|
کاریگه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامیی چییه؟ |
19/05/2015 12:01:09 |
تاهیر عه‌باس
له ئینگلیزییه‌وه ئاراز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
جیهانی ئیسلامی چۆن ئازار ده‌چێژێت به ده‌ست ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوا و پوکانه‌وه‌ی ناخۆیی، ئاوه‌هاش گۆڕانکاری تێیدا ئه‌سته‌مه.
تیشکۆی زۆر ده‌خرێته سه‌ر روداوه‌کان و کێشه‌کانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رنجی داڕێژه‌رانی سیاسه‌ت، چاودێران و توێژه‌رانی ته‌نانه‌ت دانیشتوانه‌که‌شی به‌لای خۆیدا راکێشاوه. زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رنجانه‌ش له توندوتیژی، توندڕه‌وی، خێڵپه‌رستی، گه‌نده‌ڵی، یاخیبون، دەمارگیری، زۆرداری، لهشکرچێتی و دواکه‌وتویی خۆی ده‌بینێته‌وه.
بۆچونێکی چه‌سپیو سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبوه که خۆی ده‌بێنێته‌وه له ته‌ماشاکردنی وه‌ک کۆکراوه‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی لاواز که ئاماده‌یی ملکهچکردنن بۆ حوکمی زۆردار، تایفه‌گه‌ری، بیری ئایدۆلۆجی و دواکه‌وتویی کلتوری. له دیدی ئیدوارد سه‌عیده‌وه، ئه‌و ملکه‌چکردنه به ئۆرییهنتاڵیزم (رۆژهه‌ڵاتناسی) ناسراوه.
وڵاتانی ئه‌وروپی، وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئاسیا گرنگییه‌کی به‌رچاو به رۆڵی دام و ده‌زگاکانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئهمەریکاو ئاکامه‌کانی ده‌ده‌ن له‌و ناوچانه‌دا. له‌ناوخۆی ئه‌مەریکادا، ئه‌و بایه‌خپێدانه به‌و راده‌یه نییه‌و زیاتر بارودۆخی هه‌نوکه‌یی گرنگی پێده‌درێت. له‌ساتی هێرشه‌که‌ی سه‌ر سه‌نته‌ری بازرگانی له ١١-٩-٢٠٠١ دا، هەرچەندە ئەمەریکا هەر بەردەوامە لە دەستێوەردان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەو تێڕوانینە ئامادەگی هەیە کە رۆڵی ئەمەریکا لە پوکانەوەدایە. بەڵام ئەم تێڕوانینە تا چەند راستی تێدایە؟
ئەمەریکای دوای جەنگ
بەدرێژایی ساڵانی پێش‌و، ئەمەریکا تیشکۆی خستبوەسەر بیرۆکەی ئاسایش، بوژانەوەی ئابوری و ئازادی، بەڵام ئەم گرنگیپێدانە بەپێچەوانەی دینامێکێتی سیاسەتی دەرەوەیەتی. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ وه‌رچه‌رخانه‌کانی سەرەتایی سەدەی بیست، بەتایبەت ماوەی دوای جەنگی جیهانی دوەم کاتێک زۆربەی نەتەوەکانی ئەوروپای رۆژئاوا سەرقاڵی تەفروتوناکردنی یەکتر بون، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئەمەریکا وەک هێزێک گەشەیی کرد.
له کۆتایی ١٩٤٥ دا، ئەمەریکا ٥٠% سامانی هەمو جیهانی بەرهەم دەهێنا. لەماوەی ساڵانی ١٩٣٩-١٩٤٥، ئەمەریکا لەڕوی قەبارەوە دو ئەوەندە زیادی کرد. لە ١٩٧٠ دا، ئەمەریکا خاوەنی لە ٢٥% سامانی جیهانی بو، بەمەش دەیتوانی بەو شێوەیە مامەڵە بکات کە دەیەوێت. لە رۆژگاری ئەمڕۆدا، ئەمەریکا بەنزیکەیی خاوەنی هەمان سامانەو هەمان توانای مامەڵەکردنی هەیە.
بەڵام ئەمەریکا رۆڵی هەبو لە پوکانەوەی خۆیدا. لە ١٩٧٠ دا، ئابوری بوە مۆدێلی سەرەکی دروستکردنی سامان. ئەم مۆدێلە لە لایەن دەوڵەتانی پێشکەوتوەوە لاسایی کرایەوە، بە بەریتانیاشەوە کە سێکتەرە بەرهەمهێنەرەکانی خۆی، لەساڵانی ١٩٨٠ کاندا، توشی لەناوچون کرد. لە ١٩٧٠ کاندا، ئەمەریکا زۆربەی سێکتەرەکانی پیشەسازی خۆی بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی دور (یابان و چین) بە کرێ دا.
ئه‌م مۆدێله سه‌ره‌نجام بوه هۆکاری دروستکردنی فۆڕمێک له نیولیبراڵیزم (ئازادیخوازی نوێ) له ئه‌مەریکا و وڵاتانی پێشکه‌وتودا، که بوه هۆکاری که‌ڵه‌که‌بونی سامانێکی زۆر له‌ده‌ستی که‌سانێک که‌م، له‌کاتێکدا داهاتی زۆرینه‌ی خه‌ڵک داکشا و دای له کزی. هه‌رچه‌نده پهییبراوه به‌وه‌ی که به‌شێکی زۆری سامان له ده‌ستی ته‌نها چه‌ند که‌سێکی که‌مدان، ئه‌مه به‌ڕاسته‌وخۆی په‌یوه‌ندی به قۆڕغکردنی سیاسه‌ته‌وه هه‌یه له بنده‌ستی هه‌مان ئه‌و چه‌ند که‌سه که‌مه‌دا. که‌سه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان هه‌مو هێزێکیان له بنده‌ستدایه. ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنج بده‌ین له کاریگه‌ری ئه‌مریکا له سێ ئاساتدا- سه‌ربازی، ئابوری و کلتوری- چه‌ند شێوازێکی دوبارهبوهیی تایبه‌ت ده‌بینین.
کاپیتاڵیزم (سیسته‌می سه‌رمایه‌داری) سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له‌و ساته‌ی که جیهان بو به هه‌ساره‌ی خه‌ڵکی به‌کاربه‌ر. له‌ڕوی ئابورییه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک وڵات له‌گه‌شه‌کردندان، هێشتا رۆڵیان له جیهانی جیۆپۆلیتی له داهاتودا، ماویه‌تی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش، هه‌ژمونی هێزی سه‌ربازی ئه‌مەریکا هێشتا بێوێنه‌یه. هیچ وڵاتێک ناگاته‌وه به ئه‌مەریکا له هێزی سه‌ربازیدا، هیچ وڵاتێک له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو جیهان به‌قه‌ده‌ر ئه‌مەریکا خه‌رجی بۆ هێزی سه‌ربازی و به‌رگری دابین ناکات، هیچ وڵاتێک بوێری ئه‌وه‌ی نییه بتوانێت به‌رامبه‌ر به ئه‌مەریکا راسته‌وخۆ بچێته جه‌نگه‌وه.
جیهانی ئیسلامی له کێشمه‌کێشدا
هه‌رچه‌نده ئه‌مەریکا و ڕۆژئاوا کێشه‌ی دژواری خۆیانیان هه‌یه، ئاریشهیی تاقه‌تپڕوکێنه‌ر هه‌ن که کاریگه‌ریان هه‌یه بۆ سه‌ر جیهانی ئیسلامی. جیهانی ئیسلامی له کێشمه‌کێشێکی سه‌یردایه. توێژینه‌وه له دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ر موسڵمانان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌وه بۆچونه دوپات ده‌که‌نه‌وه که کاپیتاڵیزمی رۆژئاوایی، تاگکهرای، به ئهتۆمکردن، ره‌گه‌زپه‌رستی و پوکانه‌وه‌ی ئابوری، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یبین، له‌و لایه‌نانه‌ی سیسته‌می جیهانینی داگیرکراوی ده‌ستی ئه‌مریکان که بایه‌خێکی ئه‌وتۆیان پێ‌نادرێت.
به‌ڵام ئه‌م موسڵمانانه پێیان وایه که ئه‌مەریکا ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی، ته‌کنۆلۆجیا و ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وان ده‌ڕه‌خسێنێت به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر له وڵاته‌کانی خۆیان بونایه ئه‌وانه‌یان بۆ نه‌ده‌ڕه‌خسا، به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی که رقێکی ئه‌ستوریان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا هه‌یه. هۆکاری رقلێبونهوهکهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی ئه‌مەریکا هه‌یه‌تی و ئه‌و میراته دورودرێژهیی له‌ده‌ستێوه‌ردان که له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تۆماری کردوه، هه‌روه‌ها به‌گشتی ده‌ستێوه‌ردانی ڕۆژئاوا له جیهانی ئیسلامی‌دا.
که‌لێنێکی ڕۆشنبیری تایبه‌ت هه‌یه که رێگری له موسڵمانان ده‌کات نه‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێشه راسته‌قینه‌کانیان له چرکه‌ساتی پێویستدا بکه‌ن، سه‌ره‌نجام سه‌رلێشێواو و نیگه‌ران ده‌بن و ئاماده نین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و کێشمهکێشمانهیی دێنه سه‌ر رێگایان. موسڵمانان تێده‌گه‌ن که کێشه‌ی جدی له‌ڕۆژئاوای رابهرایهتیکراو له‌لایه‌ن کاپیتالیزمه‌وه هه‌یه‌و ئه‌و کێشانه‌ش ده‌ره‌نجامی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی موسڵمانان په‌نای بۆ ده‌به‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فۆرمێکی بێخه‌وش له ئیسلامی که فۆڕمێکی ڕه‌ها، ناکۆتا، سه‌لمێنراو و به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێکراوه له سه‌رده‌می نوێ‌دا. بۆشاییه‌کی رۆشنبیری له نێو دڵی ئیسلامی جیهانیدا هه‌یه، که به‌هۆی روداوه‌کانی پێنچ سه‌ده‌ی رابردوه‌وه پاشه‌کشه‌ی کردوه. رەنگه ئه‌و بۆشاییه فیکرییه ماوه‌که‌ی زیاتر بێت ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلام و ناوه‌ندی مه‌عریفه، ژیری، زانست، ته‌کنۆلۆژی و رۆڵی ئاین له ژیاندا و گرنگی دروستکردنی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر زه‌وی.
زۆربه‌ی موسڵمانان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له وڵاته رۆژئاواییهکاندان، خۆیان له بارودۆخێکدا ده‌بیننه‌وه نه‌توانن پردی په‌یوه‌ندی دروست بکه‌ن له نێوان مۆدێرنێته و داب و نه‌ریت، له نێوان مێژو و سه‌رده‌می نوێ‌دا، له نێوان بێرۆکه و پراکتیزدا، که ئه‌مه‌ش سه‌رده‌کێشی بۆ به‌رهه‌مهێنانی عه‌قڵییه‌تێکی سنوربه‌ند له‌نێوان "ئێمه و ئێوه"، که فۆڕمێکه له ترس له کلتوری گه‌لانی ڕۆژئاوا. ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که زۆربه‌یی موسڵمانان نه‌ریتانه ناچالاک و ده‌سته‌وسانن و ناتوانن له‌ئاست به‌رپرسیارییه‌تیدا بن، چونکه ڕوبه‌ڕوی دژێتی زگماکی ده‌بنه‌وه له نێوان ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕیان پێیه‌تی له سۆنگهیی ئاینناسی و دینه‌وه، وه ئه‌وه‌یی که لێیتێگه‌یشتون وه‌ک موسڵمانێک و له ژیانی ئێستادا ده‌یگوزه‌رێنن.
هه‌مو دینه ئیبراهیمییه‌کان دوچاری ئه‌م مه‌ته‌ڵه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یی رەهاگهری بونه‌ته‌وه، هه‌ندێکیان ده‌توانن روبه‌ڕوی ئه‌و ڕاستیانه ببنه‌وه که له‌ژیاندا به‌رۆکیان ده‌گرن و کاریگه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن به‌بێ په‌نابردن بۆ خۆتێکشکاندن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و رۆشنبیرهییهی که لۆجیکی نه‌عامه به‌کارده‌هێنێت. لهئهمەریکادا، که به‌زۆریی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌سیحی ماوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌کی بێ‌شومار کلێسایی تێدایه، سه‌ره‌ڕایی جیاوازیی ئاشکرایی شوێنکه‌وتوانی له پراکتیزه‌کردنی ئاینی مه‌سیحییه‌ت. هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه جیاواز بن له‌یه‌کتر و ڕه‌نگه خه‌ڵکێکی زۆر خۆیبپارێزێت له‌وه‌یی په‌رستش له که‌نیسه‌یی که‌سێکی تردا بکات، هه‌مویان پێکه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک خاک ده‌ژین. هه‌مان شت ده‌توانرێت سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگایی جوله‌که‌ش بوترێت و هه‌مان جیاوازی له ئاینه‌که‌یاندا نه‌ک ته‌نها له ئه‌مریکادا هه‌یه، به‌ڵکو له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت له خودی ئیسرایلیش به‌دی ده‌کرێت.
تایفه‌گه‌ری کێشه‌یه‌کی به‌رچاوه که روبه‌ڕوی موسڵامانان ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌شێک له‌و کێشانهیی ئێستا هۆکاره‌که‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی دێرینی رۆژئاوا، به‌ڵام موسڵمانان خاوه‌نی جۆرێک له توانان که زۆرجار فه‌رامۆشکراوه.
هه‌مو ئه‌و کێشانه‌ی جیهانی ئیسلامی رهگهکهیان له‌نه‌بونی متمانه‌دایه به‌خۆیان و ده‌ستکورتی مه‌عریفی و خراپی ئاستی رۆشنبیری، پاشانیش نه‌بونی هه‌ستێکی رەسه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی کێشمه‌کێشمه سه‌ره‌کییه‌کان. موسڵمانان له ئاینی ئیسلامدا به‌و قۆناغی کێشمه‌کێشمه‌دا تێپه‌ڕیون، هه‌ربۆیه هیچ چاکه‌یه‌ک له گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغی پێش‌و به‌دی ناکه‌ن.
له‌هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی کاپیتالیزم رابه‌رایه‌تیان ده‌کات- به‌هه‌مو نیگه‌رانییه‌کانیانه‌وه، پاشانیش ئه‌و هه‌مو پهرێشانییهیی که رهگهکهیان له کێشه‌یی نایه‌کسانی، ڕه‌گه‌زپه‌رستی، ده‌مارگیری دینی، هه‌ڵاوێرکردن و که‌نارگیرکردن له کۆمه‌ڵگایی سه‌رمایه‌داریدا هه‌یه- هێشتا هه‌ستی ئازادی هه‌یه که له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌کاندا فه‌راهه‌م نییه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که موسڵمانان له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانیانه‌وه، که به ئیسلامکردن وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی سیاسی به‌کارده‌هێنن، خراپ ده‌قۆزرێنه‌وه. هه‌مان ئه‌و سه‌رکردانه که‌وتونه‌ته داویی پاشماوه‌یی کاپیتالیزمی رۆژئاواییه‌وه و سودێکی ئێجگار زۆری بۆ ئه‌وان دابینکردوه له‌سه‌ر حسابی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا.
به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان و له ئاکامی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مەریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌مو جیهانی ئیسلامی، راستییه‌کی بازنه‌ی هه‌یه و بوه به ته‌ڵه‌ی موسڵمانانی ئاسایی، پاشانیش هه‌ر ئه‌م موسڵمانه نه‌ریتییه بوه به قوربانیی سیسته‌مێکی جیهانی. هه‌رچه‌نده ئه‌مه له حه‌قیقه‌تدا حاشاهه‌ڵنه‌گره، نوێنه‌رایه‌تیکردنی موسڵمانان خۆی کێشه‌یه. ئه‌و جۆره توندوتیژییهیی ئه‌و موسڵمانانه (سه‌رکرده‌ی موسڵمانان) ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ناوازه‌ترین جۆری توندوتیژییه لهبهراوردکردندا به فۆڕمه‌کانی تری توندوتیژی له کۆمه‌ڵگاو ناوچه‌کانی تری جیهاندا. هه‌روه‌ها، شه‌به‌حه‌کانی ئیسلامیش ترسناکترین و مه‌ترسیدارترین جۆری شهبهحن، هه‌ربۆیه ڕه‌وایه‌تی ده‌ده‌ن به ده‌ستێوه‌ردان، خۆتێهه‌ڵقورتان و جۆرێک له سیاسه‌تی هاورده که ڕێگه خۆشده‌کات بۆ چاککردنی ئه‌وه‌یی گوایه ناهاوسه‌نگه. ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌ش سه‌رده‌کێشێت بۆ داگیرکاری؛ شه‌ڕ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی پێشینه‌یه‌کی لاواز، به‌هه‌رحاڵ؛ لۆجیکی "ئێمه و ئێوه" له نێو جیهانی ئیسلامی‌دا، ته‌نانه‌ت له‌نێو موسڵمانانی رۆژئاواشدا، به‌تایبه‌ت لهئهمەریکا، که له‌ڕوی جوگرافی، ڕۆشنبیری و کلتورییه‌وه ته‌واو جیاوازه.
ده‌ریایه‌ک له‌گۆڕان
له‌زۆر روه‌وه، موسڵمانی نه‌ریتی کاریگه‌ری ئه‌و کێشانه‌ی له‌سه‌ره که به‌رهه‌می خۆماڵین و خۆی ده‌بینێته‌وه له‌کێشه‌کانی وه‌ک دواکه‌وتویی، خێڵگه‌ری، سته‌مکاری، سوپاپهرستی، خزمخزمێنه و دیکتاتۆری. هه‌روه‌ها، خراپ په‌روه‌رده‌کردنی به‌شه زۆرهکهیی دانیشتوان به‌گشتی به‌هۆی ده‌ستکورتی له‌داهێنان له‌بواری په‌روه‌رده‌دا، پاشانیش ئه‌و بۆشاییهیی له په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی‌دا هه‌یه‌و به به‌رژه‌وه‌ندیی توندڕه‌یی بڕکراوهتهوه. هه‌ر ئه‌و بۆشاییه به دنه‌دانێکی سیسته‌ماتیکی که زۆر ئایدۆلۆجیانه‌یه له سروشتی خۆیدا ده‌جوڵێنرێت، هه‌روه‌ک چۆنیش په‌ڕگیره.
هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاته ئیسلامییه‌کاندا ئه‌م سیناریۆیه ده‌قۆزنه‌وه به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریکردن له‌پێگه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا و فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. به‌ته‌ماشاکردن له گۆشه‌نیگایه‌کی جیهانییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که رۆڵی ئیمپریالیزمی ئه‌مەریکی ئاگری شه‌ڕ و نیگه‌رانییه‌کان خۆش ده‌کات که له بنه‌ڕه‌تدا ئاگره‌که خۆی ئاماده‌گی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و میکانیزمه بهردهوامهیی هێزه‌کانی رۆژئاوا ده‌یسه‌پێنن له سه‌رده‌می کۆلۆنیاڵیزمهوه.
یاساکانی یارییەکه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه داده‌نرێت که به‌رژه‌وه‌ندی باڵایان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئازار ده‌چێژن ئه‌وانه‌ن که شتێکی ئه‌وتۆیان نییه له ده‌ستی بده‌ن. ئه‌م بازنه‌یه پێویستی به‌وه هه‌یه بشکێندرێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ جیهانێک که هاوسه‌نگی، هاوسۆزی، ئاشتی و متمانه ده‌بنه بنیاتنه‌ری دامه‌زراوه‌کان و فاکته‌ری به‌هێزکردنی کۆمه‌ڵگان له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی به‌هاکانی سه‌ربه‌ستی، ئازادی بیرکردنه‌وه، ئازادی کار و ئازادی هۆش.
به‌دبه‌ختانه و له کۆتایدا، ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که جیهان دابه‌شبونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هه‌ڵوێسته هه‌مه‌جۆره‌کانی توێژه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌نده‌یی تر ئه‌و دابهشبونهیی چه‌سپاندوه. ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی میدیا، سیاسه‌ت، ئه‌کادیما و ناوه‌نده کلتورییه‌کان کارته‌کانی خۆیانیان ده‌مێکه دیاری کردوه.
خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ن که گرنگی ده‌ده‌ن به دادپه‌روه‌ری، دادگه‌ری، لێبورده‌یی و سه‌ربه‌ستی بۆ هه‌موان- ئه‌مانه ئه‌و به‌هایانه‌ن که به نرخن بۆ هه‌مو مرۆڤایه‌تی. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌مان له یاد بێت که کاری چاکه‌یی هه‌ندێک خه‌ڵک که‌متر جێگایی درک پێکردن و سوپاسگوزارییه به‌رامبه‌ر به کاری خراپه، هه‌رچه‌نده که‌مینه‌شن، به‌داخه‌وه، زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه. له‌و ساتانهیی که جروکین بۆ پێکه‌وه‌ژیان، پهڕگیرهکانن زۆر به‌باشی ده‌نگیان ده‌گات.
دانیشتوانی جیهانی ئیسلامی به‌خێرایی لهههستاندنهوهدان به به‌راورد به به‌شه‌کانی تری جیهان، که‌چی هێشتا ده‌ستکه‌وته سه‌ره‌کییه‌کان له بواری ئابوری، کلتوری و گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌ت هاوته‌ریب نین له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا و ئاماده‌گیان نییه. ئه‌مریکا، نیشتیمانی ئازاد و خاکی ئازا، پشتی کردۆتە به‌رهه‌مهێنانی بیرۆکه‌یی مه‌زن، هه‌روه‌ک به‌شه زۆرهکهیی ئه‌وروپایی رۆژئاواش وایه. جیهانی ئیسلامی- کە به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی رۆژئاوا و پوکانه‌وه‌ی ناوخۆیی به‌درێژایی سه‌ده‌کانی بیست و بیست و یەک لە ئازاردا گوزەراندویەتی- دەتلێتەوە بەدەست کێشەیی قوڵی بونیادی و کلتورییەوە. گوڕانکاری ئەوتۆ بەدینایەت ئەگەر گۆڕانێکی دراماتیکی رونەدات.
سەرچاوە: فێرئۆبزێرڤەر |
|
|