|
ئایا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی سعودیه‌یه؟ |
01/04/2015 15:43:32 |
سعود کابلی
لەعەرەبییەوە: ئومێد تۆفیق
روخانی موسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی داعش له حوزه‌یرانی (2014) روداوێكی دابڕێنه‌ری مێژوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاست بو كه كاردانه‌وه‌كانی نه‌ك له‌سه‌ر ئێستا، به‌ڵكو بۆماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌رده‌وامی ده‌بێت، بۆیه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دوای موسڵ، هه‌رگیز وه‌كو پێشوتری لێنایه‌ته‌وه.
ئێستا عێراق بوه‌ته تۆپی قه‌پانی ناوچه‌كه، له عێراق هێڵی یه‌كه‌م و گرنگی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئێران هاتوه‌ته ئاراوه‌و له‌وێ به‌ردی گۆشه‌ی داناوه بۆ رۆشتن به‌ره‌و ناوچه‌كه و ده‌ستوه‌ردان لێی، هه‌ر له عێراق هه‌ڵه‌ی نه‌رمی نواندنی وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌ری هه‌رێمی ده‌بینرێت، له عێراق سستی و دڵه‌ڕاوكێی وڵاتانی زلهێز ده‌بینین هه‌ر له پشتگوێخستن یان ئه‌نجامدانی هه‌ڵه وه‌ك له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌وه ده‌ركه‌وت سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی عێراق پێش و پاش پاشه‌كشه‌كردنیان، هه‌ر له عێراق ره‌قترین و قێزه‌ونترین دیمه‌نی تائیفی و په‌ڕگیری و شكستی ئیداره ده‌بینین، به‌ڵام هه‌ر عێراق؛ نمونه‌یه‌كی جیاوازی پێشكه‌شكردوه كه خۆی له نمونه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا وێنا ده‌كات كه سه‌رباری (10) ساڵ به‌سه‌ر روخانی رژێمی سه‌دام، سه‌باره‌ت به خه‌ڵكی ناوچه‌كه شاراوه‌یه.
كورده‌كان توانیویانه هه‌رێمه‌كه‌یان بكه‌ن به كارێزێك له بیابانێكی شێواو، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكه كه مه‌به‌ست لێی كۆششی راسته‌قینه‌یه له پێناو دۆزه‌كه‌یان و هۆشیاریه‌كی به‌رز پیشان ده‌دات سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردنی واقیعیانه له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌ره‌نجامی نمونه‌یی لێكه‌وتوه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی خه‌ون و ئومێد كه‌وتوه.
سه‌ركه‌وتنی نمونه‌ی كوردی دوای كه‌وتنی موسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی داعش زیاتر ده‌ركه‌وت، به‌ڵام هه‌وڵه كوردییه‌كان بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت نه‌وه‌ستاوه و له‌گه‌ڵ كاتیش‌دا ئه‌و هه‌وڵانه زیاتر ده‌بێت، ئایا ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆبونی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌یه یان نا؟ كورده‌كانی عێراق به‌هۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی خودموختاری له ساڵانی دژه فڕین دوای شه‌ڕی كه‌نداو، ئه‌مڕۆ پایه‌كانی سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه، چه‌ند جارێكیش مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم وتویه‌تی هه‌وڵی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر راپرسی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ده‌ركه‌وتنی داعش دۆخێكی نوێی هه‌رێمی سه‌پاندوه كه واقیعیه‌تی له‌سه‌ر خاك گۆڕیوه به‌شێوه‌یه‌ك؛ ئه‌و توركیایه‌ی كه له (2005) هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ده‌كرد ئه‌گه‌ر كورد شاری كه‌ركوك بگرێت، ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له پشتیوانه‌كانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرن تا به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داعش، توركمان بپارێزن، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه ماده‌ی (140) ئه‌وه‌ی دیاریكردوه كه راپرسی له‌سه‌ر دیاریكردنی شوناس و چاره‌نوسی كه‌ركوك بكرێت، به‌ڵام واقیع له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌یه كه چاره‌نوسی شاره‌كه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه.
به‌بۆچونی سونه‌ر جاگابتای، شیكارگه‌ری سیاسی تورك، ئه‌گه‌ر كورده‌كانی عێراق سه‌ربه‌خۆبون رابگه‌یه‌نن، ئه‌نكه‌ره یه‌كه‌م پایته‌خت ده‌بێت كه دانیان پێدا ده‌نێت، ئه‌وه‌شی وتوه، كه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات، كوردستان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات ببێته تاكه هاوپه‌یمانی توركیا له‌ناوچه‌كه. دۆخی ناوچه‌كه‌و پراگماتیكی سه‌ركرده كورده‌كان له عێراق كه‌لێنی نه‌یاری مێژویی كورد و توركی پڕكردوه‌ته‌وه و ئایدۆلۆژیا میسالیه‌كانی تێپه‌ڕاندوه، بۆیه به‌بێ دودڵی له توركیا نزیكبونه‌ته‌وه.
ئێستا كورده‌كانی سوریا و عێراق، (90%)ی سنوره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و دو وڵاته ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ داعش-یش، كورده‌كانی عێراق زیاتر له هه‌زار كیلۆمەتر هێڵی به یه‌كگه‌یشتنیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هێڵی یه‌كه‌می به‌رگری بن دژ به‌و گروپه تیرۆریستیه.
جوگرافیای سیاسی توركیا به‌ده‌ر له خواسته هه‌رێمیه‌كه‌ی بۆ رۆڵگێڕان له كوردستان، خۆی له په‌یوه‌ندی ئابوریشدا ده‌بینێته‌وه و توركیا بوه‌ته هێڵی ژیانی كورد و رێڕه‌وی نه‌وته‌كه‌ی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌مه جیهانیه‌كان بۆی، قه‌باره‌ی بازرگانی له‌نێوانیاندا ساڵانه گه‌یشتوه‌ته (8) ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی به‌هێزكردوه وه‌ك پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی (STAR) له نزیك ئیزمیر كه بڕی پاره‌كه‌ی (5.6) ملیار دۆلاره و مه‌به‌ست لێی پاڵفته‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه جگه له گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌یان له رێگه‌ی هێڵی (TANAP) كه غازی ئازه‌ربایجان به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌گوازێته‌وه.
نه‌وت گرنگیه‌كی تریشی هه‌یه؛ ئابوری هه‌رێمی كوردستان، ئابوریه‌كی داهاتیه (rentier)، لێره‌وه كورده‌كان پایه‌ی سه‌ربه‌خۆبونیان نابێت یاخود ناتوانن سه‌قامگیری ناوخۆیی فه‌راهه‌م بكه‌ن ئه‌گه‌ر زه‌مانه‌تی سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌كه‌ن بۆ موچه‌ی (700) هه‌زار فه‌رمانبه‌ری حكومی له‌گه‌ڵ (200) هه‌زار سه‌رباز (پێشمه‌رگه)، ئه‌مه جگه له ده‌وروبه‌ری ملیۆن و نیوێك په‌نابه‌ری سوری و ناوخۆی عێراق كه بۆ سۆراخی ئارامی و ئاسایش رویان له كوردستان كردوه.
له ئێستادا ده‌ستوری عێراقی تێیدا (17%)ی بودجه‌ی بۆ هه‌رێم دیاریكردوه، كه به‌رامبه‌ره به (1.2) ملیار دۆلار له مانگێكدا، به‌ڵام ئه‌و پشكه زۆر كه‌متر ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌ركوك بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌یان و له حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا جیاببنه‌وه؛ چونكه داهاتی كه‌ركوك له (2013)دا (6) ملیار دۆلار بوه له هه‌نارده‌ی (180) هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌گه‌ر كورد كه‌ركوك بلكێننه‌وه و به‌رهه‌می نه‌وتی تێدا په‌رەپێبده‌ن بۆ ملیۆنێك به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌وكات سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بڕه‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت كه له به‌غداوه ده‌یاندرێتێ.
كوردستانی عێراق هه‌مو پایه‌كانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه جگه له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته‌كه، ئه‌مه‌ش ئێستا بوه‌ته واقیع، به‌ڵام راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت باجی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ك قازانجیشی هه‌یه بۆ كورد و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش، به‌تایبه‌ت توركیا و ئێران كه روبه‌ڕوی داواكاری جیابونه‌وه بونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كورده‌كانیانه‌وه. به‌ڵام ئه‌و قازانجانه چین كه پێده‌چێت بۆ سعودیه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر شتی وا روبدات، به‌تایبه‌ت كه واقیعی ناوچه‌كه گۆڕاوه و سه‌رله‌نوێ دروستده‌بێته‌وه؟
له روانگه‌ی جیۆ- سیاسی، كوردستانی عێراق به‌ربه‌ستێكی سروشتی و سیاسیه له به‌رامبه‌ر فراوانخوازی ئێران و توركیا له ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵیدا گرێ بدرێت، به‌ڵكو ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بێت، ده‌توانێت ببێته‌وه دڕكێك له لاكه‌له‌كه‌ی ئێران، چونكه هه‌ژمونی كوردی له‌شێوه‌ی گردبونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی كوردی و نه‌یار و خوازیار بۆ سه‌ربه‌خۆیی درێژ ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ده‌كرێت نمونه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌و توانا ئه‌منی و ئیدارییه‌ی هه‌یه‌تی له‌به‌رامبه‌ر دەوروبەره شێواوه‌كه‌ی، ببێته خاڵێكی له‌به‌رچاوی گرنگ بۆ گێڕانه‌وه‌ی رۆڵی زیندوی سعودیه له عێراق و سوریا له‌سه‌ر ئاستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، یان له روی سیاسیه‌وه و له‌مه‌ودای رۆڵگێڕانی هه‌رێمایه‌یتی.
له ئێستادا دڕكی پێی كورده‌كانی عێراق، دۆخی قه‌یراناوی داراییانه؛ ئابوری كوردستان به‌ده‌ست كه‌می بودجه و كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت و بانكه هه‌رێمیه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌و قه‌رزانه (5) ملیاریان تێپه‌ڕاندوه و زۆربه‌یان له بانكه‌كانی توركیا و لوبنان كراون، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سعودیه له‌وێ جێپێی خۆی دابنێ و ده‌رگای كۆمه‌كی دارایی به‌ڕوی كوردستاندا بكاته‌وه وه‌ك هۆكارێك بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان.
له‌وه‌یه زوبێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه: ئایا سه‌ربه‌خۆبونی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی سعودیه‌یه یان نا؟ به‌ڵام زو نیه بۆ ئه‌وه‌ی چاوبخشێنرێته‌وه به گرنگی قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمه كه له ده‌روازه‌كانی سه‌ربه‌خۆبوندایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش به ویستی ئێمه ئه‌وه نه‌كرێت، سبه‌ینێ به‌بێ ویستی ئێمه ئه‌و كاره كراوه.
سەرچاوە: رۆژنامەی الوطن |
|
|