| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی | 
                     
                    
                        | 
                            29/05/2015   10:51:32 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
شەوی رابردو بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان، پێنج کەس بونە قوربانی. 
موقەدەم فازیل حەمە ئەمین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: روداوەی پێکدادانەکە لەنێوان ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری (میتسیۆ بۆشی-گڵاند) رویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە و چوار لە سەرنشینانی ئۆتۆمۆبێلەکەی دیکە برینداربون. 
وتیشی:  هۆکاری روداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ خێرا رۆیشتنی ئۆتۆمۆبێکی جۆری (میتسیۆ بۆشی-گڵاند) و تەقینی تایەکەی، لەوکاتەشدا لە ئاڕاستەی خۆی لایداوە و چوەتە سەر رێگای ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەکە و خۆی پێدا کێشاوە. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |