|
بیبه‌ری تون، وزه و توانا به له‌ش ده‌به‌خشێت |
23/05/2015 09:04:40 |
(سبەی):
بیبه‌ری تون یه‌كێكه له جۆری سه‌وزه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی تونی تامه‌كه‌ی زۆر كه‌س حه‌ز به خواردنی ناكات، پسپۆڕانی بواری خۆراكیش چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بیبه‌ری تون ئه‌نجامداوه و چه‌ند سودێكیان بۆ له‌ش ئاشكرا كردوه.
پسپۆڕه‌كان له‌رێی توێژینه‌وەكانه‌وە كه له چه‌ند وڵاتێكی جیاواز ئه‌نجامدراوه بۆیان ده‌ركه‌وتوه بیبه‌ری تون ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه جیاوازه‌كان به تایبه‌ت ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی و سی، هه‌روه‌ها چه‌ندین مادده‌ی دژه ئۆكسید له‌پێكهاته‌كه‌یدایه‌كه به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه جیاوازه‌كان به‌هێز ده‌كات.
به‌رای پسپۆڕه‌كان بیبه‌ری تون وزه و توانایه‌كی زۆر به له‌ش ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی مادده‌ی كاپسیاسین له پێكهاته‌كه‌یدا كه چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه و ده‌یگۆڕێت بۆ وزه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ش خواردنی پێش ڕاهێنانه وه‌رزشیه‌كان زۆر گرنگه و وزه و توانایه‌كی زۆر به‌و كه‌سه ده‌به‌خشێت.
ئه‌و وزه و توانایه‌ی بیبه‌ری تون به له‌شی ده‌به‌خشێت واده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخوات به‌رگه‌ی كاری قورس و زۆر بگرێت چونكه‌یارمه‌تی خانه‌كانی خوێن ده‌دات تا بڕێكی زیاتر ئۆكسجین هه‌ڵبمژن و رەوانەی ئه‌ندامه ناوه‌كییه‌كانی له‌شی بكه‌ن.
پسپۆڕه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی بیبه‌ری تون ده‌خۆن له‌كاتی خه‌ویشدا كاریگه‌ری له‌سه‌ریان ده‌بێت و چه‌وری له‌شیشیان له‌و كاته‌دا ده‌توێنێته‌وه، به‌وه‌ش كێشی له‌ش داده‌به‌زێت.
یه‌كێكی دیكه له كاریگه‌ریه‌كانی بیبه‌ری تون , بریتیه له نه‌هێشتنی حه‌زی خواردن به‌هۆی بونی هه‌ردو مادده‌ی ئه‌درینالین و دۆبامین، كه حه‌زی خواردن رێكده‌خات، هه‌روه‌ها بیبه‌ری تون كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات و ده‌ردانی ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ش زیاد ده‌كات كه بۆ كرداری هه‌رس گرنگن ئه‌مه جگه له‌وه‌ب ئه‌گه‌ره‌كانی توشبون به نه‌خۆشی غوده‌ی ده‌ره‌قی كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م سه‌وزه‌یه ئه‌گه‌ری كۆبه‌نه‌وه‌ی چه‌وریش له‌سه‌ر جگه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه له‌شیش له ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی پیریش دواده‌خات.
پسپۆڕه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن گرنگی به خواردنی بیبه‌ری تون بده‌ن بە جۆرێک رۆژانه له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكییه‌كانیاندا هه‌بێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌و بڕه‌ی ده‌خورێت دیاری كراوبێت، چونكه زۆر خواردن بیبه‌ری تون زۆرجار زیانی ده‌بێت به تایبه‌ت بۆ گه‌ده و ده‌بێته هۆی برینداركردن و زیادبونی ئه‌گه‌ری توشبون به قورحه . |
|
|