Print WWW.SBEIY.COM
 ئەنچیلۆتی بۆ ماڵەوە
25/05/2015 23:21:58
(سبەی):
سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لابردنی كارلۆ ئەنچیلۆتی وەك راهێنەری یانەكە راگەیاند.
ئەم بڕیارە دوای وەرزێكی پڕ لە بێئومێدی دێت بۆ یانەی شاهانە بەسەركردایەتی راهێنەرە ئیتالییەكە.
فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای یانەكەی وتی"ئیدارەی یانە بڕیاریدا بە لابردنی كارلۆ ئەنچیلۆتی لە پۆستەكەی"، ئەمەش دوای دو وەرز لە راهێنەرایەتی.
ئاشكراشیكرد، هەفتەی ئایندە جێگرەوەی ئەنچیلۆتی ئاشكرا دەكرێت.
گرێبەستی ئەنچیلۆتی لەگەڵ ریاڵ مەدرید تا كۆتایی وەرزی داهاتو بەردەوام دەبێت، ئەو سەركردایەتی یانەی شاهانەی كرد بۆ بردنەوەی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا‌و بەمە لە ساڵی 2014 دا ژمارەی نازناوەكانی ئەو یانەیەی گەیاندوە 10 نازناو هەروەها لە هەمان ساڵدا جامی شای ئیسپانیای بردەوە.
بەڵام لەم وەرزەدا لەبەرانبەر یانەی یۆڤنتۆس لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ریاڵ ماڵئاوایی كرد، ئەمە لە كاتێكدا بو بەرشەلۆنە نازناوی خولی ئیسپانی بردەوە.
یانەی شاهانە هەروەها لە مانگی یەنایەری رابردودا لەبەرانبەر هاوسێكەشی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە قۆناغی شانزەهەمی جامی شای ئیسپانیا دۆڕاندی.