Print WWW.SBEIY.COM
 زۆر خواردنه‌وه‌ی شیر زیانی هەیە
25/05/2015 09:08:57
(سبەی):
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاماژەی بەوەکردوە، ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه‌ بڕێكی زۆر شیر ده‌خۆن به‌جۆرێك كه‌  زیاتر بێت له‌ بڕی پێویست، ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی زیاد دەکات.
توێژینه‌وه‌كه‌  له‌سه‌ر (1000) كه‌سی خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه‌ و كراون به‌ سێ گروپه‌وه‌، گروپی یه‌كه‌م رۆژانه‌ بڕێكی زۆر شیری خواردوه‌ كه‌ زیاتر بوه‌ له‌ لیترێك، هه‌روه‌ها گروپی دوه‌م بڕێك شیر وڤیتامین (D) دراوه‌تێ و گروپه‌كه‌ی دیكه‌ش خواردنی ئاساییان خواردوه‌ .
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه‌ گروپی یه‌كه‌م به‌هۆی زۆر خواردنه‌وه‌ی شیره‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ نه‌خۆشی دڵ و خانه‌كانی خوێن زیاتر بوه‌ به‌ به‌راورد به  گروپی دوه‌م، چونكه‌ ئه‌و ڤیتامین (D)یەی دراوه‌ به‌ به‌شداربوانی گروپه‌كه‌ بۆته‌ هۆی هه‌ڵمژینی كالسیۆمـی ناو شیره‌كه‌.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان ئه‌گه‌ر بڕی ڤیتامین (D) پێویست بونی نه‌بێت ئه‌وا كالسیۆم كه‌مده‌بێته‌وه‌ و چه‌ندین مادده‌ی دیكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له‌ جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری توشبونه‌ به‌و نه‌خۆشییانه‌یه‌.