|
به‌رخۆدانی پاڵه‌وانانه‌ی کورده‌کان دژ به داعش |
18/04/2015 14:42:09 |
میکایل تۆتێن
له ئینگلیزییه‌وه: ئاراز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
داعش له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه گورزیان گوشنده‌یان لێده‌وه‌شێنرێت.
له پارێزگای حه‌سه‌که له سوریا، له‌و شوێنه‌ی که سنوری عێراق و سوریا تێکه‌ڵ ده‌بێت، شه‌ڕه‌ڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به دوی داعش که‌وتون و به‌مدوایانه‌ش دو گوندی تریان له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێنا که ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی شاری کۆبانێیه‌وه له‌سه‌ر سنوری تورکیا و سوریا.
هه‌ر له‌وسه‌روبه‌نده‌دا، پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان داعشیان ناچارکرد به هه‌ڵاتن له شه‌نگال روه و موسڵ، که دوه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه. شنگال ئه‌و شوێنه‌یه که داعش ساڵێ 2014 تاوانی قه‌ڵاچۆکردنی دژ به که‌مینه یه‌زیدییه‌کان تێدا ئه‌نجامدا. نزیکه‌ی 5000 هه‌زار یه‌زیدی کوژران، به هه‌زاران ئافره‌ت به که‌نیزه‌ک کراو به ده‌یان هه‌زاری تریش ناچار کران رو له لوتکه‌ی شاخه‌کان بکه‌ن به‌بێ هه‌بونی خواردن و ئاو.
شەنگال هۆشدارییه‌کی مه‌ترسیدار بو بۆ سه‌رانی واشنتۆن و خاڵی سه‌ره‌تای شه‌ڕی نێوان هه‌رێمی کوردستان و داعش‌یش بو. دواین هۆشداری داعش دژ به سه‌رانی واشنتۆن له‌و کاته‌دا بو که پێشڕه‌ویان کرد به‌ره‌و هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، به‌هامه‌ری ئه‌مەریکی ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوی سوپای عێراق له شاری موسڵدا.
کورده‌کان ته‌نها خه‌ڵکن له ناوچه‌کدا که ئیراده‌یان بۆ شه‌ڕکردن دژ به داعش هاوبه‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی داعش بۆ شه‌ڕکردن و به پێچه‌وانه‌ی داعشه‌وه کورده‌کان زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شه‌ڕکه‌ره‌کانیان له‌ناوخۆوه ناونوسکراون. کورده‌کان داوایان له خه‌ڵکی جیهان نه‌کردوه بۆ ناونوسکران له ڕیزه‌کانیاندا بۆ شه‌ڕکردن. کورده‌کان تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کارناهێنن بۆ گه‌ڕان به دوای گه‌نجی په‌ست له ده‌ره‌وه. جگه له هه‌ندێک خه‌ڵکی که‌م، هیچ که‌س له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به خۆبه‌خشانه ئاماده‌ی شه‌ڕکردن نییه شان به شانیان دژ به داعش. کورده‌کان هه‌ندێک هاریکاری که‌م له ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرن به‌ڵام هیچ هاوکارییه‌ک ناکرێن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێیانه‌وه .
له‌لایه‌که‌وه مایه‌ی سه‌ڕسوڕمانه که‌وا کورده‌کان ده‌توانن پارێزگاری له دیوارێکی ئاگری سه‌دان میل بکه‌ن دژ به دوژمنێکی به‌د به هاوکارییه‌کی که‌مه‌وه، به‌دیوه‌که‌ی تریشدا کورده‌کان بۆ چه‌ندین سه‌ده‌یه هێزی شه‌ڕکه‌ری باشتر بون به به‌راورد به وڵاتانی عه‌ره‌بی. دوای یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداوی فارسی له (1990-1991)، شیعه‌کانی عێراق و کورده‌کان ده‌ستیان دایه ڕاپه‌ڕینی به‌رده‌وام دژ به حکومه‌ت و به‌یه‌که‌وه ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر زۆربه‌ی خاکی عێراق و له‌ژێر ده‌ستی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ریان هێنا. سه‌دام توانی ناوچه شیعه‌کان بخاته‌وه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی که له‌و کاته‌دا چواره‌م گه‌وره‌ترین سوپای له جیهاندا هه‌بو، به‌ڵام سوپاکه‌ی نه‌یتوانی روبه‌ڕوی کورده‌کان بێته‌وه. ژنان و منداڵان به پێ خاوسی په‌نایان برده‌وه بۆ شاخه‌کان و پیاوان به په‌نایانه‌وه مانه‌وه بۆ شه‌ڕکردن دژ به ڕژێم بۆ زیاد له 10 ساڵ و هه‌تاوه‌کو له کۆتایدا له کۆڵکرانه‌وه .
شه‌ڕ به‌رپاکردن دژ به کورده‌کان هاوشێوه‌ی جه‌نگه دژ به دروزه‌کانی لوبنان یان ئیسرایلییه‌کان. وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌وڵبده‌یت ته‌کساس داگیر بکه‌یت. ئه‌وه ته‌نها سه‌رکرده‌کانی داعشن که سه‌رمه‌ستن به ئایدۆلۆجیای دوژمنکارانه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا و پێیانوایه ده‌توانن خه‌ڵکێک ببه‌زێنن که روبه‌ڕوی سوپای سه‌دام حوسه‌ین بویه‌وه، له‌کاتێکدا هه‌رکه‌سێک هه‌وڵی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بدایه تێکده‌شکێنرا.
داعش له قۆناغی په‌ند وه‌رگرتندایه و سه‌رکرده‌کانی داوای ئاگربه‌ست له پێشمه‌رگه ده‌که‌ن. کورده‌کان، به به‌راورد به ئه‌مەریکییه‌کان، وادیاره نه‌یانه‌وێت دانوستان بکه‌ن له‌گه‌ڵ که‌سانێکی هه‌روه‌ک لێپرسراوی هێزه‌کانی پۆلیسی که‌رکوک پێیان ده‌ڵێت: "ماره کوێره‌کان". دوری نێوان ئه‌مەریکا و داعش دو قاڕه و ئۆقیانوسێکه، به‌ڵام خۆگرێکی پیاده‌ڕه‌و ده‌توانێت له ماوه‌ی که‌متر له 24 سەعاتدا له موسڵه‌وه به پیاسه خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌رێمی کوردستان. سنوره‌که‌ی نێوانیشیان هه‌روه‌ک سنوری نێوان ئه‌مەریکاو مه‌کسیک کون و که‌له‌به‌ری زۆری تێدایه بۆ دزه کردن.
حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌وڵی پلاندانانن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی موسڵ له داعش له کۆتایی ئه‌مساڵی 2015 دا، به‌ڵام سه‌رانی به‌غدا له‌م چرکه‌ساتدا دڕده‌نگن له‌پێدانی هه‌ر هاریکارییه‌ک به کورد. کوردستان له ڕوی ته‌کنیکییه‌وه به‌شێکه له‌عێراق و به‌رپرسانیشی ده‌بێت داوا له حکومه‌تی ناوه‌ندی بکه‌ن بۆ پاره و چه‌ک. هه‌ندێکجار سه‌رانی به‌غداد به ناچارییه‌وه ملکه‌چ ده‌که‌ن و جارجاریش هاوکاری پێشکه‌ش ناکه‌ن. هه‌موان ده‌زانن کورده‌کان وڵاتی سه‌ربه‌خۆیان ده‌وێت و حکومه‌تی ناوه‌ندیش نایه‌وێت گه‌شه بکه‌ن و به‌هێزیان بگاته ڕاده‌یه‌ک له عێراق جیا ببه‌نه‌وه و نه‌فره‌ت له ئاکامه‌کانی جیابونه‌وه‌که‌ش بکه‌ن.
که‌وابو کورده‌کان پێویستیان به هاریکاری ده‌ره‌کییه، به‌ڵام به‌پێی پێویست ئه‌و هاریکاریانه‌یان جنگ ناکه‌وێت. به‌یان ره‌حمان، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مەریکا، رایگه‌یاند که زۆربه‌ی چه‌که به‌ڵێن له‌سه‌ر دراوه‌کانی ئه‌مەریکا هێشتا نه‌گه‌شتونه هه‌رێم.
بەرپرسانی واشنتۆن ترسیان هه‌یه له نیگه‌ران کردنی به‌غدا و تورکیا چونکه هه‌ردوکیان نه‌یاری سه‌ربه‌خۆین بۆ کورد. واته، واشنتۆن به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی گه‌وره ئاماده‌یه په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و کورده‌کان به‌ره‌و خراپتر به‌رێت له‌کاتێکدا کورده‌کان ته‌نها هاوپه‌یمانی راسته‌قینه و لێهاتوی ئه‌مەریکان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. کورده‌کان پاڵپشتیکه‌ری ئه‌مەریکان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستداو ته‌نانه‌ت له ئیسرایلییه‌کان زیاتریش. ته‌نها هۆکارێک که‌وا ده‌کات کورده‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌رنه‌که‌ون و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ره‌چاونه‌کرێن ئه‌وه‌یه که سه‌ربه‌خۆی ته‌واویان به‌ده‌ستنه‌هێناوه. کورده‌کان گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌تن و وه‌ک پله دو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا‌و عێراق. تورکیا بۆ ماوه‌ی زیاد له 10 ساڵه دڕدۆنگانه هاریکار نییه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و عێراقیش به دیفاکتۆ وڵاتێکی بریگرته‌ی ئێرانه .
ئه‌مەریکا ڕه‌نگه له ئاکامدا ناچاربێت چاوێک بخشێنێته‌وه به کاری له پێشینه‌ی له ڕه‌چاوکردنی هاوپه‌یمانه‌کانی، هه‌روه‌ک کورده‌کان کارێک سه‌خت به ته‌نها ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت پێزانینێکی ئه‌وتۆش به‌دیناکرێت به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌یان، چ جای سوپاسگوزاریکردنیان.
سه‌رچاوه : ۆڵدئه‌فێرجێرناڵ |
|
|