|
سعودیە هاوکاری داعشی کردوە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی عێراق؟ |
03/03/2015 17:06:42 |
نوسینی/ Patrick Cockburn
ئامادەکردنی/ (سبەی)
رۆژنامەنوسێکی ئیرله‌ندی، له ساڵی 1979 ه‌وه په‌یامنێری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی Financial Times بوه‌و له‌ئێستادا په‌یامنێری رۆژنامه‌ی The Independent ه. ئه‌م وتاره‌ی له رۆژنامه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر گرنگی زانیارییه‌کانی ناو نوسینه‌که، (سبه‌ی) وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ده‌یخاته به‌رچاوی خوێنه‌ران.
سعودیه تا چه‌ند رۆڵی هه‌بوه له‌داگیرکردنی به‌شێکی به‌رچاوی باکوری عێراق و خۆشکردنی ئاگری ململانێکانی سوننه و شیعه له جیهانی ئیسلامدا؟
ماوه‌یه‌ک پێش 9/11 ئه‌میر به‌نده‌ر بن سوڵتان، که‌سایه‌تی به‌هێزی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌و باڵیۆزی وڵاته‌که‌ی له واشنتۆن و تا سه‌ره‌تای ساڵی 2014 سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه، لێدوانێکی چڕوپری هه‌ڕه‌شه ئامێزی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا (MI6)Sir Richard Dearlove هه‌بو. به‌نده‌ر پێی ده‌ڵێت: "ریچارد له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست کاتی ئه‌وه هاتوه بوترێت: خوا یارمه‌تی شیعه بدات، زیاتر له ملیارێک سوننه تاقه‌تیان لێیان چوه‌و گه‌یشتۆته سه‌ر لوتیان".
ئه‌و کاته دژواره‌ی به‌نده‌ر باسی کرد ئێستا بۆ زۆربه‌ی شیعه بۆته واقیعێک، کاتێک که سعودیه رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له چه‌سپاندن و خه‌ستکردنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه به‌رێگه‌ی پشتگیریکردنی جیهاد دژ به شیعه له عێراق و سوریا. له ساتی گرتنی موسڵه‌وه له‌لایەن داعشه‌وه له 10 حوزه‌یرانی 2014 ژماره‌یه‌کی زۆری ژن و منداڵ و خه‌ڵکی شیعه له گونده‌کانی باشوری که‌رکوک له‌ناوبراون، له موسڵ مزگه‌وت و شوێنه پێرۆزه‌کانی شیعه ته‌قێنرانه‌وه و له شاری ته‌لعه‌فه‌ر نزیکه‌ی 4.000 خانوی تورکمانه شیعه‌کان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ژیانی شیعه‌کان له مه‌ترسیدایه وه‌ک چۆن ژیانی جوه‌کان له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا که که‌وتبونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی نازیه‌وه له چله‌کانی سه‌ده‌ی رابوردودا له مه‌ترسیدابو.
له هه‌فته‌ی یه‌که‌می ته‌موزی 2014،سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا له 1999-2004، له پێشکه‌شکردنی وتارێک له Royal United Services Institute جه‌ختی له گرنگی قسه‌کانی به‌نده‌ر کرده‌وه، به‌نده‌ر له 2005 ه‌وه سکرتێری گشتی شورای ئاسایشی نیشتمانی سعودیه بوه‌و سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری نێوان ساڵانی 2012-2014، ئه‌و دو ساڵه‌ی جیهادیه سوننه‌کان له سوریا و عێراق زۆر به‌هێز بون. دێرلۆڤ له‌درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا وتی: "کۆمێنته‌که‌ی به‌نده‌ر مه‌ترسیدار بو که هیچ کات له یادی ناکه‌م". دێرلۆڤ له‌وتاره‌که‌یدا به‌دڵنیاییه‌وه رایگه‌یاند که یارمه‌تی دارایی به‌رده‌وام و بنه‌ره‌تی له سه‌رچاوه تایبه‌ته‌کانه‌وه له سعودیه و قه‌ته‌ر بۆ جیهادیه‌کان ده‌چێت، حکومه‌ته‌کانی ئه‌و دو وڵاته چاویان لێداخستوه، رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بوه له هێرشه‌کان داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی عێراق، له‌مباره‌یه‌وه وتی: ''کاری له‌و جۆره هه‌رواو خۆڕسکانه روناده‌ن". ئه‌م قسانه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌ن که سه‌رکرده‌ی هێز و گروپه سوننه‌کان له پارێزگاکانی سوننه‌نشین له‌عێراق گوێرایه‌ڵی ئه‌وانه ده‌بن له ناوچه‌ی که‌نداو که پاره‌یان پێده‌ده‌ن، زۆر نالۆژیکه بێ ره‌زامه‌ندی پاره‌ده‌ره‌کان هاریکاری داعش بکه‌ن.
وتاره‌که‌ی دێرلۆڤ و جه‌ختکردنه‌وه‌ی له‌رۆڵی سعودیه له‌به‌هێزبون و هێرشه‌کانی داعشدا سه‌رسوڕهێنه‌رانه ئه‌وه‌نده بایه‌خی پێنه‌درا. میدیاکان زۆرتر فۆکه‌سیان له بابه‌تێک کرد که دێرلۆڤ له وتاره‌که‌یدا باسی لێکرد، ئه‌ویش مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر رۆژئاوا زۆر زلکراوه، چونکه به‌پێچه‌وانه‌ی قاعیده‌ی بن لادن کێشه‌کانی ئێستا له بنه‌ره‌تدا کێشه‌ی موسڵمانانه له نێو خۆیاندا. چارەنوسی مه‌سیحیه‌کان له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچونه ده‌سه‌لمێنێت، جیاوازیه‌کی سه‌ره‌کی نێوان قاعیده و داعش ئه‌وه‌یه که داعش زۆر باش و تۆکمه خۆی رێکخستوه، ئه‌گه‌ر داعش له ئێستادا په‌لاماری ئامانجه‌کانی رۆژئاوا نه‌دات، پێده‌چیت ئاکامه‌کانی هێرشه‌کانی که کردویەتی کاریگه‌ری زۆریان هه‌بێت.
حکومه‌ته‌کانی رۆژئاوا له‌مێژه له‌لایه‌که‌وه خۆیان له‌په‌یوه‌ندی نێوان سعودیه و وەهابیزم گێل ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندی ئه‌و وڵاته به جیهادیزم به هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه وه‌ک بن لادن و قاعیده و ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی و داعش، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی سعودیه له گه‌ڵ ئه‌م جۆره گروپانه نهێنی نین: 15 که‌س له 19 تیرۆریسته‌کانی 11 سێپته‌مبه‌ر سعودی بون، ئه‌مه بێجگه له بن لادن و ئه‌وانه‌ی پاره‌یان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که به‌خشی بو سعودی بون.
هاوکات سیاسه‌تی سعودیه‌کان به‌رامبه‌ر به جیهادیه‌کان لایه‌نێکی تریشی هه‌بوه، ئه‌ویش جیهادیه‌کانیان وه‌ک مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر پاشایه‌تی سعودیه بینیوه. دێرلۆڤ بۆ رونکردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه باسی له سه‌ردانێکی خۆی له گه‌ڵ تۆنی بلێر، سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆ ریازی پایته‌ختی سعودیه کرد دوای 11 سێپته‌مبه‌ر.
له‌وباره‌یه‌وه وتی: "سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه له ئۆفیسه‌که‌ی خۆی ده‌یقیژاند: 9/11 وه‌ک ده‌رزیکردنێکه به رۆژئاوادا، له مه‌ودایه‌کی نزیکدا وه‌ک زنجیره‌یه‌ک تراژیدیای که‌سایه‌تی بۆ قوربانیه‌کان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه مه‌به‌ستیانه له‌ناوبردنی ماڵی سعوده و داڕشتنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راسته". سعودیه هه‌ر دو سیاسه‌ته‌که‌ی پێڕه‌وکردوه، هانی جیهادیه‌کان ده‌دات وه‌ک ئامرازێکی سودبه‌خش بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی شیعه له ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌و له‌ناو سعودیه‌ش جیهادیه‌کان وه‌ک مه‌ترسیه‌ک بۆ دۆخی خۆیان ده‌بینن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه.
مه‌یلی سعودیه‌کان بۆ دژایه‌تی سه‌ربازی شیعه‌کان له‌دۆکیومێنته فه‌رمیه‌کانی ئه‌مەریکادا باسی لێکراوه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا، هیلاری کلینتۆن، له دیسه‌مبه‌ری 2009 له راپۆرتێک‌دا که دواتر ویکیلیکس بڵاوی کرده‌وه نوسیویه‌تی: "سعودیه وه‌ک بنکه‌ی سه‌ره‌کی پشتگیری دارایی قاعیده، تاڵیبان، له‌شکری تایبه‌ت له‌پاکستان و گروپه تیرۆریسته‌کانی تر ماوه‌ته‌وه". ئه‌و کارانه‌ی سعودیه دژ به قاعیده کردونی په‌یوه‌ندیان به‌مه‌ترسی رێکخراه‌که هه‌بوه بۆ سه‌ر دۆخی ناوخۆی سعودیه. به‌لابردنی ئه‌میر به‌در وه‌ک سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری، له‌وانه‌یه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی سعودیه گۆڕانکاری تێدا بکرێت، وه‌ک دوای لابردنی ته‌مویلی دارایی که‌ناڵیکی ته‌له‌فیزیۆن له میسر که بۆ دژایه‌تی شیعه‌کان بو، راگیرا.
کێشه‌یه‌ک بۆ سعودیه‌کان ئه‌وه‌یه هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروستکردنی به‌ره‌یه‌ک دژ به مالیکی و ئه‌سه‌دو هاوکاتیش دژ به قاعیده‌و هاوشێوه‌کانی بێت شکستی هێناوه. هه‌وڵدانی سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ لاوازکردنی مالیکی و ئه‌سه‌د سوننه میانڕه‌وه‌کان سودیان لێنه‌کردوه، به‌ڵکو به‌قازانجی داعش شکاوه‌ته‌وه که توانی تا راده‌یه‌کی باش کۆنتڕۆڵی سوننه له سوریا‌و عێراق بکات، وه‌ک پێشوتر له ره‌ققه له‌موسڵیش ناره‌زا سوننه‌کان له داعش چه‌ککران و ناچارکران تاعه‌تی خه‌لیفه بکه‌ن و ئه‌وانه‌شی رەتیانکردەوە، کوژران.
ده‌بێت رۆژئاوا نرخی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سعودیه و میرنشینه‌کانی که‌نداو بدات که به‌رده‌وام شه‌یدای جیهادی سوننه‌کان بون وه‌ک بۆ دیموکراسی، نمونه‌یه‌کی زیندوی دوفاقه‌یی رۆژئاوا ده‌رکه‌وت کاتێک زۆرینه‌ی شیعه له به‌حره‌ین له ئازاری 2011 خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی سازکرد، سعودیه 1400 له هێزه‌کانی خۆی نارد بۆ دامرکانده‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان به‌زه‌بری هێز. رۆژئاوا بیانوی بۆ ئه‌و کاره هێنایه‌وه گوایه ده‌سه‌ڵات له به‌حره‌ین له‌گه‌ڵ دیالۆگ و ریفۆرمدایه. ئه‌م پاساوه‌ی رۆژئاوا به‌رگه‌ی نه‌گرت کاتێک له سه‌ره‌تای ته‌موزی 2014 به‌حره‌ین گه‌وره دیبلۆماتکارێکی ئه‌مەریکی Tom Malinowksi، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، به‌هۆی کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی شیعه، الوفاق، له به‌حره‌ین ده‌رکرد.
هێزه‌کانی رۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌ناوچه‌که زۆرجار له ره‌خنه‌گرتن له رۆڵیان له داگیرسانه‌وه‌ی پڵیته‌ی شه‌ڕ له عێراق ده‌ربازبون، ئه‌مان به راشکاوی و له لێدوانه تایبه‌تیه‌کانیاندا ما‌لیکیان گوناهبار کردوه به‌چه‌وساندنه‌وه‌و په‌راوێزکردنی سوننه‌کان و به‌وشێوه‌یه‌ش هاندراون تا پشتگیری داعش بکه‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌مه راستی زۆری له‌خۆگرتوه، به‌ڵام هه‌مو چیرۆکه‌که نیه. کاره‌کانی مالیکی سوننه‌کانی توڕه‌کرد، چونکه مالیکی ده‌یویست ده‌نگده‌ره شیعه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 30 نیسان ده‌نگی پێبده‌ن به‌و پاساوه‌ی ئه‌و پارێزه‌ری شیعه‌یه دژ به یاخیبونی سوننه‌کان. وێڕای هه‌ڵه زۆر گه‌وره‌کانی مالیکی وه‌لێ شکستی مالیکی هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق نیه. یاخیبونی سوننه‌کان له سوریا و کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌م یاخیبونه له‌لایه‌ن جیهادیه‌کانه‌وه، که له‌لایه‌ن سعودیه و قه‌ته‌ر و کووەیت و ئیماراته‌وه یارمه‌تی دراون، هۆکاری سه‌ره‌کی نائارامی عێراقه. زۆر له سیاسیه‌کانی عێراق رۆژئاوایان ئاگادار کردۆته‌وه له‌وه‌ی چاره‌نه‌کردنی شه‌ری ناوخۆی سوریا زو یا دره‌نگ ئاگره‌که‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
سیاسی و دیبلۆماتکارانی ئه‌مەریکاو به‌ریتانیا ئه‌و پاساوه به‌کارده‌هێنن که له‌پێگه‌یه‌کدا نه‌بون بتوانن کۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بهێنن. به‌کارهێنانی ئه‌م ئه‌رگیۆمێنته چه‌واشه‌کردنه، چونکه ئه‌وان کاتێک پێداگریان ده‌کرد که ده‌بێت دانوستانه‌کان بۆ ئاشتی به رۆشتنی ئه‌سه‌د ببه‌سترێته‌وه ده‌یان زانی ئه‌سه‌د زۆربه‌ی شاره‌کانی سوریای به‌ده‌سته‌وه‌یه و سوپاکه‌ی له‌پێشوه‌چوندا بو، بۆیه رۆشتنی مه‌حاڵه، به‌واتایه‌کی تر ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ده‌یان ویست به‌رده‌وامبونی شه‌ڕه‌که مسۆگه‌ر بێت. گه‌وره‌ترین سودمه‌ند داعش بو، چۆن کورده‌کان له سوریا و به‌ره‌ی نوسره‌ی روبه‌روی شه‌ر و ته‌حه‌دای گه‌وره کردۆته‌وه، هه‌روه‌ها به به‌رچاوی دنیاوه به‌شێکی زۆری نه‌وتی سوریاشی کۆنتڕۆڵ کردوه.
سعودیه وه‌حشێکی وه‌ک فرانکستاینی دروستکردوه و زو کۆنتڕۆڵی به‌سه‌ریدا لەده‌ستداوه، هه‌مان راستیش به‌کاره بۆ تورکیا که بنکه‌یه‌کی گرنگی پشتی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌یه به‌رێگه‌ی هێشتنه‌وه‌ی 510 میلی سنور له‌گه‌ڵ سوریا به‌کراوه‌یی.
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه که دێرلۆڤ ناوی نه‌بردوه و دوای 11/9 له ریاز بینیویه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دروستی بۆ مه‌ترسیه‌کانی گروپه تیرۆریسته‌کان کردوه که ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئال سعود‌و له بۆچونه‌کانی ئه‌میر به‌نده‌ر ئه‌و دۆخه که‌وتۆته‌وه، ره‌نگه ئه‌مه رونکردنه‌وەیه‌ک بێت بۆ لابردنی ئه‌م به‌پرسه پاش ده‌یان ساڵ له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌دا بوه. ئه‌مه ته‌نها خاڵی به‌هه‌ڵه‌داچونی به‌نده‌ر نه‌بو، سه‌رهه‌ڵدانی داعش روداوێکی خراپه بۆ شیعه‌کانی عێراق، به‌ڵام هاوکات خراپتره بۆ سوننه‌کان که سه‌رکرده‌کانیان وه‌ک نه‌خۆشێک تینوی خوێن و توندوتیژین، جۆرێکن له "کمێری سوری ئیسلامی" که ته‌نها مه‌به‌ستیان شه‌رێکی بێ کۆتاییه.
خه‌لافه‌تی ئیسلامی ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دابراوی هه‌ژار حوکم ده‌کات و تادێت خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ڵدێن، چه‌ند ملیۆن سوننه له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری مه‌ترسی په‌لاماردانیان له‌سه‌ره و سه‌دانیان لێ کوژراوه. له مه‌دای دوردا داعش سه‌رکه‌وتو نابێت، له ئێستادا فه‌ناتیک و رێکخستنی تۆکمه‌یه تێکشکاندنی جومگه‌کانی زه‌حمه‌ت کردوه.
ئه‌میر به‌نده‌ر وتبوی: "خوا یارمه‌تی شیعه بدات"، بەڵام به‌شێکی به‌هۆی ئه‌م زاته‌وه‌یه که سوننه په‌رته‌وازه‌بوه‌کانی عێراق و سوریا پێویستی زیاتریان به یارمه‌تی هه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی شیعه‌کان پێویستیان پێبێت.
سەرچاوە: ئیندیپێندت |
|
|