Print WWW.SBEIY.COM
 وەزارەتى بەرگرى: سوپا گەیشتە زانکۆى ئەنبار
27/05/2015 10:25:27
(سبەی):
وەزارەتى بەرگرى عێراق رایدەگەیەنێت؛ سوپای عێراق لە پێشڕەوییەكانی بەردەوامە بۆ ئازادکردنەوەى شارى رومادى و پارێزگاى ئەنبار و توانیویشیەتى چەند ناوچەیەک پاکبکاتەوە.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ وەزارەتى بەرگرى عێراق هەندێک زانیارى لەبارەى هێرشى هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ ئازادکردنەوەى ئەنبار لەدەستى داعش راگەیاند و تێیدا ئاماژەى بەوە کردوە کەپێشڕەویەکانى سوپا و هێزە ئەمنیەکان بەردەوامە و لە تازەترین هەڵمەتیاندا توانیویانە ناوچەكانی تاش‌ و حمێرە لە ڕومادی لە داعش پاك بکەنەوە.
هاوکات ئەوەى خستوەتەڕو کە سوپا چوەتە ناو باڵەخانەى زانكۆی ئەنبار.