Print
 سۆمۆ: هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ مانگی‌ رابردودا بریتی‌ بوه‌ له‌ 2.101 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا
Saturday, October 1, 2011
(سبه‌ی‌):
سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ عێراق (سۆمۆ) رایگه‌یاند: مانگی‌ رابردو ئاستی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق گه‌یشتوه‌ته‌ 2.101 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، له‌ كاتێكدا كه‌ مانگی‌ ئاب ئاستی‌ هه‌نارده‌كردن بریتی‌ بوه‌ له‌ 2.189 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.
فه‌لاح عامری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ عێراق (سۆمۆ) به‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رزی‌ راگه‌یاندوه‌: تێكڕای‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ مانگی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ رابردودا له‌ به‌نده‌ری‌ به‌سره‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 1.767 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، هاوكات ئاستی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 334 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.
وتیشی‌: پێشبینی‌ ده‌كرێت ئاستی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ داهاتودا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیاد بكات به‌پشتبه‌ستن به‌ به‌كارهێنانی‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وت كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ زیادكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌نارده‌كردن.
هاوكات تێكڕای‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو مانگی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ رابردو بریتیی بوه‌ له‌ 2.18 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، تێكڕای‌ نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ خاویش له‌ مانگی‌ رابردودا بریتی‌ بوه‌ 105 دۆلار.
Sbeiy.com © 2007