده‌وامه‌و خۆپیشانده‌ران له‌ مه‌یدانی ئازادی نوێژی (هه‌ینی)یان کرد.
له‌کۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی مه‌یدانی ئازادیدا که‌ تائیستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌، هه‌زاران که‌س به‌شدارن و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیان و مامۆستایان و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئاینی و هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌ییان هه‌یه‌، له‌هه‌مانکاتدا نوێژی (هه‌ینی) له‌مه‌یدانی ئازادی (به‌رده‌رکی سه‌را) به‌ڕێوه‌چو.
خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زایی و داوا کردن بۆ ده‌ستگیرکردن و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و که‌س و به‌رپرسانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردوه‌، هاوکات ماوه‌ی 24 سه‌عاتیان داناوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانیان.

بێستون محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007