|
بە چای سەوز چەوری خوێنت دابەزێتە |
11/05/2015 09:31:08 |
(سبەی):
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستوه، چای سه‌وز سودێكی زۆر بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و به‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی كه‌مده‌كاته‌وه و کاریگەری راستەوخۆی هەیە بۆ کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن..
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكی چنییه‌وه ئه‌نجامدراوه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه، خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی سود به‌خش هه‌بێت.
پسپۆڕه‌كانی كۆلێژی به‌كینگ یونیۆنی پزیشكی له پایته‌ختی چین كه سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وزو دوركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خانه‌كانی خوێندا هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه به خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ئاستی پرۆتینی چه‌وری نزم (LDL) داده‌به‌زێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ئاستی پرۆتینی چه‌وری به‌رز بێت كه به(HDL) یاخود كۆلیسترۆڵی سودبه‌خش ناسراوه، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار كه‌مده‌بێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سی خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه و ماوه‌ی سێ هه‌فته بۆ سێ مانگی خایاندوه له‌و ماویه‌شدا داوا له به‌شداربوه‌كان كراوه vۆژانه چای سه‌وز بخۆنه‌وه، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه به‌هۆی ئه‌و جۆره چایه‌وه ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش به رێژه‌ی (2,2) ملیگرام له هه‌ر (10) لیترێك یان به رێژه‌ی (2%) كەمیكردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی پاراستنی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له زانكۆی كالیفۆرنیا، داوا له هاوڵاتیانی جیهان ده‌كات سنورێك بۆ رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێنیان دابنێن و گرنگی بده‌ن به خواردنه‌وه چای سه‌وز بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی به‌دوربن.
پێشتریش چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك سەلماندبویان، كه خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ئه‌گه‌ری توشبون به هه‌ندێ جۆری شـێرپه‌نجه و مه‌ترسی مردن به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه. |
|
|