Print WWW.SBEIY.COM
 خه‌وتن كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت
13/05/2015 12:22:13
(سبەی):
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستوه‌، كه‌مخه‌وی ده‌بێته‌ هۆی زۆر خواردن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌وری له‌ له‌ش و نه‌سوتانی و دواتریش به‌رز بونه‌وه‌ی كێشی له‌ش.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌نته‌ری نیویۆرك بۆ توێژینه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌سه‌ر (30) كه‌سی ڕه‌گه‌ز جیاواز ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان (30) بۆ (40) ساڵیدا بوه‌ كه‌ خاوه‌نی كێشی ئاسایی بون و ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه‌ زۆر خه‌وتن واده‌كات مرۆڤ به‌دوربێت له‌  زۆر خۆری به‌ تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی هۆكاری زیادبونی كێشن.
توێژه‌ره‌كان داوایان به‌شداربوان كردوه‌ له‌دو كاتی جیاوازدا و بۆ ماوه‌ی پێنج شه‌و له‌سه‌نته‌ره‌كه‌دا شه‌وانه‌ بۆ ماوه‌ی (9) كاتژمێر بخه‌ون، دوه‌میشیان بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر بخه‌ون.
وێرای پابه‌ندبونیان به‌ پڕۆگرامی خه‌وتنه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ی (2600) وزه‌ی چه‌ورییان له‌له‌شیاندا سوتاندوه‌، به‌ڵام كاتێك ماوه‌ی خه‌وتنیان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ بۆ چوار كاتژمێر رۆژانه‌ نزیكه‌ی (300) وزه‌ی چه‌ورییان سوتاوه‌.