دواجار مه‌سعود بارزانیی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌یدانی پڕ كێشمهكێشهكهدا به ته‌نها مایه‌وه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی و حیزبه‌كه‌ی به‌ته‌نها ئه‌یانه‌وێت رێگا ته‌واو نه‌كراوه‌كه دژی مالیكیی بگرنه‌به‌ر، به‌ڵكو هۆكاری مانه‌وه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌یه كۆده‌نگیی هێزه دیموكراتخوازه‌كانی له‌پشت نه‌بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌كه خۆبه‌خۆ ئه‌نجامدراو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش هێزه نیشتیمانییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی پشتگوێ خران .
لیستی (سه‌در)ییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2010دا بوه خاوه‌نی (40) كورسی، ئه‌م هێزه توشی بوغرایی سیاسیی بوه، ئه‌وه‌شی باش له‌به‌رچاو گرتوه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ههوڵهكهشی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكیی سه‌رنه‌گرێت، هیچ هێزێك له شیعه مه‌زهه‌به‌كانی دیكه پشتی تێناكات له‌به‌ر شیعهبونی لیسته‌كه‌ی بێت یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه‌و ئه‌و ده‌توانێت له‌ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیدا ناوبژیوانیی بكات له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌كانی دیكه‌دا.
هێزه سوننه‌كانی ناو لیستی عێراقییه زۆر به‌هێز و ته‌با نین له نێوان خۆیاندا، به‌ڵام دژایه‌تیكردنی هێزه شیعییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوخۆی عێراقدا، به‌یه‌كه‌وه كۆی كردونه‌ته‌وه. به‌هه‌مان شێوه لیستی عێراقییه و هێزه‌كانی ناو لیسته‌كه له‌و بڕوایه‌دا بون خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوش نه‌بون له كاره‌كانیاندا، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه باری ئاسایی پێشوی خۆیان و هیچ له ده‌ست ناده‌ن، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چۆن بون له خراپترین حاڵه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌مان خاڵ.
به كورتی هه‌ردو لیستی (عێراقییه و سه‌درییه‌كان) شتێكیان نییه بیدۆڕێنن، هه‌م له حكومه‌تدا به‌شدارن و هه‌میش ده‌یانه‌وێت رۆڵی هێزێكی ئۆپۆزسیۆن ببینن، له هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌دا ده‌توانن پارێزگاریی له پایه‌ی ئێستای خۆیان بكه‌ن، له‌م روه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هه‌ردو لیستی ناوبراو له حكومه‌تی عێراقیدا به‌شداره، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا دۆخه‌كه ئێجگار جیاوازه بۆ ئه‌م پارته، چونكه بۆ هێز و حیزبه عێراقییه‌كانی سه‌لماند كه پارتی له كوردستانیشدا به ته‌نهایه و هیچ لایه‌نێك شه‌راكه‌تی له‌گه‌ڵدا ناكات، ئه‌كرێت له داهاتودا لیستی عێراقییه و ته‌نانه‌ت لیستی شیعه‌كانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، به‌ڵام له كوردستاندا ئه‌و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕێی لێ ناكرێت روبدات به حوكمی ئه‌وه‌ی گه‌رچی لیستی كوردستانی هه‌یه، به‌ڵام حیزبه سه‌ره‌كییه‌كانی تاكلایه‌نه بڕیاڕ ده‌ده‌ن وه‌ك چۆن پارتی تاك لایه‌نه چوه ریزی نه‌یارانی مالیكییه‌وه، ئاوهاش یه‌كێتی نیشتیمانی تاكلایه‌نه ئیمزای بۆ متمانه لێسه‌ندنه‌وه له مالیكیی نه‌كرد.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، پارتی هاوسه‌نگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا به گشتی تێكدا، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌شی كه ئێستا له‌گه‌ڵ لیستی عێراقییه و هێزه سوننه‌كاندا هه‌یه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست و به‌رده‌وام و هاوسه‌نگ نییه، هه‌ر كاتێك لیستی عێراقییه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، له‌وێشدا په‌یوه‌ندییه‌كه به كۆتایی دێت.