|
داعش له زمانی خۆیانه‌وه بناسه |
11/02/2015 11:48:30 |
(سبەی):
لەعەرەبییەوە: خالید حاجی ئەحمەد
داعش له كرۆنۆلۆجیه‌كی رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌وسه‌ت)دا
ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ناوی راسته‌قینه‌ی (ابراهیم بن عه‌واد ئه‌لبه‌دری ئه‌لسامه‌رائیه) له ساڵی 1971 له شاری سامه‌را له دایك بوه. له شوباتی 2004 دا به تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی گروپی (سوپای ئه‌هلی سونه‌و جه‌ماعه‌ت) له‌لایه‌ن ئه‌مەریكیه‌كانه‌وه دەستگیر دەکرێت و ره‌وانه‌ی زیندانی سه‌ربازگای (بۆكا) ده‌كرێت له به‌سره.
ئه‌وكاته به‌غدادی ته‌مه‌نی 33 ساڵ ده‌بێت. له‌و زیندانه‌دا 24 هه‌زار دیل هه‌بون كه له 24 به‌شی سه‌ربازیدا راگیرابون. سوننه‌كانی عێراق پاش روخانی رژێمی سه‌دام كه‌وتنه جه‌نگی دژ به ئه‌مەریكاو پێیانوابو، ده‌سه‌ڵاتی عێراقی داوه‌ته ده‌ست شیعه. ئه‌و گروپه‌ی به‌غدادی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد یه‌كێك بو له‌و ده‌یان گروپه‌ی له منداڵدانی شۆڕشی سوننه‌دا سەریانهەڵدا كه دواتر بوه قاعیده و پاشانیش داعش. ئه‌و بزاوته‌ی دوای سێ ساڵ ئه‌مریكای هێنایه‌وه ناو كێشه‌كه.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د كه داستانی زیندانی كردنه‌كه‌یان ده‌گێڕێته‌وه، باس له چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی به‌غدادی ده‌كات :
• ئیدیعای كردوه كه نه‌سه‌بی ده‌چێته‌وه سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و سه‌یده.
• پله‌ی دكتۆرای له زانسته ئیسلامیه‌كانی زانكۆی ئیسلامی به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌م دو خاڵه رێگه خۆشكه‌رن بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی خه‌لافه‌تێك كه دواتر ئاشكرای ده‌كات.
• ئه‌مەریكیه‌كان پێیانوابوه كه‌سێكه ده‌توانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و ئارامی ناو سه‌ربازگه‌كه بپارێزێت و رێگه‌یان ئه‌دا سه‌ردانی زیندانیه‌كانی به‌شه‌كانی تری زیندانه‌كه بكات.
• ده‌یویست ببێته سه‌رۆكی زیندانیه‌كان و به سیاسه‌تی (په‌رتكه و زاڵبه) كاری ده‌كرد.
له‌كانونی یه‌كه‌می 2004 دا ئیتر ئه‌مەریكیه‌كان وه‌ك مه‌ترسیه‌ك نه‌یان ده‌بینی و ئازادكرا. ئه‌بو ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: پاش ئازادكردنمان كۆبونه‌وه‌كانمان درێژه‌ی هه‌بو. كه‌سه ناسراوه‌كانی ناو زیندان زیاتر په‌یوه‌ندیان به ئه‌بو مه‌سعه‌بی زه‌رقاویه‌وه هه‌بو كه له 2004 دا وه‌ك سه‌رۆكی قاعیده ده‌ناسرا. له زینداندا ژماره‌و ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مانویست دواتر یه‌كتر بدۆزینه‌وه له‌سه‌ر به‌نه‌خوێنه سپیه لاستیكیه‌كه‌ی ده‌رپێی ژێره‌وه‌مان ده‌نوسیه‌وه. به‌پێی هاشم ئه‌لهاشمی لێكۆڵه‌ر له‌سه‌ر داعش، 17 تا 25 له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ركردایه‌تی داعش ده‌كه‌ن لای ئه‌مەریكیه‌كان زیندانی بون.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د كه ئه‌م بابه‌تانه ده‌گێڕێته‌وه پاش به‌غدادی ئازاد ده‌كرێت و خێرا په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرێته‌وه‌و ده‌برێته به‌غدا. بەڵام جه‌نگ له سه‌ره‌تای گۆرینیدا بو له دژه ئه‌مەریكاوه بۆ جه‌نگ دژ به‌شیعه. ئه‌و كاتانه (فره‌ق مه‌وت) به كوچه‌و كۆلانه‌كاندا بڵاوبوبونه‌وه‌و به وه‌حشیگه‌راییه‌وه سونه‌كانیان ده‌رئه‌كرد. له‌و كاتانه‌دا زه‌رقاوی به‌دوای كارێكی وه‌ك یانزه‌ی سیپتێمبه‌ردا ده‌گه‌ڕا. تا ده‌نگبداته‌وه. له 2006 دا مه‌رقه‌دی ئیمامه عه‌سكه‌ریه‌كانی له سامه‌را ته‌قانده‌وه‌و له‌گه‌ڵیشیدا جه‌نگی تایفی ته‌قیه‌وه.
له‌هه‌مان ساڵدا ئه‌مەریكیه‌كان به یارمه‌تی ئوردن زه‌رقاویان له ناوبرد‌و به هۆی ئه‌و شۆڕشه عه‌شایریه‌ی له‌ئه‌نبار رویدا قاعیده پاشه‌كشه‌ی كرد. له‌وێشه‌وه تێفكرینی قه‌به‌لی تێكه‌ڵ به تێگه‌یشتنی ئیسلامیانه‌ی سوننه بو و وه‌حشیگه‌رییش له گه‌ڵیدا بره‌وی پێدرا. له‌و كاتانه‌دا ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی پله‌كه‌ی له هه‌ڵكشاندا بو و بوه یاریده‌ده‌رێكی برواپێكراوی ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی و جێگره‌كه‌ی ئه‌بو ئه‌یوبی میسری. له‌م گۆرانكاریه‌دا داعش په‌یوه‌ندی كرد به كۆنه به‌عسیه‌كانه‌وه گه‌رچی پێشتریش زۆرێك له گروپه كۆنه‌كانی داعش ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یان ئه‌نجامدابو. بنه‌مای ئه‌م په‌یوه‌ندیانه تیۆری (دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه).
له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌مەریكیه‌كان گومانیان له‌سوریا ده‌كرد كه رێگه به سوننه توندڕه‌وه‌كان ئه‌دات له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه بگه‌نه ناوچه سونیه‌كانی عێراق. له‌كاتی ده‌رچونیاندا له‌عێراق ئه‌مەریكیه‌كان متمانه‌یان به چه‌ند كه‌سێكی كه‌م مابو له عێراق. لیوا حسێن عه‌لی كه‌مال كه كورد بو شیعه‌كانیش پشتیوانی بون پارێزگاری به‌غدای پێ سپێررا. لیوا كه‌مالیش وه‌ك ئه‌مەریكیه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دا بو سوریا رۆڵی هه‌یه له كێشه‌كانی عێراقدا. به پاشه‌كشه‌ی داعش له عێراق ناچار بو په‌یوه‌ندی به سوریاوه بكات. له زه‌به‌دانی سوریا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت له‌نێوان به‌عسیه كۆنه‌كان و قاعیده‌و ئیستیخباراتی سوریدا (ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، ده‌قی كۆبونه‌وه‌كه‌ی به تۆماركراوی لایه). كه مالیكی ده‌ستبه‌كار بو، له‌و باوه‌ڕه‌دا بو ئه‌سه‌د یارمه‌تی سونه‌ی عێراقی ئه‌دات تا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مەریكیه‌كان كه‌م بكاته‌وه له ناوچه‌كه.
به‌وه‌ی مالیكی توانی كه‌مێ ئارامی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا و هه‌یمه‌نه‌ی شیعه به‌هێزبكات و له لایه‌ن ئێرانیشه‌وه پشتگیری ده‌كرا، به‌عسیه‌كان و قاعیده كه‌وتنه یارمه‌تیدانی یه‌كتر كه تا ئه‌و كاته دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌كبون له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كردنی سوننه. به‌عسیه‌كان كاری گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا له به‌غداو له هه‌مویان گه‌وره‌تر ته‌قاندنه‌وه‌ی سێ خه‌زانی ئاو بو كه پڕ بو له ته‌قه‌مه‌نی و وه‌زاره‌تی دارایی كردبوه ئامانج تێیدا 101 كه‌س كوژران و زیاتر له 600 كه‌س برینداربون. مالیكی دڵنیا بو كه ئه‌م كاره سوریای له پشته‌و له‌رێگای توركیاوه لیوا كه‌مال عه‌لی مه‌ملوكی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سوریای بینی. عه‌لی مه‌ملوك كه به‌ڵگه عێراقییه‌كان ده‌بینێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێت كه ئیعتیراف به‌كه‌سێ ناكات له وڵاتێكه‌وه هاتبێت كه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مەریكادایه. له‌وكاته‌وه تا 2010 په‌یوه‌ندی سوریا‌و عێراق به ئاڵۆزی مایه‌وه‌و مالیكی سه‌فیری له سوریا كشاندبوه‌وه.
له ئازاری 2010 دا ئه‌مەریكیه‌كان ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی و جێگره‌كه‌ی ئه‌بو ئه‌یوبی میسریان كوشت. ئه‌م روداوه زه‌برێكی كوشنده بو له داعش. به‌و پێیه‌ی به‌غدادی جێ متمانه‌ی ئه‌و دو سه‌ركرده‌یه بو په‌یوه‌ندی ئه‌و دو كه‌سه له‌رێگه‌ی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیه‌وه بوه له گه‌ڵ ئوسامه‌بن لادن. ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ده‌بێته سه‌رۆكی داعش.
كاتێك شۆڕشی سوریا گۆڕا به شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ناوخۆ، داعش توانا‌و لێزانینی خۆیانیان گواسته‌وه بۆ سوریا. به‌وه‌ی عێراقیه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌ی سه‌ركردایه‌تی داعش پێكده‌هێنن. ئه‌مڕۆ ژیانی نێو داعش یه‌كسانه به ده‌سه‌ڵات و پاره و ژن. كه هه‌رسێكیان سیحرێكی زۆریان له‌سه‌ر گه‌نجان هه‌یه به‌تایبه‌ت كه خاوه‌ن مه‌به‌ستێك بن. له هه‌مان كاتیش‌دا واته كوشتن و ده‌سه‌ڵاتێكی جیهانی. گه‌رچی زۆر گه‌نجیش كه سه‌رنجی ئه‌مدواییه‌ی جه‌نگه‌كه ئه‌ده‌ن، پێیانوانیه كه دوای ده ساڵ له‌ده‌ستپێكردنی هه‌مان وه‌فای بۆ سه‌ره‌تاكه‌ی مابێت.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: په‌یوه‌ست بون به‌داعشه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانی بوه. به‌ڵام وازهێنان لێی واته كوشتنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی. و درێژه‌ی ئه‌داتێ: سه‌ره‌تا شه‌ڕ دژ به داگیركه‌ر و دواتر به‌رانبه‌ر به شیعه و ئێستا شه‌ڕێك كه له شه‌ڕی ئاخر زه‌مان ده‌چێت.
له‌گرتوخانه‌كانی سه‌ربازگه‌ی بۆكادا جێی تێفكرین و مه‌زهه‌به میانڕه‌وه‌كان نابێته‌وه. تازه رۆحیان له‌لایه‌ن چه‌ندین روداوه‌وه داگیر كراوه كه له توانای خۆیان زیاتره. له داعشدا خاوه‌ن تێوری جێی نابێته‌وه‌و تازه كار له ده‌ستی خودی به‌غدادیشدا نه‌ماوه.
سەرچاوە: شه‌رقولئەوسه‌ت |
|
|