|
سه‌رکرده‌کانی عێراق و رۆژئاوا له شه‌ڕکردن دژ به داعش چی فه‌رامۆشی ده‌که‌ن |
07/05/2015 10:41:15 |
جۆردان ئۆڵمستێد
له ئینگلیزییه‌وه ئاراز ئه‌حمه‌د
"هێزه‌کانی داعش ده‌توانن له سوریادا خۆیان رێکبخه‌نه‌وه، پڕچه‌ک بکه‌نه‌وه و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق"
جۆردان ئۆڵمستێد پێیوایه هه‌تاوه‌کو عێراقییه‌کان ستراتیجییه‌ک دانه‌هێنن و جێبه‌جێی نه‌که‌ن بۆ پاراستنی سنوری وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سوریا، قۆناغی کۆتایی شه‌ڕه‌که‌یان دژ به داعش درێژخایه‌ن و ئازاراوی ده‌بێت.
له‌کاتێکدا داعش له سوریادا له پێشڕه‌ویدایه، لافاوی جه‌نگه‌که له عێراقدا له دژیان ئاوهژوبوهتهوه. له مانگی ١-٢٠١٥ وە، داعش لە بەرامبەر هێرشی میلیشیا شیعەکان و سوپای عێراقدا، %٢٥ ئەو خاکەی کە دەستی بەسەردا گرتبو، بەلەخۆگرتنی شاری گرنگ و ستراتیجی تکریت، لە کیس چو. راپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەڵمانیا ئاماژە دەدەن بەوەی کە داعش سێ گێڵگەی گەورەی نەوتی لە دەست داوە، کە ئەوەش بوەتە هۆکاری بڕینی بەشێکی سەرەکی سەرچاوەی داهات.
بە پەنایی پاشەکشەکانی داعش، نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەری ئێران و ڕۆڵی میلیشیا شیعەکان لە زیادبوندایە بە تایبەت لە عێراقی دوای داعشدا. هەر بۆ نمونە، جێنەراڵ دەیڤد پیترایۆس که سه‌رکۆنه‌ی دەستتێوەردانی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی له ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ لە عێراقدا کرد، بەم دواییانە هوشداریدا گوایە "سەرەکیترین مەترسی بۆ سەر سەقامگیری درێژخایەنی عێراق، داعش نییە؛ بەڵکو میلیشیا شیعەکانە کە زۆربەیان لەلایەن ئێرانەوە ڕێنمایی وەردەگرن و پاڵپشتی دەکرێن".
نیگەرانییەکان سەبارەت بە میلیشیا شیعەکان پاساو دەدرێن. نازانرێت ئاخۆ تومەتبارکردنی میلیشیا شیعەکان بە شرەخۆری، تێکشکاندنی ماڵ و موڵکی سونییەکان و کوشتنی بەکۆمەڵی گەشتوەتە ئەو ڕادەیەیی کە ڕەخنەگران بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە دیدگایی تایفەگەری ڕێگری دەکات لە شیعەکان لە گێڕانی ڕۆڵی بنیاتنەرانە لە ڕەوینەوەی خەمی سونییەکان لە حوکمڕانی عێراقی دوای داعش.
سیاسەتمەدارانی عێراق و رۆژئاوا لە پلاندانان بۆ ملاملانێی یەکلاکەرەوە دژ بە داعش بەمەبەستی کۆتایی پێهێنانیان، خاڵێکیان لە بیرکردوە ئەویش: دروستکردنی سنورێکی پاریزراوە لە نێوان سوریا و عێراقدا. ئەگەر حکومەتی عێراقی سەردەرنەکا چۆن سەرکەوێت بەسەر کیشەی ئەو سنورانەدا، ئەوا چەکدارەکانی داعش دەتوانن هەڵبێن بەرەو سوریا لە ساتی فشاری هێزە هاوپەیمانەکەندا، پاشان خۆڕێکخستنەوە لەگەڵ هێزەکانی تری هاوسۆزی داعش و دواتریش گەڕانەوە بۆ عێراق.
ئه‌سته‌مه هێزه‌کانی عێراق بتوانن گورزی که‌مه‌رشکێن له داعش بوه‌شێنن، ئه‌گه‌ر داعش له عێراقه‌وه تێپهڕێته نێو سوریاوه، خۆڕێکبخاتهوه و هه‌وڵبدات دزه بکاته‌وه نێو دڵی سونییه‌کانی عێراق، که ئه‌م دانیشتوه سونییانه هێشتا به گومانن له سه‌رانی به‌غداد ته‌نانه‌ت دوای تێکشاندنی داعش.
پێش ڕێکه‌وتننامه‌ی سایکس-بیکۆ له 16-5-1916 دا، حوکمی ئیسلامی سه‌ربه‌خۆ فه‌رمانڕه‌وایی سنوری سونییه‌کانی نێوان سوریا و عێراقی له‌ژێر سێبه‌ری ئیمپراتۆڕی عوسمانی‌دا ده‌کرد. پاشان، په‌یوه‌ندیی کلتوریی هاوبه‌ش بوه پاڵنه‌ری دامه‌زراندن و پاراستنی سنور له نێوان هه‌ردو ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌م سنوره درز تێبوهی نێوان سوریا و عێراق بو به کێشه‌یه‌کی گه‌وره له سه‌روبه‌ندی کۆششه یه‌ک له داوی یه‌که‌کان له پێناوی یه‌کخستنی هه‌ردو وڵات‌دا له ماوه‌ی ساڵانی 1970 و ساڵانی 1980 دا. دوای شه‌ڕی 1973، حافز ئه‌لئه‌سه‌د پێشنیارێکی بۆ یه‌کگرتنی هه‌ردو وڵات پێشکه‌شکرد، به‌ڵام عێراق داواکارییه‌که‌ی رهتدایهوه و ره‌خنه‌ی له ئه‌سه‌د گرت به‌وه‌ی "ئه‌سه‌د مه‌یلی به‌لای ئاشتیدایه له‌گه‌ڵ ئیسرایل".
له 1978 دا، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری سه‌رۆکی عێراق و حافز ئه‌ل ئه‌سه‌د رێکه‌وتن له‌سه‌ر پلانێک بۆ یه‌کگرتنی عێراق و سوریا له داهاتودا، به‌ڵام سه‌دام حوسه‌ین (جێگری سه‌رۆکی حیزبی به‌عس)، حه‌سه‌ن به‌کری به ده‌ست له کارکێشانه‌وه به پاساوی ترس له ناله‌باری به‌رامبه‌ر رژێمه نوێیه‌که ناچار کرد. گفتوگۆکان به‌رده‌وام بون له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی سه‌دامدا، به‌ڵام دوای ئاشکرابونی پیلانێک دژ به‌لابردنی سه‌دام گفتوگۆکان هه‌ڵپه‌سێردران.
بهتینبونی گومانه‌کانی سه‌روه‌ریی خاکی عێراق دژ به سوریا، تۆمه‌تبارکردنی سوریا به دروستکردنی شلۆقی له‌عێراقدا بهڕێگادان به هاتوچۆپێکردنی چه‌ک و په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌کداران، دۆخه‌ی تێکدا. ته‌نانه‌ت دوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کان له 2006 دا، په‌یمانگای ئاشتی ئه‌مەریکی له 2007 دا له‌ڕاپۆرتێکیدا ده‌ڵێت: "چاوپۆشیکردنی سوریا له ته‌راتێنی یاخیبوان و دزه‌پێکردنی چه‌ک به درێژایی سنوره‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق وه‌ک کێشه‌یه‌کی گه‌وره هه‌ردو وڵاتی له‌یه‌ک جیاکرده‌وه".
له‌ئێستادا، زۆربه‌ی سه‌رکرده دیاره‌کانی میلیشیا شیعه‌کان، به‌خودی موقته‌دا سه‌دری ناوبانگ زڕاو به سه‌رپه‌رشتی کردنی ده‌سته‌یی مه‌رگی تایفی له ماوه‌ی شه‌ڕی عێراقدا، به ئاشکرا ده‌ستبه‌رداری شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری بون. به‌م شێوه‌یه‌ش، سه‌رانی به‌غداد ڕه‌شنوسی ماده‌یه‌کیان بۆ چاکسازی په‌سه‌ند کردوه بۆ دڵنه‌وایی کردنی نیگه‌ران بونی سونییه‌کان، له‌و نیگه‌رانیانه‌ش: دامه‌زراندنی گاردێکی نیشتیمانی بۆ پارێزگاری کردن له ناوچه سونییه‌کان له ده‌ستی داعش، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ شاره ئازادکراوه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش به‌هاوکاری سه‌رۆک خێڵه‌کان، پێدانی ئۆتۆنۆمی زیاتر به شاره سونییه نیگهرابوهکانی وه‌ک فه‌لوجه و سیاسه‌تی ڕیشکێشکردنی به‌عسی به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی سونییه په‌راوێزخراوه‌کان بۆ نێو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت.
به‌پێچه‌وانه‌وه، کێشه‌ی سنوری نێوان عێراق و سوریا به‌پێی پێویست تیشکی نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر. داعش کۆنتڕۆڵی دو راڕه‌وی له سوریاوه بۆ عێراق کردوه؛ یه‌که‌م، له نزیک قائیم له پارێزگای ئه‌نبار که تیایدا سێ خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوری ده‌ست به‌سه‌ردا گرتوه. دوه‌م راڕه‌و نزیک چیای شەنگاله، له پارێزگای نه‌ینه‌وا. ئه‌م راڕه‌وه کۆنتڕۆکراوانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، دو رێگای گرنگ ده‌که‌نه‌وه : یه‌که‌میان بۆ فه‌لوجه و دوه‌میان بۆ موسڵ. که‌وابو ئه‌م راڕه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوانه وا ده‌کات داعش هاتوچۆی ئاسان بێت له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کانی هێزه‌کانی عێراقدا.
ئه‌مه‌ش دو کێشه دروست ده‌کات. یه‌که‌م، هێزه‌کانی داعش ده‌توانن گروپه‌کانیان له سوریادا رێکبخه‌نه‌وه، خۆیان پڕچه‌ک بکه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو عێراق کاتێک که له‌و هێزانه‌ی وه‌دویان ده‌که‌ون پاشه‌کشه ده‌که‌ن، وه‌ک میلیشیا شیعه‌کان که پێشڕه‌وی شه‌ڕه‌که دژ به داعش ده‌که‌ن و ناتوانن بۆ هه‌میشه‌یی له‌نێو خاکی سونییه‌کاندا بمێننه‌وه . حکومه‌تی عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رقاڵی دروست کردنی گاردێکی نیشتیمانییه، به‌ڵام دروستکردنی وه‌ها هێزێک چه‌ندین ساڵی پێده‌چێت و کاریگه‌رییه‌که‌شی گه‌رانتی نه‌کراوه به‌ڕه‌چاوکردنی ئه‌و ڕاستییه‌ی که هێزه چه‌کداره عێراقییه‌کانی مه‌شق پێکراو له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی داعش خۆیان پێ نه‌گیرا.
سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مەریکا پێویسته دان به‌و کێشه‌یه‌دا بنێن؛ له‌شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا، تالیبان به‌رپه‌رچی حکومه‌تی ئه‌فغانستانی دایه‌وه به ته‌راتێن کردن له‌سه‌ر سنوری سه‌ختی پاکستان و سنوری چاودێری نه‌کراوی خێڵه‌کی ئه‌فغانستاندا، به پڕچه‌ککردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی، پلانی ستراتیجی و گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕکردن دژ به هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان.
پێده‌چێت داعش‌یش په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تر دژ به به‌شار ئه‌سه‌د له سوریادا و ئه‌مه‌ش له‌م ئان و ساته‌دا پێشوازی لێکراوه، به‌ڵام زیادکردنی هێزی سه‌ربازی له سوریادا ره‌نگه پاڵنه‌ری زیادبونی کاریگه‌ری سیاسی و سه‌ربازی داعشی لێبکه‌وێته‌وه، نه‌ک پێشکه‌وتنی گروپی میانڕهوە.
ئه‌فسوس که ئاماده‌گی داعش ڕاستییه‌کی تاڵه له‌سه‌ر سنوری عێراق-سوریا و ئامهدهگیشی بوه به مۆته‌که . توێژه‌ری دیاری په‌یمانگای باشوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ لێکۆڵینه‌وه له ململانێ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مو‌سا ئه‌ل غه‌ربی، ده‌ڵێت که "سنوری عێراق- سوریا خۆی نیمچه پێشێلکاری تێدا ده‌کرا، به‌ڵام هێشتا هه‌ر به سنور له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، له ئێستا ئه‌و سنوره به‌زۆری سڕاوه‌ته‌وه و دانیشتوان وه‌ک یه‌ک یه‌که ده‌ژین، هه‌ربۆیه ته‌نانه‌ت دوای ته‌واوبونی شه‌ڕه‌که‌ش ئاسته‌مه بتوانرێت سنوره‌که بسه‌پێنرێت و چاوه‌ڕێ بکه‌یت خه‌ڵک دانیپێدا بنێن و به شه‌رعی لێی بڕوانن".
هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ران که‌نگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ته‌نها هێزه له سوریادا ئه‌و قوه‌ته‌ی هه‌بێت بتوانێت سنوره‌که بپارێزێت، که ئه‌مه‌ش هۆکار ده‌بێت بۆ رۆژئاوا و ده‌سه‌ڵادارانی عه‌ره‌ب به ڕازی بون به حوکمی به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د. له‌گه‌ڵه ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت حکومه‌تێکی سوری هه‌بێت و مه‌به‌ست و توانای پاراستنی سنوره‌که‌ی هه‌بێت، هێشتا ئه‌و پاراستنه به جدی کارێک گرانه .
به پێی به‌دواداچونه‌کانی مو‌سا ئه‌ل غه‌ربی "ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی داعش ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه سنوریانه‌دا بگرێت، دانیشتوانێکی که‌م لێی نیشته‌جێ ده‌بون و کۆنتڕۆڵکردنیان ئه‌سته‌م بو... نمونه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش لێره‌دا ئه‌وه‌یه، کاتێک ئه‌مریکا له 2006 دا بۆردومانی چه‌ند ئامانجێکی به درێژایی سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا کرد به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه که‌مپی ئه‌ل قاعیده بون، به‌ڵام کاتێک سه‌نته‌ری دژه تیرۆری ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، سه‌رانی دیمه‌ش ئه‌وه‌یان پشت ڕاست نه‌کرده‌وه.. ئه‌و که‌سه‌ی به‌رپرسیاری ئه‌و ناوچه‌یه بو، زۆر ترسا له‌وه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د توڕه بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و پێشهاتانه له سوریادا روده‌دات".
زنجیره‌یه‌ک کێشمه‌کێشی تاقه‌تپڕوکێنه‌ر له ڕێدایه بۆ سه‌رانی عێراق بۆ به‌زاندنی داعش و ته‌نانه‌ت دوای تێکشانی داعش. هه‌رچه‌نده، هه‌تاوه‌کو حکومه‌تی عێراق و هێزه هاوپه‌یمانه‌کان په‌ره ده‌ده‌ن به پلانێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سنوری عێراق و سوریا - ئه‌م پلانه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د هه‌یه - قۆناغی کۆتایی شه‌ڕ دژ به داعش کاتی زیاتر ده‌خایه‌نێت و ئازاراویتر ده‌بێت هه‌روه‌ک چۆن زۆر له راڤه‌کاران ئه‌و مه‌ترسییه‌یان هه‌یه .
سه‌رچاوه : یۆرمیدڵئیست |
|
|