|
ئاو.. ستراتیژی راوێژكردن، نه‌ك به‌فیڕۆدان و هەڵگرتن |
17/02/2015 16:02:01 |
نوسینی: عادل عەبدولمەهدی
لەعەرەبییەوە: وەهاب حەسیب
به‌هۆی گۆڕانكاری ئاووهه‌وا، ئه‌و پرۆژه ئاودێریانه‌ی وڵاتانی دراوسێی عێراق له‌سه‌ر هه‌ردو روباری دیجله‌و فورات لێیانداوه، بڕی ئه‌و ئاوه‌ی له‌سنوری توركیاوه ده‌ڕژێنه دیجله‌و فوراته‌وه له "49.33" مه‌ترچوارگۆشه‌وه به‌به‌رده‌وامی‌و ساڵانه بۆ "39.12" مه‌تر چوارگۆشه كه‌میكردوه. به‌نزیكراوه‌یی نیوه‌ی رێژه‌ی پێشوه.
بڕی ئه‌و ئاوه له "80%"ی بۆ كشتوكاڵ به‌كارده‌برێت، "3%"یشی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، رێژه‌یه‌كیشی بۆ هه‌ڵگرتن له‌به‌نداوه ده‌ستكرده‌كانی وه‌ك: سه‌رسار، موسڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان، به‌شێكی تریشی رۆده‌چێته ئه‌مبارو ده‌شتاییه نزمه‌كانه‌وه وه‌ك: هۆڕه‌كان، سه‌ره‌ڕای كاری پرژاندنی ئاو‌و.... هتد، رێژه‌یه‌كی ئه‌و ئاوه ده‌بێت به‌هه‌ڵم، به‌شێكی تریشی بۆ خواردنه‌وه، بڕێكی له بواری پیشه‌سازی‌و ماڵان‌دا به‌كارده‌هێنرێت، له‌وبڕه ئاوه كه بۆ كشتوكاڵ ته‌رخان ده‌كرێت، "70% "ی له‌ڕێگای پرۆژه ئاودێریه جۆراوجۆه‌كانه‌وه به‌فیڕۆده‌ڕوات، واته 50% به‌م هۆكاره زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین.
له‌ئێستادا به‌نداوی گه‌وره تێچونی زۆره، له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو له‌بواری هه‌ڵگرتن یان به‌رهه‌مهێنانی وزه‌دا، ئه‌و پرۆژانه‌ش كه‌ڵكیان له‌كه‌می ده‌دات، ئه‌مه بارودۆخی هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌یه هاوشێوه‌ی عێراقن.
ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر چاوگه‌ی ئاوه‌كاندا گرتوه، ده‌توانن یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن. یان ساردوسڕی له‌جێبه‌جێكردنی یاساکاندا هه‌ست پێده‌كرێت.
ئێمه نه‌مانتوانیوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاتانی دراوسێ رازیبكه‌ین، هاوكاریه‌كی راسته‌قینه له‌نێواماندا نه‌بێت، ئه‌وا له‌دوا رۆژدا باجێكی گه‌وره ده‌ده‌ین له‌ئه‌نجامی دواكه‌وتن‌و گوێ پێنه‌دان.
یه‌كه‌م: وه‌به‌رهێنانێكی فراوان، به به‌كارهێنانی وزه‌ی ناوه‌كی، یان وزه‌ی خۆر، له‌ڕێگای نوێكردنه‌وه‌ی كشتوكاڵ‌و ئاودێری‌و به‌كارهێنانی ئاو، دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی نوێی ئاوی ژێر زه‌وی، ئاوی باران، شێ‌و ئاوی ده‌ریاكان.
تویژنه‌وه‌ی پڕۆژه‌گه‌لێك كراوه بۆ دروستكردنی به‌نده‌ر كه ده‌یان كیلۆمه‌تر رۆده‌چێته قوڵایی كه‌نداوه‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی چه‌ندین كه‌ناڵی شاراوه له‌ناو خاكی عێراقدا‌و روه‌و كه‌نداو لێدراوه، چونكه ئاوی باكوری كه‌نداو راده‌ی خوێی سێ‌جار كه‌متره له ئاوی ده‌ریا.
دوه‌م: ئه‌گه‌ر دانوستاندن بكه‌ین، فشار وه‌ك هێزێك به‌كار بهێنین، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌وین، ئه‌گه‌ر بتوانین وه‌به‌رهێنان له‌پرۆژه نیشتیمانێكاندا بكه‌ین به‌رژه‌وەندیمان به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش گرێ بده‌ین. له: دروستكردنی تۆڕی كاره‌با، راكێشانی بۆری نه‌وت‌و غاز، دروستكردنی بازاڕ، ترانزێت‌و وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه. هاوكاری‌و ئاڵوگۆڕ چاره‌سه‌ره.. نه‌ك تانەو پێكدادان‌و جه‌نگ، به‌شێوه‌یه‌ک خۆمان بكه‌ین به‌كۆیله‌ی سیاسه‌تی كه‌سانی تر.
ئه‌مڕۆ هه‌ر كه‌سێك به‌پارێزگاكانی عێراقدا هاتوچۆ بكات به‌تایبه‌ت پارێزگاكانی باشور كه به‌ده‌ست ئاوی سوێر و به بیابان بونه‌وه ده‌ناڵێنن، ده‌بینێت زه‌وی له دورترین سارا‌و خێوه‌ت نشینه‌كاندا شین ده‌چێته‌وه "به‌شێوه زاراوه‌ی گه‌رمیانی" هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و هه‌مو بارانه‌یه كه له وڵاتدا‌و له‌وه‌رزی باران باریندا باریوه، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌ی ڕابردوودا، لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه ئاسمان به ستراتیژیەتێكی دروست رێنمایمان ده‌كات، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ده‌مێنێته‌وه پیاده‌كردنی ستراتیژیه‌تی "ئاوی زیره‌كه" ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێت، له‌وانه‌یه بتوانین له‌په‌رجو نزیك بینه‌وه، له‌وانه‌یه بڵێین ئه‌مكاره له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا خه‌ونه! ئه‌مه راسته.. به‌ڵام هیوابڕاو نین، چونكه پاش خودای میهره‌بان باوه‌ڕمان به گه‌ل‌و پیاوانی وڵات به‌هێزه. |
|
|