|
خورماتو و حه‌مرین هی خهڵكهكهین نه‌ك میلیشیاكان |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Monday, November 10, 2014 |
میلیشیاكانی شیعه به كرده‌وه ژیانیان له خه‌ڵكی خورماتو ئه‌و ناوچانه تێكداوه، ئه‌وان نه‌ك هه‌ر دهستوهرئهدهنه كاروباری خه‌ڵك بگره رێگری سه‌ره‌كین له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانبه‌گ و هه‌ندێ شوێنی دیكه، ئه‌و میلیشیایانه كه هه‌ر گروپه و ده‌سته و تاقمێ له‌ژێر ناوێكدان له‌نێوان خورماتو به‌غدا له چه‌ند شوێن خاڵی پشكنین و بازگه‌یان داناوه و به ئاره‌زوی خۆیان ئازاری خه‌ڵك ئه‌ده‌ن و به هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگری له كورد ده‌كه‌ن، كه بچێته به‌غدا و سوكایه‌تی به خه‌ڵك ده‌كه‌ن، له كاتێكا سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی ئه‌و میلیشیایانه بۆماوه‌ی دورودرێژ كورد داڵده‌ی داون، بۆ نمونه ده‌توانن له‌وباره‌یه‌وه كتێبه‌كه‌ی "حوسێن شه‌هرستانی" راكردن بۆ ئازادی بخوێننه‌وه، یان دیدوسهرنجی هه‌ندێك له‌وانه‌ی وێژدانیان زندوه، ئه‌و میلیشیایانه هه‌ر به گرتنی رێگه و ئازاردانی خه‌ڵك نه‌وه‌ستاون، ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێ سیمای خورماتو ئه‌و ناوچانه‌ش كه چه‌ندین ساڵه كورد ده‌یانپارێزێ بشێوێنن، رۆژانه خه‌ڵك له‌و روه‌وه داد‌و بێدادیانه و ده‌یانه‌وێ ده‌نگیان بگاته شوێنێ.
خورماتو شاری ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه به درێژای مێژو قوربانیان تیاداوه و خاوه‌نین، نه‌ك ئه‌و غه‌واره و نامۆیانه‌ی كه‌س نازانێ له‌كوێوه هاتون و بۆ هاتون، ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه روئه‌دات شێوازێكی تری ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتن و عه‌ره‌باندن و شیعاندنه به‌جۆرێك كه گومانی ئه‌وه بكرێت پرۆسه‌یه‌ك بۆ دهستبهراگرتنێكی راسته‌قینه هه‌یه، ئه‌مه‌ش راسته تازه به‌و جۆره زه‌ق بوه‌ته‌وه، ده‌نا مێژوه‌كه‌ی كۆنتره و هه‌ر له ساڵی 2003وه به ئاشكرا ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌و ساڵه به‌دواوه چه‌ندین كار و كرده‌وه كراوه، كه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن بوه و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نه‌بوه به‌رانبه‌ری، هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه و ئاوڕدانه‌وه له‌و رابردوه گوێ له خه‌ڵكه كه بگیرێت، ئه‌وان له هه‌ركه‌س زیاتر ئازارچهشتون، ده‌بێ رون و ره‌وانیش به‌و میلیشیانه بوترێ ئیتر به‌سه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن هی ئه‌وه نیه بێده‌نگی لێبكرێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه ئه‌و میلیشیایانه خۆیشیان له‌ناوخۆیاندا یه‌كتر ناخوێننه‌وه و به‌چاوی رق و گومانه‌وه له‌یه‌كتر ده‌ڕوانن، هه‌ندێك جار په‌لاماری یه‌كتریش ده‌ده‌ن، راستی ئه‌و میلیشیایانه، كرده‌وه‌كانیان پڕه له توندڕه‌وی و هه‌رچی له ده‌ستیان بێت ده‌یكه‌ن.
من وای ده‌بینم به‌شێك له‌و میلیشیایانه سیاسه‌تی شیعه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن، هه‌مان ئه‌و بۆچونانه‌یه كه پێشتر هه‌ندێك پارله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا به قسه كردویانه.
ئه‌وان خه‌راپتر له سونه سه‌یری كورد ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌وه كه تارق هاشمی په‌نای هێنایه به‌ر ئێره و ئه‌مه‌ش بو به سه‌ره‌تای ململانێیه‌كی توند.
ههرچۆنێكه ئێستا مه‌سه‌له خورماتو ئه‌و ناوچانه‌یه، كه ناكرێ ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه به‌و شێوازه مامه‌ڵه‌ی تیا بكه‌ن و له كردهییشدا كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن پێكهاته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه بكه‌ن به‌گژیه‌كدا هه‌رئه‌وه‌ی كه ئێستا له خورماتو و سلێمان به‌گ و داقوق و شوێنه‌كانی تر كاری بۆ ده‌كه‌ن. |
|