|
|
|
گۆڕان و یه‌كێتی هاوڕان سیسته‌می سیاسی هه‌رێم بكرێت به په‌رله‌مانی |
|
24/09/2012 17:03:08 |
(سبه‌ی):
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هه‌ردولا له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه و هه‌مواركردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هاوڕابون، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌وافوقی هه‌مولایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت و سیستمی سیاسی كوردستان له‌گه‌ڵ بنه‌مای سیستمی سیاسی عیراق، كه له ده‌ستوری عیراقدا په‌سه‌ندكراوه بگونجێنرێن و بكرێن به سیستمی په‌رله‌مانی.
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٤/٩/٢٠١٢ سه‌رۆك تاڵه‌بانی له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له سلێمانی، پێشوازیكرد له به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌فدێكی هاوڕێی، كه به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
له سه‌ردانه‌كه‌دا، كاك نه‌وشیروان و هاوڕێیانی به گه‌رمییه‌وه له هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی یان پرسی و به‌خێرهاتنه‌وه‌یان لێ‌كرد.
دواتر به ئاماده‌بونی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی، كۆبونه‌وه ئه‌نجامدرا و تیایدا بارودۆخی كوردستان و عیَراق و ناوچه‌كه و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا‌و سه‌رنج و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك یه‌ك بون و یه‌كهه‌ڵوێستیش له ئاستی عیراق و هه‌رێمایه‌تیدا په‌سه‌ندكرا.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستانیش بیروڕایان له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕكرا، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوری كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان و هه‌مواركردنی، كه هه‌ردولا له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌و هه‌مواركردنی هاوڕابون، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌وافوقی هه‌مولایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت و سیستمی سیاسی كوردستان له‌گه‌ڵ بنه‌مای سیستمی سیاسی عیراق، كه له ده‌ستوری عیراقدا په‌سه‌ندكراوه بگونجێنرێن و بكرێن به سیستمی په‌رله‌مانی.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت، كه ره‌هه‌ندی نیشمانیان هه‌یه، گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ردولا رێككه‌وتن كه په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان ئاسایی بێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تریشدا سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانی‌یان هه‌یه گفتوگۆ و راوێژ و بیروڕاگۆڕینه‌وه بكرێت.
24/9/2012
|
|
|
|