|
خواردنه‌وه كهولییه‌كان له هه‌ر 10 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك ده‌كوژێت |
07/05/2015 10:33:59 |
(سبەی):
لای هه‌موان ئاشكرایه خواردنه‌وه كهولیییه‌كان به‌كاربه‌رێكی زۆریان هه‌یه له جیهاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیانێكی زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی زیاد ده‌كه‌ن.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌ری خواردنه‌وه كهولییه‌كان ئه‌نجامداوه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتوه زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده كهولییه‌كان چه‌ند كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ له‌شی مرۆڤ دروست ده‌كات.
به‌پێی ئاماری ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی جیهان خواردنه‌وه كهولییه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانێكی زۆر دروستده‌كه‌ن و له‌هه‌ر 10 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و خواردنه‌وانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات كه ساڵانه ده‌كاته ملیۆنان كه‌س.
کاریگەری خێرا
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان كاریگه‌ری خواردنه‌وه كهولییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له‌سه‌ر له‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه كاردانه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك به‌رامبه‌ر به كهول ته‌نها شه‌ش خوله‌كی پێویسته و له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و مادده‌یه كاری خۆی ده‌كات.
به‌شێكی مه‌ترسی خواردنه‌وه كهولییه‌كان و كاریگه‌رییه خێراكانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه مادده‌ی كهول هه‌رس ناكرێت، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خوێنه‌وه ده‌مژرێت و ده‌چێته سوڕی خوێنه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش زۆرتر‌و به‌هێزتربێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری بێ ئاگایی و بێ هۆشی مرۆڤ له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی مادده كهولییه‌كاندا، پسپۆڕه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و ماددانه وات لێناكه‌ن شتت بیر بچێته‌وه، به‌ڵام كاتێك مرۆڤ به‌هۆیانه‌وه سه‌رخۆش ده‌بێت مێشك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی توانای بیری له‌ده‌ست ده‌دات ناتوانێت زانیارییه‌كان بهێڵێته‌وه.
زۆرترین بەکارهێنەران
سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین به‌كارهێنه‌ری مادده كهولییه‌كانن، ئاماره‌كان ده‌ریانخستوه هه‌ر هاوڵاتییه‌كی روسی ساڵانه 18 لیتر له خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌خواته‌وه، ئه‌مه‌ش دو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بڕه‌یه كه پسپۆڕان به مه‌ترسیداری داده‌نێن بۆ مرۆڤ، هه‌ر له‌و وڵاته تا ساڵی 2013 خواردنه‌وه‌ی بیره نه‌خرابوه ریزی خواردنه‌وه كهولییه‌كانه‌وه.
خواردنه‌وه‌ی مادده كهولییه‌كان به‌و بڕه زۆره له روسیا وایكردوه ساڵانه زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و خواردنه‌وانه‌وه گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
پسپۆڕه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن گرنگییه‌كی زۆر به ته‌ندروستی خۆیان بده‌ن و دووربن له ئالوده‌بون به خواردنه‌وه كهولییه‌كان، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبونیان به چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی كه‌مده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك به دوركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه كهولییه‌كان ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی 30% كه‌مده‌بێته‌وه.
|
|
|