187یان منداڵه‌..
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ سوریاوه‌، 3 هه‌زار كه‌س كوژراون

 (سبه‌ی‌):
به‌ گوێره‌ی‌ دوا ئاماری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، له‌ سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ سوریا، ‌ تا ئێستا 3 هه‌زار كه‌س كوژراون.
ناڤی بیلای‌، كۆمیسیاری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی‌ رونكردوه‌ته‌وه‌ كه‌: له‌ ناو كوژراوه‌كاندا 187 منداڵ هه‌یه‌ و 100 كه‌سیش له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابوردودا كوژراون.
بیلای‌ هۆشداری‌ ئه‌وه‌یداوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سوری، كه‌ پێده‌چێت سه‌ركوتكردنی‌ ناڕه‌زاییه‌كان، شه‌ڕی‌ ناوخۆ دروست بكات.
هاوكات ته‌ئكیدیشی‌ له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی‌ ته‌واوی‌ ئه‌ركی پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیانی سوریا له‌ ئه‌ستۆدایه‌.
دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، سایتی (شه‌هیدانی شۆڕش)ی سوریا، ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کان 3766 که‌س به‌ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کوژران.
به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و ئاماره‌، له‌ناو قوربانییه‌کاندا، (3348) که‌س له‌ كوژراوه‌كان هاوڵاتی مه‌ده‌نین و 418 شیان سه‌ربازن بون، که‌ به‌هۆی رازی نه‌بون به‌ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ کوژراون.
ئه‌و سایته‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ئاماری قوربانییه‌کان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ به‌شی زۆری قوربانییه‌کان له‌ شاری حه‌مس بوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و شاره‌ 1139 کوژراوی‌ هه‌یه‌و دوای‌ ئه‌ویش ئه‌ویش شاری ده‌رعا 717 که‌سی‌ لێ كوژراوه‌.

دهۆك و هه‌ولێر؛ له‌ 9مانگی‌ رابردودا 11كه‌س به‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی بون به‌ قوربانی‌

(سبه‌ی):
به‌پێی‌ ئامارێكی‌ ده‌زگای‌ گشتی‌ كاروباری مین، له‌ ماوه‌ی‌ 9مانگی‌ رابردودا له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆك و هه‌ولێر، 11 كه‌س به‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی بون قوربانی.
زێبار خالید، له‌ راگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌ولێر سه‌ر به‌ ده‌زگای‌ گشتی‌ كاروباری‌ مین، به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ 9 مانگی‌ رابردودا له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر و دهۆك، به‌هۆی‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی‌ جۆراو جۆر 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 8ی‌ تریش برینداربون.
ناوبراو ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه‌ كه‌: زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ برینداربون، ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له‌ ده‌ستداوه‌.
وتیشی‌: له‌و 11 قوربانیه‌، 7یان له‌ سنوری‌ پارێزی‌ هه‌ولێر بوه‌ و 4 یان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆكه‌.
هاوكات زێبار باسی له‌وه‌كرد كه‌: له‌ ناو قوربانیه‌كاندا 2 ژن و 9 پیاو هه‌یه‌.
كارمه‌نده‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌ولێر، راگه‌یاندنی  هۆكاری‌ روداوه‌كانیشی بۆ ده‌ستكاریكردنی‌ مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان و چڕی‌ گژ و گیا گێڕایه‌وه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ مینه‌كان له‌ به‌رچاودا نه‌بون.


كه‌لار؛ زه‌ڵاته‌ی‌ چێشتخانه‌یه‌ك، 80 كه‌سی‌ ژه‌هراوی‌ كرد

(سبه‌ی‌):
خواردنی‌ چێشتخانه‌یه‌ك له‌ كه‌لار 80 كه‌سی‌ ژه‌هراوی‌ كردو به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌رمیانیش رایده‌گه‌ینێت كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ خواردنی‌ زه‌ڵاته‌ بوه‌.
ئه‌ركان محه‌مه‌د، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌رمیان به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: ئێواره‌ی‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 80 كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ كه‌لار، به‌هۆی‌ خواردنی‌ چێشتخانه‌یه‌كه‌وه‌ ژه‌هراوی بون.
وتیشی‌: له‌و هه‌شتا كه‌سه‌، 8 كه‌سیان به‌ هۆی‌ زۆریی رێژه‌ی‌ ژه‌هراوی‌ بونه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ هێڵراونه‌ته‌وه‌.
به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌رمیان ئه‌وه‌ی‌ رونكرده‌وه‌ كه‌: ژه‌هراوی‌ بونه‌كه‌ به‌هۆی‌ زه‌ڵاته‌ی‌ چێشخانه‌كه‌وه‌ بوه‌.

باراك ئۆباما: له‌ مێژودا ئێران به‌ تیرۆره‌وه‌ گلاوه‌

(سبه‌ی‌):
له‌ وتارێكدا كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێشكه‌شیكرد، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی‌ ته‌واوه‌تیان به‌ ده‌سته‌وه‌يه بۆ تۆماركردنی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی‌ باڵیۆزی‌ سعودیه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان.
ئۆباما له‌ وته‌كه‌یدا وتی‌: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی‌ ته‌واوتیمان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بێت ئێران تۆمه‌تبار ناكه‌ین.
هاوكات ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌ كه‌: پلانه‌كه‌ چه‌ند كه‌سێكی ناو ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێرانی‌ له‌ پشته‌وه‌یه‌و پلانی‌ تیرۆركردنه‌كه‌ش ته‌نها بالێۆزی‌ سعودیه‌ی‌ به‌ ئه‌نجام نه‌گرتوه‌، به‌ڵكو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیش تێیدا به‌ ئامانج گیراون.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی ته‌ئكیدی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ "له‌ مێژودا ئێران به‌ تیرۆره‌وه‌ گلاوه‌" و ئه‌وه‌شی وت كه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن حكومه‌تێك له‌ ئێراندا بێته‌ ئاراوه‌، "له‌گه‌ڵ خواستی‌ گه‌لی‌ ئێراندا بێته‌وه‌".
دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌، ماڵپه‌ڕی‌ (ئه‌لعه‌ره‌بیه‌)ی‌ نزیك له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌، له‌ زاری‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ باسی له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد له‌ پشت هه‌وڵی‌ تیرۆركردنی‌ باڵیۆزی‌ سعودیه‌وه‌ بوه‌ له‌ واشنتن.
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستبوه‌رو، كه‌ نه‌ژاد تیمێكی تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی فه‌یله‌قی قودسدا ئاماده‌كردوه‌ بۆ كوشتنی ئه‌و باڵیۆزه‌ی‌ سعودیه‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی‌ ئێران و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تری‌ سیاسی و راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و بیانی‌.
به‌ گوێره‌ی‌ وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كان بۆ عه‌ره‌بیه‌نێت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد له‌گه‌ڵ عه‌لی‌ خامه‌نه‌ئی كێشه‌ی‌ بۆ دروستبوه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌ئی، نه‌ژاد پێشنیاری‌ ئه‌وه‌یكردوه‌ ئێران هه‌وڵه‌كانی خۆی‌ بۆ تیرۆركردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران بخاته‌ گه‌ڕ، به‌و مه‌به‌سته‌ی‌ رێ له‌ گۆڕینی‌ رژێمی ئێران بگیرێت به‌هۆی‌ ته‌وژمی به‌هاری‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌، كه‌ له‌ ئێستادا خامه‌نه‌ئی نیگه‌ران كردوه‌و هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌دات وا پیشان بدات به‌هاری‌ عه‌ره‌بی سروشی له‌ شۆڕشی ئیسلامی‌ ئێران وه‌رگرتوه‌.
پاش ئه‌وه‌ی ئێرانی تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ی هه‌وڵیداوه‌ باڵیۆزی سعودیه‌ له‌ واشنتۆن تیرۆر بکات، ئه‌مه‌ریکا هۆشداری‌ دا‌ هاوڵاتییه‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌ئه‌گه‌ری هێرشکردنه‌ سه‌ریان.
  نوێترین هه‌واڵ
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌
به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌
به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت
چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت
بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن
سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون
هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌
سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌
هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌
5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت
سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا
دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی (ته‌عجیل)ی هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان بۆ به‌رده‌م پارێزگا ئه‌نجام دا
[HyperLink1]
[HyperLink1]
دوانگه‌ی سبه‌ی

گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
HyperLink
گه‌له‌ری
کاریکاتێر
هه‌واڵی دیکه‌:
  عێراق
لیستی عێراقیه‌ ده‌یه‌وێت ببێت به‌ پارتێكی سیاسی
به‌غدا؛ ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌، له‌نزیک وه‌زاره‌تی ناوخۆ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تر رویاندا
  کوردستان
سلێمانی؛ ده‌رچوانی‌ زانكۆو په‌یمانگاكان که‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدن، نیگه‌رانن له‌شێوازی دامه‌زراندن
په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی کوردستانی: ده‌نگدانی تایبه‌ت بواری هێشتوه‌ته‌وه‌ بۆ یاریکردن به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
  جیهان
لیبیا؛ پاش هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵاتن، کوڕێکی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌ سرت ده‌ستگیر کرا
هیلاری‌ كلینتۆن: سیاسه‌تی‌ داهاتوی‌ ئه‌مه‌ریكا، له‌ ئاسیا و زه‌ریای‌ هێمندا دیاری ده‌كرێت نه‌ك له‌ عێراق و ئه‌فغانستان
  خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا داو‌ای پشتگیری له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌کات
عه‌ره‌بیه‌نێت: خودى ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ پشت هه‌وڵی‌ تیرۆركردنی‌ باڵیۆزی‌ سعودیه‌وه‌ بوه‌
  ئابوری
لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران پێكهێناوه‌
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، 150 هه‌زار دیناری‌ زیاده‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ په‌روه‌رده‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات
  زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
ڤیتامین (E) ئه‌گه‌ری توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زیاد ده‌کات
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک: وه‌رزشی پیاده‌ کێش که‌م ناکاته‌وه‌
  هه‌مه‌ڕه‌نگ
ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌
شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ
  وه‌رزش
ئه‌لێگری‌: هێشتا پێنج خاڵ له‌پێش ئینته‌ر میلانه‌وه‌ین
به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌ زه‌حمه‌ت بردیه‌وه‌
  وتارو بیروڕا
 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ