Print WWW.SBEIY.COM
 نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
29/05/2015 22:19:20
(سبەی):
لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە (85 هەزار) كەس لە شاری رومادی هەڵاتون دوای ئەوەی چەكدارانی "داعش" دەستیان بەسەر ئەو شارەدا گرت، ئەمە بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتوەكان.
كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، لە ناوەراستی مانگی ئایارەوە 85 هەزار كەس لە شاری رومادی هەڵاتون. ئەم ئامارە بەر لە هەفتەیەك كە بە هەمانشێوە نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردبوەوە (55 هەزار) كەس بو.
رۆژی 17 ی ئەم مانگە چەكدارانی "داعش" دەستیانگرت بەسەر رومادیدا كە گەورەترین شاری پارێزگای ئەنبارە لە خۆرئاوای عێراق‌و ئەم پارێزگایەش گەورەترین پارێزگای وڵاتە.
ولیام سبیندلەر وتەبیژی كۆمسیۆنی پەنابەران وتی"زۆرینەی ئەوانەی كە لە شاری رومادی ئاوارەبون لە چوارچێوەی پارێزگای ئەنباردان‌و هەندێكی تریان رویان لە پارێزگاكانی تر كردوە بەتایبەت بەغدا، بەڵام لە بەغدا داوای كەفیلیان لێدەكرێت".
بەوهۆیەشەوە كۆمسیۆنی بەنابەران داوا لە حكومەتی عێراق دەكات رێگە بە پەنابەران بدات بە ئازادی بسوڕێنەوە.