|
چی چاوه‌ڕوانی كورد ده‌كات؟ |
18/03/2015 11:04:52 |
جۆناسان مارکۆس*
لەعەرەبییەوە: فازل حه‌مه‌ڕه‌فعه‌ت
له سه‌دهه‌مین ساڵڕۆژی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، كه تائێستا یادی ده‌كه‌ینه‌وه، ره‌نگه گونجاو بێت له ساڵیادی دابه‌زینی هاوپه‌یمانان له ته‌نگه‌ی ده‌رده‌نیل نزیك ببینه‌وه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه هێزه‌كانی به‌ریتانیا‌و نیوزله‌ندا هه‌روه‌ها ئوسترالیا خستیانه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ته‌نگه‌كان و له كۆتایدا شكستی هێنا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، توركیا شكستیهێناو لایه‌نه براوه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له خاكی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیان دابه‌شكرد.
هه‌ڵمه‌تی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بوه‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی روخساره نوێیه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر له هه‌ر شتێكی تر.
كارێكی پڕ له مه‌ترسی
رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" هه‌ڕه‌شه له سنوری عێراق و سوریا ده‌كات، كه هێزه ئیستیعماره‌كانی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا دایاننا كه به‌شێكی گه‌وره‌یان بۆ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به‌جێهێشت.
سه‌باره‌ت به كورد، كه زۆرینه‌یان موسوڵمانی سوننه مه‌زهه‌بن و له زۆرێك له‌و سنوری كۆمه‌ڵگه‌كانی سوریا‌و توركیا‌و ئێران‌دا ده‌ژین، ئه‌م كاته پڕ مه‌ترسییه، به‌ڵام ده‌شكرێت كاتێكی پڕ له ده‌رفه‌تیش بێت.
كورد له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، ده‌ستی به‌سه‌ر شاری كۆبانێ دا گرته‌وه كه سیمبولێكی گرنگه و له رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" سه‌نده‌وه.
هه‌روه‌ك جه‌نگاوه‌رانی كورد له باكوری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) به‌ره‌نگاری پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یان كرد.
پێده‌چێت تێبینییه‌كی بچوك له مێژوی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م لانی كه‌م وێنای دروستبونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد بكات، به‌تایبه‌ت كه په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر هه‌وڵیدا سروشتێكی فه‌رمی بداته دابه‌شبونی خاكی عوسمانی.
به‌ڵام له مێژوی دواتریاندا كه ئاڵۆزی باڵی به‌سه‌ردا كێشا، بیرۆكه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ كورد روبه‌ڕوی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وان بوه‌وه.
پێده‌چێت به‌ده‌ستهێنانی حوكمێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆ بۆ ناوچه‌كه‌یان له عیراق له‌وكاته‌ی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن هێنرا نزیكترین شت بێت كه به‌ده‌ستیان هێناوه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه.
جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م
جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م رۆڵی گه‌وره‌ی بینی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و دابه‌شكردنی كورد به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكدا.
له نێوان (25) بۆ (35) ملیۆن هاوڵاتی كورد له ناوچه شاخاوییه‌كانی سنوری نێوان توركیا‌و عێراق‌و سوریا‌و ئێران‌و ئه‌رمینیا ده‌ژین، كورد چواره‌مین كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنیكییه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بونه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان.
سه‌ركه‌وتنی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"و لاوازبونی ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه له به‌غدا شیعه‌كان هه‌ژمونیان هه‌یه به‌سه‌ریدا بۆ كورد به واتای چی دێت؟ ئه‌م پرسیاره‌م ئاڕاسته‌ی (جۆست هلترمان) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقا كرد له كۆمه‌ڵه‌ی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی. پێی وتم به‌ر له ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"یش كورد ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی خۆیاندا گرتبو، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ناوچه‌یه‌كی به‌رفرواندا كه ده‌وترێت ئه‌مانه "ناوچه‌ی جێناكۆك"ن. وتی"تائێستا روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌نیا له خاكه جێناكۆكه‌كاندایه، هه‌مو شه‌ڕه‌كان له‌م ناوچانه‌دا رویانداوه".
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخ بۆ كورد گونجاوه، "خاكیان به‌ده‌ستهێنا.. به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركوك‌و كێڵگه نه‌وتییه‌كان، به‌ڵام ئاشتییان به‌ده‌ستنه‌هێنا". راشیگه‌یاند "شه‌ڕ له‌م ناوچانه‌دا ده‌بێته نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن، ئه‌و هاوڵاتیانەی كه كورد نین هه‌ژمونی كورد قبوڵ ناكه‌ن".
هێنری باركی مامۆستای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی لیهای له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كات هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا "ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌رفه‌تی دایه كورد بونی خۆیان له ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌هێز بكه‌ن".
وتی ئه‌مه بوه‌ته‌هۆی به‌هێزبونی پێگه‌ی ئه‌وان له‌به‌رانبه‌ر به‌غدا، بەڵام لاوازبونی عێراق بۆ كورد سودبه‌خش نابێ، چونكه ئه‌مه لاوازی ئه‌وان ده‌رده‌خات- به‌تایبه‌ت له روی ئابورییه‌وه له پاڵ نه‌بونی سه‌قامگیری سیاسی‌و نه‌بونی دڵنیایی دا.
كورد له خاكێكی داخراودایه به‌بێ بونی رێڕه‌وی ده‌ریایی، ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان‌و په‌یوه‌ندی بازرگانی‌و هێڵی هه‌نارده‌ی نه‌وت‌و غازی ئه‌وان.
پرۆفیسۆر باركی وای ده‌بینێ كه "ئه‌م قه‌یران ئابوری كوردی به‌شێوه‌یه‌كی دیار لاواز كردوه، هه‌روه‌ك ده‌ستوه‌ردانی زیاتری ئێران له‌لایه‌نی حكومه‌تی به‌غداوه كێشه‌كانی ئه‌وان زیاتر ده‌كات".
رونیكرده‌وه كه ئه‌مه "هه‌ڕه‌شه‌یه، نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی تایه‌فی كه زیانێكی زیاتر به سه‌قامگیری‌و ده‌رفه‌تی خۆشگوزه‌رانی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو بێگومان كوردیش به‌ره‌وه ململانێ ده‌بات". وتیشی"ناكرێت له جوگرافیای خۆت رابكه‌ی".
باوه‌ڕی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی كه ئێران ده‌یه‌وێت تێوه‌گلانی راسته‌وخۆی رو له زیادبونی خۆی له جه‌نگ بگۆڕێت به ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی به‌رده‌وام. له پاڵ ئه‌مه‌شدا وه‌ك لی هلترمان ده‌ڵێت زیادبونی تێوه‌گلانی ئێران ده‌بێته‌هۆی گه‌وره‌بونی ناكۆكی له‌ناو ماڵی كوردا، دواتریش ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆی كورد دواده‌خات، ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئامانجی ستراتیژی ئێران‌دا.
ناكۆكی قوڵ
به‌ڵام چاوه‌ڕوانی سه‌ربه‌خۆیی چی به‌سه‌ردێ؟
باركی ده‌ڵێ"بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌میشه ئاماده‌یه. هه‌موان ده‌زانن ئه‌وه بژارده‌یه‌كه، به‌ڵام باسی ناكه‌ن، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئاسانه". رونیكرده‌وه به‌وه‌ی "كورد ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرن به‌وه ته‌ماشا بكرێن كه هۆكاری په‌رتبونی عێراقن. ئه‌وان سه‌ربه‌خۆ ده‌بن كاتێك لایه‌نه‌كانی تر ده‌ستبه‌رداری عێراقیبونی خۆیان ده‌بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "تا ئه‌وكاته، باشترین شتێك كه بیكه‌ن ئه‌وه‌یه یه‌كگرتو بن، به‌تایبه‌تی له ناوچه جێناكۆكه‌كان، هه‌روه‌ها قۆستنه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی ئێستا بۆ ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی نوێ له بواری نه‌وتدا".
هیلترمان ده‌ڵێت "ئه‌م ئاره‌زوه‌ی كه هه‌یه‌و هه‌موان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا گوزارشتی لێ ده‌كه‌ن ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام دۆخی كورد بۆ ماوه‌یه‌ك به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك ده‌مێنێته‌وه، ده‌رفه‌تی واقیعییان بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه".
له‌گه‌ڵ ناكۆكی نێوانیان‌و دابه‌شبونیان به‌هۆی سنوری نیشتیمانییه‌وه، هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كان یاری به چاره‌نوسی كورده‌وه ده‌كه‌ن. ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان‌و ئێران‌و توركیا هه‌مویان له هه‌ولێر بونیان هه‌یه، به‌غدادیش له ئێستادا له هه‌ركاتێكی تر زیاتر له نزیكه‌وه كاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
یه‌كێتی خاكی عێراق ناخرێته‌به‌ر سازشكردن به‌هۆی مه‌ترسی له رویدانی حاڵه‌تێكی توندتر له نه‌بونی سه‌قامگیری.
دوای سه‌د ساڵ له جه‌نگی مه‌زن كه پێده‌چێت رێگه‌ی له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆی كورد كردبێته‌وه، سه‌ربه‌خۆی ته‌واوی كوردستان هێشتا ئه‌گه‌رێكی دوره، زۆرێك له هێزه کاراکان دژایه‌تی ئه‌مه ده‌كه‌ن.
*پەیامنێری بی بی سی
سەرچاوە: بی بی سی |
|
|