|
بۆچی له كێشه‌ی كه‌ركوكدا كهمتهرخهمبووین؟! |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Sunday, September 23, 2007 |
هه‌ندێكجار له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كه باس له كه‌مته‌رخه‌میی ده‌كرێت، له‌بری دانیشتن و گفتوگۆ و له‌یه‌كترگه‌یشتن له‌وباره‌یه‌وه، بێ هۆ هه‌ندێكمان هه‌ڵده‌چین، ده‌ستكاریكردنی سنووری جوگرافیی كه‌ركوك، ده‌ستكاریكردنێكی سیاسیی رووته و زۆر جیاوازتره له ده‌ستكاریكردنی سنووری پارێزگاكانی دیكه، تێكه‌ڵكردنی كه‌ركوك و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه له چوارچێوه‌ی رێگاچاره‌ی مادده‌ی 140دا له‌بنچینه‌دا بۆ ئه‌وه بووه كه پرسی كه‌ركوكیش به ههڵپهسێراویی بمێنێته‌وه.
دیاره ئه‌وده‌م ئێمه خوێندنه‌وه‌مان وه‌كو پێویست نه‌بووه، ئێستا بۆ به‌وه قهڵسبیین كه ده‌وترێت له كه‌ركوك، یان روونتر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك، كه‌مته‌رخه‌میی كراوه، ئێمه ده‌مانتوانی پرسی كه‌ركوك له ده‌ره‌وه‌ی تێكه‌ڵكردن به نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و شوێنه‌كانی دیكه چاره‌سه‌ربكه‌ین، هه‌ر هیچ نه‌بووایه ده‌مانتوانی گێڕانه‌وه‌ی قه‌زا دابڕاو و داگیركراوه‌كانی كه‌ركوك بكه‌ینه دیفاكتۆ، له‌وه‌دا به‌ڕێز (جه‌لال جه‌وهه‌ر) راستده‌كات كه كه‌ركوك به پاره و بڕیار چاره‌سه‌ر ده‌كرا، ئێستا كه قه‌ره‌هه‌نجیر و شوان و قادركه‌ره‌م بوونه به دیفاكتۆ و ئه‌گه‌ر خۆمان كێشه بۆ خۆمان دروستنهكهین، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانیی ناحیه‌یه‌ك زه‌رد و سه‌وز پێكنایهین و ته‌نانه‌ت رێككه‌وتننامه ستراتیژییهكهش ناتوانێت ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ربكات، ده‌كرا چه‌مچه‌ماڵ و كفری و كه‌لار و دووزخورماتووش كه داوایه‌كی جه‌ماوه‌ریی و ئیدارییش له‌پشتیانه‌وه بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كه‌ركوك، بكرایه به دیفاكتۆ، ئه‌مه كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی (ئه‌نجومه‌نی حوكم)دا نه‌كرا، دواتر ئه‌و رێگرانه چی بوون، ئێستاش بڕوام وایه ئه‌گه‌ر هێنده نازی تارق هاشمی و هه‌ندێك ده‌موچاو و ره‌نگ و رووی دیكه هه‌ڵنه‌گیرێت، بڕیارێكی ئازایانه به‌سه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه بۆ سه‌ر كه‌ركوك، دواتر ریفراندۆم و راپرسیی و سهرژمێرییهكهی ده‌كرێت با بكرێت، له‌ماوه‌ی داهاتوودا كورد هه‌ر ته‌نێ بتوانێت ئه‌وه بكات، سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ مێژووی خۆی تۆمارده‌كات، كه‌مته‌رخه‌میی ئێمه لێره‌دایه، له كه‌ركوك هێنده‌ی حزبه‌كان ئه‌مه هه‌ر به‌ته‌نها حزبه كوردییه‌كان ناگرێته‌وه كه حاكمن، هێنده حكومه‌ت دیاری نییه، من زۆرجار وتوومه له بواری ئاسایش و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، مه‌ڵبه‌ند و لقی یه‌كێتیی و پارتی گه‌ر پێكه‌وه یان لانیكه‌م به‌یه‌ك به‌رنامه كاربكه‌ن، ده‌توانن رۆڵێكی دیار بگێڕن، به‌ڵام له بواری ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنی ئیدارییدا ناكرێت ده‌ست له هه‌موو شتێك وه‌ربده‌ن، ده‌ستوه‌ردان له هه‌موو شت، خۆكردنه ئیداره و حاكمی دابه‌شكردنی زه‌وی و خۆهه‌ڵقورتاندن له داموده‌زگاكان و...هتد، له‌مه‌شدا بووینه مایه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر، كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك لانیكه‌م له‌و رووه‌وه كه ئێمه‌ش بووینه هۆكارێك بۆ شێواندنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
كاتێك ده‌وترێت كه‌ركوك به پاره ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، مه‌سه‌له ئه‌وه نییه كه تۆ هه‌زاران به‌رخۆر و ته‌وه‌زه‌ل بكه‌یته مووچه‌خۆر، مووچه‌خۆری بێكار، مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌یه تا چه‌ند ده‌توانێت كه‌ركوك بكاته‌وه كه‌ركوكێك كه شه‌مسه‌دینه سامییهكهی ئه‌م زه‌مانه پێیدا تێپه‌ڕێت، به هه‌مان زمانی شه‌مسه‌دینه سامییهكهی ئه‌و سه‌رده‌مه قسه‌بكات.
كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی گه‌وره‌ی كورد له‌كه‌ركوكدا ئه‌وه‌یه كه نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست گروپه جیاوازه‌كانی ئیداره‌كانی كه‌ركوك ئاشتبكه‌ینه‌وه، ئه‌وه نزیكه‌ی ساڵێكه دوو گروپی سه‌ره‌كیی له كه‌ركوك تۆراون له ئه‌نجومه‌ن، كوا كه‌ی؟! سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جێگری سه‌رۆك وه‌زیر له به‌غدا بانگیكردن و له هۆكاری ئه‌و تۆرانه‌ی پرسی، ئێمه له به‌غدا له دوو پۆستی وه‌زاریی چاوپۆشیمان كرد له‌به‌ر خاتری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئێستا بۆ له كه‌ركوك ئه‌وه ناكه‌ین؟! بۆ كورد كه‌ركوك گرنگتره یان به‌غدا؟، ئه‌گه‌ر تۆرانی ئه‌و گروپانه بۆ پۆسته، با تاقیانبكهینهوه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بیانووی رووته و له‌پشته‌وه ده‌ستێك هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه بووه به نه‌ریت هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه بیردۆزه‌ی پیلان هه‌یه وه‌ك عه‌ره‌به‌كه، با ئه‌وه‌ش ئاشكرابێت. ناكرێت پێمانوابێت له كه‌ركوك كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووین، ره‌نگه ساده‌ترین لێكدانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌میمان هه‌یه له كه‌ركوك، ئه‌وه‌بێت كه ئێستاش نازانین بۆ و له‌سه‌ر چی لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ین.
|
|
|