ئه‌ركی سه‌ره‌كیی په‌رله‌مان بریتییه له: ده‌ركردنی یاسا، چاودێریكردنی ئه‌دایی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (حكومه‌ت)، په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵات.
له‌ماوه‌ی (18) ساڵی رابردودا په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانیوه ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات و توخنی هه‌ندێك پرۆژه‌یاسا نه‌كه‌وت كه له‌زه‌ره‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بو، به‌ڵام له قازانجی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستانی بو.
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌لێك جیاوازه له‌و سه‌دان دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان كه له دو خولی رابردویدا كردویه‌تی، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان خوێندنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای دو پرسی گرنگ له‌ژیانی سیاسی هه‌رێم ده‌كه‌ن. یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حیزبیی له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان ( پێشمه‌رگه، ئاسایش، پۆلیس). ئه‌وی دیكه‌شیان دیاریكردنی بودجه‌ی حیزب و قه‌واره سیاسییه‌كانی هه‌رێمه.
له‌م ستونه‌دا ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر پرسی قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حیزبیی له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كان و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم بكه‌م، كه تائێستا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تدا بن، به‌ڵام له‌ژێر هه‌یمه‌نه و ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتیدان و به هزر و په‌روه‌رده‌ی حیزبیی گۆشدهكرێن، نه‌ك به په‌روه‌رده‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
ماده‌ی نۆی ده‌ستوری عێراقی قه‌ده‌غه‌ی كردوه حیزبی سیاسیی له كوردستان و عێراقدا، رێكخستنی له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا هه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌پێی ماده‌ی (15)ی یاسای پارت و رێكخراوه‌كانی هه‌رێمیش، كه ساڵی (1993) له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوه "نابێت حیزب هیچ رێكخستنێكی سه‌ربازیی یان نیمچه سه‌ربازیی هه‌بێت و قه‌ده‌غه‌یه چه‌كی هه‌بێت".
تائێستا سیستمی ئه‌منیی كوردستان سیستمێكی ناڕۆشن و ناشارستانییه، هێزی چه‌كدار و ده‌زگای نهێنی، له‌بری ئینتیمایان بۆ نیشتمان و گه‌ل، ئینتیمایان بۆ پارتی و یه‌كێتی هه‌یه. هه‌روه‌كو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی پێشوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكی ژماره‌ی ئه‌م یهكشهممهیهی رۆژنامه‌ی هاولاَتی دا ده‌ڵێت" پێشمه‌رگه و ئاسایش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا نین و تا ئه‌م هێزانه نه‌چنه ژێر ركێفی حكومه‌ت، حكومه‌تی دامه‌زراوه‌یی دروستنابێت".
ئه‌گه‌ر رێكخستنی حیزبیی له‌ناو ئه‌م هێزه چه‌كدارانه قه‌ده‌غه نه‌كرێت و له‌ژێر چنگی حیزب دهرنههێنرێن و ته‌سلیمی حكومه‌ت نه‌كرێن، ئه‌م میلیشیایانه‌ی حیزب هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌ت له كوردستان و ئه‌سته‌مه بتوانین باس له جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین.
بێلایه‌نیی هێزه چه‌كداره‌كان له وڵاتانی دنیادا گرنگی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكرسی وڵاته‌كانیان و فاكته‌رێكی ئیجابیی بوه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسییه‌ت و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، هه‌ربۆیه وه‌ختێك هێزی چه‌كدار بێلایه‌ن ده‌بێت و به‌رگریی له ده‌ستور و نیزامی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌و وڵاتانه به به‌رده‌وامیی دیموكراسی تێیدا گه‌شه‌ی كردوه به‌ره‌و پێشچوه.
ئێستا ئه‌ركی ئه‌خلاقی و نیشتمانیی په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێزی كوردستانه، كه یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حیزبیی له‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش‌دا و دور له ئاراسته‌كردنیان له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به په‌روه‌رده‌یه‌كی حیزبیی گۆشبكرێن، به په‌روه‌رده‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده بكرێن. كه له‌راستیدا ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ش چه‌ند گرنگه، له‌وه گرنگتر، چاودێری و به‌دواداچون و لێپێچینه‌وه‌ی په‌رله‌مانه سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی وردی یاساكه و به‌فیعلی قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حیزبی له‌ناو ئه‌و هێزانه‌دا.
په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان به ده‌ركردنی یاسایه‌كی مۆدێرنی له‌و چه‌شنه كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه ده‌هێنن كه بونی میلیشیا و هێزی چه‌كداری حیزب له كوردستان ئه‌وه‌نده دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره هه‌مو له‌حزه‌یه‌ك له‌كاتی ناكۆكیی سیاسی و بیروڕای جیاوازدا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا مه‌ترسیی دوباره هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی لێده‌كرێته‌وه. هه‌ربۆیه كۆتایی هێنان به‌و هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌یه، كه ئێستا و داهاتوی ئه‌زمونی دیموكراسیی هه‌رێمی پێوه به‌نده. ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌جیاوازی بیرورای سیاسیانه‌وه.