|
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Friday, December 26, 2014 |
به قسه‌ی خانمێكی په‌روه‌رده‌ی كوردی بێت له كه‌ركوك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خێر به كه‌ركوك ده‌كات كه له 4000 مامۆستا 130 مامۆستای بۆ كه‌ركوك بوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه مافێكی سه‌ره‌تای كه‌ركوكیه‌كانه‌وه مافی ئه‌وان به‌تایبه‌ت كورده‌كان ئه‌گه‌ر جارێك له سه‌ربه‌غدا بێت هه‌زارجار له‌سه‌ر هه‌رێمه، ئه‌و خاتونه ده‌ڵێ وه‌زاره‌ت وه‌ك خێرێك ئه‌وه‌ی بۆ كه‌ركوك كردوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه نه‌بێت، كه‌ركوك له رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدایا رۆژانه ده‌بێ 300 هه‌زار بۆشكه نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه له رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه، له كاتێكا هه‌مو هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه ده‌نێرێ، به‌وپێیه، ئایه كه‌ركوك پشكی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكه‌وتنه نیه، ئایه ئه‌و رێكه‌وتنه نه‌بوه‌ته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پشكی كورد له بودجه‌ی عێراق بۆ 2015 بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی، ئێستا كێ خێر به كێ ده‌كات، یان دامه‌زراندن بۆ كه‌ركوكیه‌كان ئه‌ركه نه‌ك خێر وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت.
هه‌ردوای بڕیاری گرێبه‌ستی 4000 هه‌زار مامۆستاكه من نامه‌یه‌كی كورتم بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم نارد، كه با پشكی كه‌ركوك لانی كه‌م 400 كه‌س بێت، 10% له كاتێكا ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ركوك كه به بۆڕیه‌كانی هه‌رێمدا ده‌ڕوات و حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی ساڵانه‌ی لێهه‌ڵده‌چنێ، له‌نزیكه‌ی 60% ی كۆی ئه‌و نه‌وته‌ده‌كات كه به‌هه‌رێم و كه‌ركوك ده‌ینێرن، ئێستا ئه‌گه‌ر ئاوڕ له كه‌ركوك بدرێته‌وه خێره، هه‌قی ئه‌وان به سه‌ر به‌غداوه‌یه یان ئه‌م شاره ئه‌وه‌تی هه‌یه باجی كوردستانی بون ده‌دات حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌رێمی كوردستان له 2003وه ئه‌وه‌ی بۆ كه‌ركوك كردویانه ناكاته دڵۆپێ له ده‌ریایه‌كی ئه‌وه‌ی كه‌ركوك به كوردستانی به‌خشیوه، ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌و خاتونه كه بۆ میدیاكان قسه‌ده‌كات و لای ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كه‌ركوك هه‌یه، چیرۆكی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی هه‌رێمی بیرخستمه‌وه كه جارێ پێیگوتین، ئه‌گه‌ر كه‌ركوك نه‌بوایه ده‌مێك بو ئێمه ده‌وڵه‌تی خۆمان هه‌بو، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌و ده‌م گوتمان فه‌رمو ئه‌گه‌ر له ده‌ستان دێت و ده‌كرێ له قه‌ڵاچوالان و سه‌ریڕه‌ش ئه‌و ده‌وڵه‌ته دروستكه‌ن، كه نایكه‌ن و ناتوانن ئه‌م منه‌ته چیه به‌سه‌ر كه‌ركوكه‌وه ده‌یكه‌ن، ئاخر ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه باشترین پێشمه‌رگه‌كان له 1961وه تا ئه‌مڕۆ كه‌ركوكیه‌كان بونه‌و شوێن نه‌ماوه كه‌ركوكی و خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه‌ی لێشه‌هید نه‌بوبێت له پێناوی كوردستاندا.
كه‌ركوكیه‌كان لانی كه‌م له 2003شه‌وه قوربانی ئه‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك دیوارێك بونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی ده‌ستی تیرۆر بگاته شاره‌كانی كوردستان، به ته‌ماشایه‌كی سه‌ره‌تایی كۆی قوربانیه‌كان له 10-4-2003وه تا 15-12-2014 رۆژانه‌كه‌ركوك شه‌هیدێك و 5 برینداری به‌رده‌كه‌وێت، ئایه ئه‌وه خێه‌به‌و شاره بكرێ ئه‌گه‌ر له كۆی 4000 مامۆستا 400ی بۆ ئه‌و شاره بێت له‌كاتێكا له ته‌واوی مێژودا بۆ یه‌كجاریش كوردێكی كه‌ركوكی نه‌یوتوه من نامه‌وێ شاره‌كه م پارێزگاكه‌م به‌شێك نه‌بێت له هه‌رێمی كوردستان، ئێستا كه‌ركوك كاری بۆ نه‌كرێ خیانه‌ته، یان ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكی بۆ دامه‌زرێنرێ خێر پێكردنه؟! |
|
|