|
ئایندهی ئاژاوه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست |
29/04/2015 15:13:14 |
هینری ج. بارکهیی
له‌ئینگلیزییه‌وه: ئاراز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌ته‌ی ئێمه پێی ئاشناین، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له لێواری ونبوندایه. ناکۆکی له عێراق، سوریا، لیبیا و یه‌مه‌ن، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له‌ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و وڵاتانی تری ده‌ره‌وه، حکومڕانی ترسناکی ده‌سته‌بژێرێکی خۆ خزمه‌تکه‌ر، هه‌مو ئه‌وانه هۆکاری تێکچونی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا و ڕوخانی ژێرخانی ئابوری و سیسته‌می حکومڕانین. کاراکته‌ری نا ده‌وڵه‌تی (نایاسایی) به هه‌مو جۆره‌کانییه‌وه، که زۆربه‌یان چه‌کدارن، له سهردهرکێشاندان و هه‌مویان ئه‌جێندایی خۆیان رایی ئه‌که‌ن. نه‌وه‌یه‌کی بێمتمانه به‌رهه‌می ئه‌و هه‌مو ماڵوێرانییه‌یه .
گرانه بزانرێت ئاخۆ چۆن ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژێیه رێکبخڕێتهوه. له‌ڕاستیدا، زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ناڕه‌وایی ده‌ستیان پێ کردوه. له‌وانه‌شه له‌سه‌ر ئاستی جیهان دانیان پێدانرابێت، به‌ڵام حکومه‌ته‌کانیان زۆردارانه له‌ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه و هه‌ندێک جاریش تیرۆره‌وه مامه‌ڵه‌یان کردوه. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه پشت به سیاسه‌تی روکه‌شانه یان گوتاری هه‌ڵبه‌ستراو ده‌به‌ستن بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنی گروپه ئیتنیکی و که‌مایه‌تییه تایفییه‌کان، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه پشت به سیاسه‌تی مافیائاسای خێڵه‌کی و ده‌سه‌ڵات برسی دیکتاتۆری ده‌به‌ستن. له‌زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا، ئه‌و سیسته‌مه‌ی که بنیات نراوه هه‌رگیز مه‌به‌ستی نه‌بوه دامه‌زراوه‌یی نیشتیمانی دروست بکات، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه دروستیان نه‌کردوه .
به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌ندێک له‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی له ئه‌ساسه‌وه له‌رزاندو سه‌ریکێشا بۆ تێکشکاندنیان. به‌ڵام ئه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی داعش و به ئاسانی بڵاوبونه‌وه‌ی بو له سوریا و عێراقدا که بوه هۆکاری داپۆشینی ئه‌و که‌ڵێنانه‌ی که له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا هه‌ن.
داعش ره‌نگه ئاله‌تێکی راگوزەر بێت، به‌ڵام به به‌زاندنی داعش هه‌رگیز ده‌وڵه‌تانی عێراق و سوریا به‌و شێوه‌یه‌یان لێنایهوهتهوه که ده‌مان ناسین. به‌ڵکو ره‌نگه پاشماوه‌ی ئه‌م رێکخراوه به چالاکی بمێننه‌وه دوای رۆچونی به ناو رایه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا بچوکهکانداو بڵاوبونه‌وه‌یان- هه‌روه‌ک گروپه‌کانی وه‌ک باڵی ئه‌ل قاعیده‌ی ناسراو به جه‌بهه‌تول نه‌سره و میلیشیا شیعه‌کان.
له‌زۆر شوێندا، سنوره جوگرافییه‌کان به ناسه‌قامگیری ده‌مێننه‌وه. سنوره‌کان ره‌نگه ته‌نها له ئه‌ندێشه‌یی سهردهکردهکان، نه‌خشه‌کێش و ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا هه‌بن. ده‌وڵه‌تان له‌دو رێگاوه کۆنترۆڵیان له‌ده‌ست داوه: یه‌که‌م، له ڕاپه‌ڕاندنی سیاسه‌ت به کرداره‌کی و کارگێڕی. دوه‌م، له‌ڕوانگه‌ی وه‌فاو هاوده‌ردی به‌شێکی زۆری دانیشتوانه‌کانیان. ئامانجی نه‌ریتی ده‌وڵه‌تانی عێراق و سوریا له کۆکردنه‌وه‌ی باج و به‌زۆر به‌سه‌ربازکردن بەپێوهره نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی له‌ئێستادا ره‌واجی نه‌ماوه. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هیچ وهسیلهیهکیان له‌به‌رده‌ستدا نییه به کاریگه‌ریی چاودێری سنوره‌کانیان بکه‌ن. کۆمه‌ڵگایی سونی له عێراق و سوریا وا ده‌رده‌که‌وێت خاڵی هاوبه‌شیان زیاتر بێت هه‌تاوه‌کو هاونیشتمانیانی خۆیان. به هه‌مان شێوه، میلیشیا شیعه‌کان ئه‌وه به باشتر ده‌زانن به پاڵپشتی ئێران شه‌ڕ بکه‌ن، تاوه‌کو گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی حکومه‌تی عێراقی بن. له لوبناندا، حیزبوڵای شیعه، که نمونه‌یی هێزێکی چه‌کداری نایاسایی نێوده‌وڵه‌تین، هه‌ڕه‌شه‌ی ئاڕاسته‌ی سعودیه کرد به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی سعودییه له یه‌مه‌ندا دژ به حوسییه یاخیبوه‌کان.
ئه‌گه‌ر هاوکێشه‌کان به‌و شێوه‌یه ئاڵۆز نه‌بونایه، کورده‌کان وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کی ده‌رده‌که‌وتن. هه‌رچه‌نده له نێو هه‌ر چوار وڵاتی سوریا، عێراق، ئێران و تورکیا به خه‌ستی دابه‌شبون، له سنوره‌کانیاندا له هاوتوچۆدان. به‌دڵنیاییه‌وه، کورده‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێشهاته‌کان ده‌بێت. سه‌رباری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که قه‌واره‌یه‌کی فیدڕاڵی رێکخراوه له عێراقدا، کورده‌کانی تورکیا و رێکخراوه یاخییهکانیان وه‌ک پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)، له دانوستانی ئاشتی سه‌ختدان له گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا. له‌ولاشه‌وه، کورده‌کانی سوریا، که به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا و هاوکاری کورده‌کانی تری پارچه‌کانی تر، یاریکه‌ر ده‌بن له‌بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتوی سوریادا. به‌هۆی پشتگیری ئاسمانی ئه‌مەریکاوه، نه‌ک ته‌نها توانیان به‌سه‌رکه‌وتویی به‌رگری له ناوچه‌که‌یان بکه‌ن دژ به هێرشی داعش، به‌ڵکو توانیشیان داعش پاشه‌کشه پێ بکه‌ن.
مرۆڤ ده‌توانێت سه‌رنج وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ له‌و نیازه‌ی په‌که‌که ده‌یه‌وێت به ده‌ستی بهێنێت، هه‌روه‌ک له گه‌شتێکی نوێمدا بۆ لای سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که له شاخه‌کانی باکوری عێراق بۆم ده‌رکه‌وت. هه‌رچه‌نده په‌که‌که به جدی له هه‌وڵی کۆتایی هێناندایه به خه‌باتی چه‌کداری دژ به تورکیا، په‌که‌که هیچ نیازیکی نییه واز له چه‌ک دابنێت. به‌هێزبونی به‌هۆی سه‌رکه‌وتنه‌کانی کورده‌وه، په‌که‌که خۆی وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن په‌یام له‌خۆی ده‌ڕوانێت: به‌کورتی، په‌که‌که ئامانجی پارێزگاریکردنه له کوردانی تر، به‌تایبه‌ت کورده‌کانی سوریا و عێراق، له به‌رمابه‌ر په‌لاماره‌کانی داعش، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت پارێزگاریش له که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه به‌دبه‌خته‌کانی وه‌ک مه‌سیحییه‌کان و ئێزیدییه‌کانیش بکات. له‌م ناوه‌نده‌شدا، په‌که‌که ده‌یه‌وێت ته‌کانێک به دیدگایی خۆی بۆ دیموکراسی کۆمه‌ڵایه‌تی بدات. ره‌نگه وردترین رێگا بۆ پێناسه‌کردنی، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ش بێت، ئه‌وه‌ی په‌که‌که خه‌ونی پێوه ده‌بینێت "گروپێکی کۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی چه‌کداره" بێت.
ئه‌و دیدگایه رەنگه خه‌یاڵپڵاو ده‌ربکه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه ئاماژه‌یه‌کی باشه بۆ تێگه‌یشتن لهڕوگهی داهاتوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئاینده‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌نگه فه‌وزه‌وی و رێککه‌وتنامه‌ی فره جه‌مسه‌ری له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتبێت، که تیایدا سنوره ناوخۆییه‌کان پارێزراو بێت به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا له‌لایه‌ن هاوشێوه‌کانی په‌که‌که و ئالیگرهکانی له سوریا‌و عێراقدا، حیزبوڵا، داعش و پاشماوه‌کانی، هه‌ندێک له ڕێکخراوه جیهادیستییهکانی وه‌ک جه‌بهه‌تول نه‌سره، میلیشیا شیعه‌کانی عێراق و گروپه‌کانی تره‌وه ته‌راتێنی تێدا بکرێت. ره‌نگه ئه‌مه دیمه‌نێکی قه‌شه‌نگ نه‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌شه پێی رابێین.
سه‌رچاوه: واشنگتۆن پۆست |
|
|