Print WWW.SBEIY.COM
 هۆكاری نه‌مانی حه‌زی خواردن ئاشكرا ده‌كرێت
16/05/2015 11:43:54
(سبەی):
نه‌مانی حه‌زی خواردن یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی هه‌ندێک كه‌س به‌ده‌ستێوه‌ ده‌ناڵێنن و ئه‌م حاڵه‌ته‌ هۆكار ده‌بێت بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ و توشبونیان به‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی.
چه‌ند پسپۆڕێكی ئه‌مریكی پاش ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك جینێكی به‌رپرسیاریان له‌ نه‌مانی حه‌زی خواردن دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش هیوایه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكۆی یۆوای ئه‌نجامدراوه‌ چه‌ند پشكنینێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ كراوه‌ كه‌ توشی نه‌مانی حه‌زی خواردن ده‌بن، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌  (50% بۆ 70%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌هۆی بونی جینێكه‌وه‌ توشی ئه‌و بارودۆخه‌ بون و نه‌یانتوانیه‌وه‌ به‌باشی خواردن بخۆن و حه‌زیان بۆی نه‌بوه‌، ئه‌وه‌ش هۆكار بوه‌ بۆ توشبون به‌ به‌دخۆراكی و لاوازبون و چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك.
هاوكات توێژه‌ران چه‌ند ده‌رمانێكیان له‌سه‌ر چه‌ند مشك تاقیكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌مان جینیان تێدایه‌ و كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كه‌ ئه‌رێنی بوه‌ و چالاكی ئه‌و جینانه‌ی وه‌ستاندوه‌، له‌ئێستادا پسپۆڕه‌كان به‌نیازن گۆڕانكاری له‌ ده‌رمانه‌كه‌دا بكه‌ن و له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا بتوانن چاره‌سه‌ری مرۆڤی پێبكه‌ن.